10

676 141 108
                                    


"جۆنگکووک ......... ئۆھ ببورە بەڕێز جۆنگکووک ." کە نزیک بومەوە بانگم لێی کرد و ئەویش لای بۆ کردمەوە."ئەوە بەشەکانی تۆ." پێم یاو وەری گرت.

"چۆن وا بەخێرایی ئامادە بوو؟"

"ئەم وانەی پێشووە نوسیم لە ناو پۆل." ووتم و زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد.

"وا دیارە زۆر بەپەرۆشی لەبارەی منەوە؟!" ووتی و چاوم لێی سوڕاند.

"بەپەرۆش نیم دەربارەی تۆ تەنھا ویستم زۆرتر پرۆڤە بکەیت و ھەموو شتێ بە باشی بەڕێوە بچێ لەبەر خۆمە نەک تۆ!" زۆر بە ساردی وەڵامم یایەوە و نەوەستام تا بزانم چی ئەڵێ و بەپەلە ھاتمەوە پۆل , باوەڕ بە خۆم ناکەم ئەوەم کردوە.

*ڕۆژێک دواتر , ڕۆژێک پێش ساڵیادەکە*

ھەر پێم خستە قوتابخانە دوو کچ ھاتنە لام.

"سڵاو تۆ سانگ ھیۆنای؟" یەکێک لە کچەکان لێی پرسیم.

"بەڵێ بۆچی؟" لێم پرسین.

"پێویستە بێیت لەگەڵمان ئێمە ئەو جلەت پێ ئەیەین کە بۆ بەیانی پێویستە بیپۆشیت , تکایە وەرە لەگەڵمان." کچەکەی کە ووتی و منیش قایل بووم و ڕۆشتم لەگەڵیان.

"فەرموو ئەمە عەزیەکەیە!" لەناو بەرگێکدا بوو "خاتوون ئەمە بەڕێوبەر خۆی ھەڵیبژاردوە لەگەڵ جلی پاشاکە ئەگونجێ بۆیە ناتوانین بیگۆرین."

"زۆر سوپاس." من ناوەوەیم نەبینی تا بزانم کە چ جۆرە عەزیەکەیە و ڕۆشتمە پۆل.

*کافتریا*

"ھانا وەرە بۆ ماڵی ئێمە ئەمشەو چونکە ئەبێ تۆ بەیانی مەیک ئەپم بۆ بکەی و بەو زووەش ناگەیتە لام سۆ ھەر لە ئێستاوە وەرە." خەریکی خواردنی نانی نیوەڕۆ بوین کە پێم ووت.

"ھمم باشە دوای بە باوکم ئەڵێم." بەردەوام بوین لە نان خواردن.

ڕۆشتینە ماڵەوە.

"سڵاو مامە سانگ." ھانا سڵاوی لە باوکم کرد.

"سڵاو باوکە." منیش سڵاوم لێ کرد.

"بەخێربێنەوە کەمێکی کە نانی ئێوارە ئامادە ئەبێت." باوکم بە خەندەوە ووتی.

"زۆر باشە باوکە گیان ئێمەش خۆمان ئەگۆڕین و یەین."

*شەو* «بیرھێنەرەوە/کات زوو ئەڕوات»

"ئادەی عەزێکە تاقی کەرەوە." خۆ ڕاستیش ئەکا من تەنانەی سەیریشم نەکردوە کە گێژم خوایە! ھانا پێی ووتم و عەزیەکەمان دەرھێنا پەمەیەکی چڵکنی زۆر جوان بوو.
لەبەرم کرد بەڵام..........

Second chance"(J.JK)☑️Where stories live. Discover now