𝒑𝒂𝒓𝒕 7

304 60 51
                                    

♡︎♡︎♡︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ



گەیشتنە شوێنی مەبەست و لە ئۆتۆمبێلەکە هاتنە خوارەوە وە هەر کە ڤێرۆنیا دابەزی و سەیری ئەو کۆشکەی بەردەمی کرد هەنسکێکی شۆک بوو لێوەکانی جێهێشت هەر چەندە ئەم کۆشکە زۆر لەوەی خۆیان بچووک تر بوو بەڵام جوانی ڕازاندنەوەکەی تووشی شۆکی کرد هەموو کۆشکەکە بە گوڵ ڕازێنرا بۆوە ئەمە زۆر سەرنج ڕاکێش بوو بەلای ڤێرۆنیاوە چونکە ئەوە یەکەم جاریەتی شتێکی لەم شێوەیە ببینێت بەڵام لەوە شۆکتر بوو کە هەناسەیەکی گەرم بەرەو لای گوێی هات و بە چرپەیەکەوە وتی " بە دڵتە؟ " ئەمڕۆ ڤێرۆنیا پێی وایە لەوە شۆکتر نابێت چونکە کە ئاوڕی دایەوە ڕووخساری یۆنگی زۆر لێی نزیک بوو چاوەکانی یۆنگی بۆ ماوەیەک بە نێو ڕووخساریا گەڕا و لە کۆتاییدا چاوەکانی ڤێرۆنیاش چیتر خۆی بۆ نەگیرا لە چاوەکانی یۆنگی چەسپا لە ناکاو یۆنگی بە شێوەیەکی فراوان زەردەخەنەی کرد " بە دڵتە؟ " یۆنگی قسەکەی دووبارە کردەوە و ڤێرۆنیاش بێ ئەوەی چاوەکانی لە نێو چاوەکانی یۆنگی دەربێنێت وتی " زۆر " لە ناکاو گوێیان لە دەنگێک بوو کە بەس بوو بۆ ئەوەی واز لە خەیاڵەکانیان بێنن و سەیری ئاڕاستەی دەنگەکە بکەن " من هیچ هەڵەیەکم ناوێت منداڵینە تێگەیشتن؟ لە ژوورەوە کەسانی زۆر هەن وە ئێوە تەنها بۆتان هەیە قسە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە خانەدانن باشە؟ " لەگەڵ کۆتا وشەی پەنجەیەکی بەرز کردەوە وەک ئاگادار کردنەوە و هەمووان سەریان بە بەڵێ جوڵاند خاتوو ستیڤ لە پێشەوە ڕۆیشت و ڤێرۆنیاش ویستی بڕوات بەڵام وەستا لە بینینی جووڵە سەیر و جوانەکەی ئەم خوشک و برایە کە لە پێشی وەستاوە یۆنگی قۆڵی ئامادە کرد و وتی " خاتوونی گەنج ئامادەیت ڕێگای چوونە ژووەرەوەکەت لەگەڵ من هاوبەش بکەیت؟ " لەگەڵ ئەم قسەیە لیزا پێکەنینێکی شەرمنی کرد و دەستی خستە سەر دەمی دواتر لایەکی درێسە سادە ڕەنگ فستقیە گوڵ دارەکەی گرت و خۆی کەمێک هێنایە خوارەوە و خۆی ڕاست کردەوە و وتی " بە دڵنیاییەوە بەڕێزم " یۆنگی زەردەخەنەیەکی جوانی پێشکەش کرد هەر کە ڤێرۆنیا هەستی کرد بۆ یەکەم جارە زەردەخەنەیەکی ئەوەندە جوانی یۆنگی بە دەست ئەهێنێت

.

لە کۆتاییدا بەڕێکەوتن بەرەو ژوورەوە بەڵام ڤێرۆنیا بەو جۆرەی پێشتر دڵخۆش نییە چونکە ئەو هەست بە نامۆیی ئەکات لە پشتەوە بە تەنها وەکو خزمەتکارێک ڕێ ئەکات نەک وەکو کچە تاقانەکەی پاشای وڵات ستیڤی گەورە و گران ئەو هەر بەڕاستی نامۆیە، وانییە؟




.
.
.
.
.
.
.




Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





" خـــۆشـــەویـــســـتـــی ڕاســـتـــەقـــیـــنـــە لـــە دڵـــەوە دروســت دەبـــێـت نـــەک لـــە گـــیـرفـــان "

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now