𝒑𝒂𝒓𝒕 8

308 56 52
                                    

♡︎♡︎♡︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ




لەسەر مێزێک بە تەنها وەستاوە و زۆر نائاسودەیە چونکە لەو کاتەوەی هاتۆتە نێو هۆڵە گەورە و ڕازاوەکەوە هەموو چاوەکان لەسەر ئەون بەڵام ئەو تەنانەت بوێری ناکات سەریشی بەرز بکاتەوە هەر خۆی گەر سەری بەرز بکاتەوە کێشەیەکی گەورە دروست ئەبێت ناڵێم هەمووان بەڵام زۆربەی کوڕەکان واز لە خۆشەویستەکانیان ئەهێنن و داوای سەما لە ڤێرۆنیا ئەکەن جا ئەمەوێ بپرسم بەناو براکەی خۆی بەرگەی چاوە سەوزە دارستانیەکەی ئەوی نەگرت بە نیازن بێگانەیەک بەرگەی بگرێت؟

.

ئەو بە نزیکەیی نیو کاتژمێرە وەستاوە بەڵام چاوەکانی بەرز نەکردۆتەوە و سەیری کەسی نەکردووە تا لە ناکاو دەستێک هاتە سەر شانەکانی و وایکرد ڕاستەوخۆ ڕابچڵەکێ و سەیری ئەو کەسە بکات ئارامیەکی زۆری وەرگرت و توانی دووبارە هەناسە هەڵکێشێت هەر کە بینی ئەو کەسە یۆنگیە " بۆچی بەم شێوەیەت لێ هات؟ " وتی لە کاتێکا بە ئارامی سەیری ئەو کچە سەرنج ڕاکێشەی بەرامبەری ئەکات " تۆ منت ترساند " وتی لە کاتێکا دووبارە سەری داگرتەوە " بۆچی ترسایت؟ " وتی لە کاتێکا کەمێک توڕە دەر ئەکەوت   " من نەم زانی کە ئەوە تۆیت " لەگەڵ کۆتا وشەی سەری بەرز کردەوە و سەیری یۆنگی کرد و یۆنگیش بە هەمان شێوە بەڵام هەر زوو یۆنگی زەردەخەنەیەکی گاڵتە پێکەرانەی کرد و ڕووی سوڕاندە لایەکی تر وە دەستەکانی خستە سەر مێزەکە " ههـ باشە پێم ناڵێیت جگە لە من کێ بوێری ئەوە ئەکات بێتە تەنیشتت ڕاوەستێت؟ " وتی لە کاتێکا سەیری بەردەمی خۆی ئەکرد کە جۆرەها کوڕی لێیە وە زمانی بە نێو دەمی دا دەهێنا تا توڕەییەکەی کەم بێتەوە و دووبارە ڕووی سوڕاندەوە لای ڤێرۆنیا " یۆنگی تۆ چیت بەسەر هاتووە ئەمڕۆ زۆر سەیر دەر ئەکەویت؟ " " چۆن سەیر دەر ئەکەوم؟ چ شتێک لە مندا سەیرە؟ " زۆر بە هێمنی قسەکانی ئەکرد و لەگەڵ هەر یەک لەو دوو پرسیارەی کردی هەنگاوێک لە ڤێرۆنیا نزیک ئەبوویەوە " ئەمڕۆ زیاتر لە هەر ڕۆژێک گرنگیم پێ ئەدەیت "     " ئمم دەی کەواتە تۆش پێویستە گرنگیم پێ بدەیت "  ئێستا ئەو بە تەواوی لە ڤێرۆنیا نزیکە ئایا بە نیازی چییە؟





.
.
.
.
.
.
.





Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






" خـــۆزگـــەم بـــەوەی گـــیـــرفـــانـــی پـــڕە ئـــێـــســـتـــا کـــوا بـــاوە بـــێـــژی دڵــ ئـــاگـــای لـــە دڵـــە "

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now