16- پلانی كوژتن'گەلێک بۆ كەسێک

381 54 66
                                    

Part 16

Yeona's pov
_________________

‎لاشەم دەستی كرد بە لەرزین لە ترسی دەنگی ئەو لە ترسی بەڵێنەكەی ئەو لە ترسی هێزەكەی ئەو لە ترسی كارەكانی ئەو كاتێک ئەو شەوە كردی بە دایک و باوکم ، من جگە لە گوێ گرتنی وشەكانی هاجوون بە ترسەوە هیچ شتێكیترم نەكەوتە دەست



‎هاجوون:سڵاو سیۆجوونی بچووک دەمێک بوو گوێم لە دەنگت نەبوو حەزم كرد كەمێک قسە بكەین





‎هەر لە سەرەتاوە هەر هەمان بێدەنگی تەنها موبایلەكەم لە ژێر گوێمەو هیچیتر ، جۆنگكووک و جووهی زۆر پەشۆكان كاتێک منیان بەو شێوەیە بینی



‎هاجوون: بۆچی سڵاو ناكەیت!؟.......دڵخۆش نیت بە هەبوونم لە دەرەوەی ئەو چوار دیوارە!؟........دڵنیام ئێستا زۆر حەپەساویت كە من چی دەكەم لە دەرەوە.....من ڕامكرد......سەرسوڕماوی كردی وایە





‎جۆنگكووک: چی ڕوویداوە یۆنا!؟ئەو كەسە كێییە!؟




‎هاجوون: دەزانیت بۆچی هەڵاتم!؟..........هاتم تا بەڵێنەكەم بەسەر بەرم......من ساڵێک بەر لە ئێستا وەک ئەمڕۆ پێتم وت كە من خاوەنی بەڵێنی خۆمم و دەیهێنمە دی......دەزانیت هەواڵێكی دڵخۆشكەرانەم پێیە.......ئەویش ئەوەیە كە بە زووترین كات چاومان پێک دەكەوێت......بەڵام چاو پێككەوتنێكی سەیر تەنها قاچەكانی من لەسەر زەوین و قاچەكانی تۆش لە ئاسمان........ئایا ئەمە سەركەشی نییە ئەوەی كە تۆ حەزی پێدەكەیت!؟.........بۆچی هیچ قسەیەک ناكایت....عەپەساویت!؟





‎پڕ بە دەنگی خۆی پێدەكەنی كاتێک هەستی بە شڵەژاویەكەی من كرد هەمان ئەو دەنگە بوو كاتێک ئەو شەوە گووێم لێی بوو پێدەكەنی بە حاڵی باوكم





‎هاجوون: دڵخۆشم كە بەو شێوەیە هەست دەكەم.....دەمەوێت ئەو كاتە ببینم كە دێمە پێشت و كاردانەوەت چی دەبێت.....بێ خەم بە ڕێگایەكی باش هەیە تا یەک ببینین هەمووشتێکم ڕێكخستووە هەر وەک بۆم باسكردیت.........وە دەزانیت ئەمڕۆ چ ڕۆژێكە!؟




‎جووهی: یۆنا بۆچی قسە ناكەیت شتێک بڵێ بۆچی دەگریت!؟





‎بێگوومان ئەمڕۆ هەمان ئەو ڕۆژەیە كە بەهۆی ئەوەوە خێزانەكەم لە دەست دا هەمان ئەو ڕۆژەیە كە لە نێو ئازاردا خەریک بوو بمرم هەمان ئەو ڕۆژەیە كە خۆمم لەدەستدا هەمان ئەو ڕۆژەیە كە دڵمی خستە ژێر پێی و وەک گەلایەكی وشكی پایز پارچە پارچەی كرد





‎هاجوون: ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە كە خۆشەویسترین كەسی ژیانمم بە دەستەكانی خۆم لەناو برد......ئەو ڕۆژەیە كە باوكە گەمژەكەتم كوشت و بەرەو دۆزەخ ڕەوانەم كرد.....دەمەوێت كچەكەشی بچێت بۆ لای باوكی....بەڵام كەمێک درەنگتر........دەڵێن گەر ویستت تۆڵە لە كەسێک بكەیتەوە ئەوا بە لەناوبردنی خۆشەویستانی تاقی بكەوە




جێم مەهێڵە "𝙳𝚘𝚗'𝚝 𝙻𝚎𝚊𝚟𝚎 𝙼𝚎 "︎ ✔︎Where stories live. Discover now