سایرین

343 41 20
                                    


kurdstan_army

عایشـە: سەرەتا خۆت بناسێنە

؛من سایرنم!!..نزیک بومەتەوە لە حەڤدە ساڵی..لە شاری هەولێرم

عایشـە: چۆن بوو بریارتدا لە واتپاد دەست بەنوسین بکەیت؟

؛لە ڕاستییداا....دوای ماوەیەک لە ناسینی بانگتان ئاشنا بووم بە چیرۆکەکانی یوتیوب!!.پاشان لە ئینستاگرام و دواتریش واتپاد!..بیرۆکەی چیرۆک نوسین لەمێشکمدا نەبوو تا هێواش هێواش بیرۆکەم لە مێشکم دادەڕشت و دەمەوێت سوپاسی هاوڕێیەکی شیرینم بکەم کە هانی دام چیرۆک بنوسم!!...بینینی چیرۆکە دووبارەکان دووبارەکان بێزاری دەکردم بۆیە بڕیارم دا گۆڕانکاریەک له ناوەڕۆک و ڕوخساری نوسینی چیرۆکەکانی واتپاد بەتایبەت کەیپۆپ و تایبەتر بانگتاندا بکەم!

عایشـە: کام کتێبی خۆتت لا تایبەتە؟

؛ڕاوچی شار!!..شانازی پێوە دەکەم!

عایشـە: سەرسامی بەکام نوسەری کورد؟

؛لەنیا بانگتان!! "یونا"ی شیرین یەڵدا! ساڤیۆر!

عایشـە: کێ نزیکترین کەستە لەواتپاد؟

؛ساکیی ئۆنی!!!...بچکۆڵانەکەم ڤایرۆس

عایشـە: رقت لە چ شتێکە لەواتپاد و بۆچی؟

؛گەر باسی بابەتی کەیپۆپ بکەم! زۆر بەکارهێنانی ماکنێی ڵاینی بانگتان و پشتگوێخستی هیۆنگ ڵاین! گەر سەیری لایەنەکانی تری بکەم! دووبارەکردنەوە و لاسایی کردنەوەیەکی کوێرانەی یەک بەدوای یەک!! کاتێک بڕیاری خوێندنەوەی چیرۆکێک دەدەم پێویستە کاتێکی زۆر بەسەر ببەم بە گەڕان بەدوای بیرۆکەیەکی جیاواز! هەمان شت هەمان بابەت!!..تۆ بۆ ئەوە هاتوی بیرۆکەی خۆت بنوسی نەک دووبارە کردنەوەی هەمان بیرۆکەکان! لەگەڵ ڕێزم!

عایشـە: ئاواتت چیە لە ژیان؟

؛ئاواتەکانم زۆرن ههههه بەڵام! دایک و باوکم شانازیم پێوە بکەن! ئەو ژیانە بۆ دایکی شیرینم و باوکی ماندووم دەستەبەربکەم کە ئارەزووی دەکەن خودا لێم ڕازی بێت و ئیمانم بەهێز بێت! ئەو بەشە بەدەست بهێنم کە هەوڵی بۆ دەدەم! بۆ یەک جاریش بێت دەستی ئۆنی ئۆنڵاینم بگرم و ڕابکەین بەیەکەوە لەژێر بەفربارین ببم بە خاوەنی بەناوبانگترین و پڕبینەرترین چیرۆک لە واتپاد!

عایشـە:چەند زمان دەزانی؟

؛کەم دەزانم! کوردی و ئینگلیزی وە لە هەوڵ دانم بۆ فێربونی کۆری و عەڕەبی و ان شاء اللە هەوڵی فێربون و زانینی زمانی زیاتر دەدەم

عایشـە: چ کەسێک زۆر خراپ بوو لەژیانت؟

؛هیچ کەسێک!!...لە هەموو کەسێک شتێک فێردەبین و ئەزمونی کەسایەتیەک تاقیدەکەینەوە ئەوە خراپی نیە پێویستە بە چاوێکی تر بڕوانینە هەموو ڕوداو و کەس و شتانێکی دەوروبەرمان

چاوپێکەوتن لەگەڵ من 🔥Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ