𝒑𝒂𝒓𝒕 11

280 53 11
                                    

♡︎♡︎♡︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

" هەر ئێستا پێم بڵێ ئەو چی کردووە " " باشە من پێتی ئەڵێم بەڵام پیلانێکم هەیە ئەبێت لەسەرەتاوە تا کۆتایی گوێم بۆ بگریت " لەگەڵ وتنی ئەم قسانە لەسەر کورسیە نەخشدار و شاهانەکەی پاشا دانیشت و قاچەکانی لەسەر یەکتری دانا ئەمەش وای لە پاشا کرد شۆک بێت تا وتی " ئەم کارەت مانای ئەوەیە کە ... " یۆنگی قسەکەی پێ بڕی و بۆی تەواو کرد " بەڵێ من ئامادەم تۆ بە باوکی خۆم قبوڵ بکەم و شوێنی تۆش بگرمەوە بەڵام تۆش پێویستە ئەم پیلانەم بە سەرکەوتوویی بۆ تەواو بکەیت بێ ڕەخنە گرتن من تەنها ئەوەم ئەوێت لە بەرامبەردا " " واتا ئەو شتە هێندە گرنگە کە وای کردووە تۆ من قبوڵ بکەیت؟ " " بەڵێ زۆریش گرنگە " " کەواتە باشە باسی پیلانەکەتم بۆ بکە "

×××××××××××××××××××××××××××××××××

هەموو ئەوانەی نێو ئاهەنگەکە بە شۆکەوە سەیری جوانی ئەو شازادەیە و قۆزی ئەو کوڕه گەنجە ئەکەن کە خەریکی سەما کردنن هێندە بە نایابی سەما ئەکەن وەک بڵێی هەردووکیان ڕاهێنەری سەمابن سەماکە کۆتایی پێهات و کەسێک بە خێرایی بەرەو لای ڤێرۆنیا هات و وتی " خانمەکەم شاژن و شازادە لیزا گەڕانەوە چونکە پاشا بە خێرایی بانگی ئێوەی کردبۆوە بەڵام ئێمە تۆمان نەدۆزیەوە تکایە خانمەکەم پێویستە بە خێرایی بگەڕێینەوە هەمووان چاوەڕێی تۆ ئەکەن " " باشە با بگەڕێینەوە " ڤێرۆنیا بە خێرایی ڕۆشت بێ ئەوەی گوێ بەو کوڕە بدات کە نیوەی شەوەکەی لەگەڵ بەسەر برد بەڵام هەقی خۆیەتی چونکە ئەو ترساوە ئەو لە دوای دایکی ئەو کۆشکە جوان و ڕازاوەیەی لێ بووە بە دۆزەخ

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

گەیشتە نێو کۆشک و یەکسەر سەرۆکی خزمەتکارەکان خاتوو سێرینیا کە چاوێکی شین و قژێکی زەردی هەیە ئافرەتێکی بە تەمەنە بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە جوانیەکەی لە دەست داوە بەرەو ڕووی شازادە هات و وتی " ڤێرۆنیا تۆ لە کوێ بوویت شازادە یۆنگی زۆر سەیر بوو کە گەڕایەوە پاشاش ئێستا زۆر توڕە دیار بوو ئەترسم شتێکت لێ بێت کچەکەم ئەو دوو مارە ( شاژن و شازادە لیزا ) لە زەردەخەنە بە فیزەکانیان ناکەون تکایە ئاگاداری خۆت بە " لەگەڵ ئەم قسانە تەزویەکی پڕ ترس بە جەستەی ڤێرۆنیا تێپەڕ بوو بەڵام بە خێرایی وتی " ئەوان لە کوێن؟ " " لە ژووری پشوو دانی پاشا و شاژن چاوەڕێی تۆن " ڤێرۆنیا بە خێرایی چووە سەرەوە و بەرامبەر دەرگا ئاڵتونیەکە وەستا هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و لە دەرگای دا " وەرە " ئەو دەنگە دەنگی یۆنگی بوو کە دیار بوو توڕەیە ئەمە ڤێرۆنیای گەنجی زۆر ترساند دەرگاکە لەلایەن دوو پاسەوانی گەنج کرایەوە و لە دیوێکەوە ڤێرۆنیا نیشان ئەدات و لە دیوێکی ترەوە یەکەم شت کە بینرا ئەو دوو کەسە بوو کە لە تەنیشت یەکەوە ڕاوەستاون و زەردەخەنەی بە فیز لەسەر لێویانە وە لە پێشیانەوە کورسیە شاهانەکە هەیە کە پاشا لەسەری دانیشتوە و ڕووخساری هیچ شتێکی تیا دەرناکەوێت وە لە لایەکی تریشەوە یۆنگی نیشان ئەدرێت کە بە توڕەییەوە وەستاوە و سەیری ڤێرۆنیا ئەکات لەوە زیاتر بەرگەی نەگرت و بە خێرایی بەرە و ڕووی ڕۆشت و مەچەکی گرت بە دەنگێکی ترسناک و لە ڕادەبەدەر توڕە لە نزیک گوێی کچە ترساوەکە وتی " تا ئێستا لە کوێ بوویت؟ ئەزانی چەند خەمی تۆم بوو؟ بۆچی بەم شێوەیە ڕەفتار ئەکەیت؟ " " تۆ هیچ شتێکت بە باوکم نەوتوە وا نییە؟ " " ئێستا ئەزانیت کچی گەنج " لەگەڵ ئەو قسانە یۆنگی لە ڤێرۆنیا دوورکەوتەوە بەڵام ئەوەی سەیر بوو یۆنگی هیچ توڕەییەک لە ڕووخساری بەدی نەئەکرا واتا ئاوا بە زوویی ئارام بوویەوە؟ خاتوو ڤێرۆنیا تۆ چ جۆرە جادوویەک لە کوڕەکان ئەکەیت؟ وات کردووە هەمووان لە دەورت کۆ ببنەوە





.
.
.
.
.
.
.





Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.






" ئـــامـــادەم نـــەڪـ وڵاتـــێـــک بـــەڵـــکـــو ئـــۆقـــیـــانـــوســـێـــڪـ ئـــەبـــڕم تـــەنـــهـــا لـــێـــی ئــــەپـــرســـم بـــۆچـــی؟ "





♡︎

♡︎

♡︎

.

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now