part 12

297 49 32
                                    

♡︎♡︎♡︎
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


" لە کوێ بوویت؟ " پاشا ئەمەی وت لە کاتێکا زۆر بە ساردی سەیری ڤێرۆنیای ئەکرد ڤێرۆنیاش سەری داگرت بوو سەیری زەویەکەی ئەکرد " وەڵامم بدەوە هەی بێ ڕەوشت لە چ نەفرەتیەک بوویت بۆچی لەگەڵ دایکت نەگەڕایتەوە؟ " هەموو ئەمانەی بە هاوارەوە وت وە لەو کاتەدا ڤێرۆنیا فرمێسک لە چاوەکانی هاتە خوارەوە وە یۆنگیش کە ئەمەی بینی زۆر توڕە بوو بە خێرایی هاتە بەرامبەر پاشا و دەستی ڤێرۆنیای گرت و ڕایکێشایە پشت خۆیەوە و وتی " هەرگیز نەکەیت جارێکی تر هاواری لەسەر بکەیت تێگەیشتی؟ " " یۆنگی کوڕەکەم لاچۆ لە پێشی من ئەبێت بزانم ئەو بێ ڕەوشتە لە کوێ بووە " " هەرگیز من خۆم قسەی لەگەڵ ئەکەم ئەو هەموو شتێک بە من ئەڵێت " " یۆنگی کوڕم تۆ پەیوەندیت بە نێوانیانەوە نەبێت " شاژن وای وت لە کاتێکا سەیری یۆنگی ئەکرد " ئێوە پەیوەندیتان نەبێت " پاشا زۆر بە هێمنی وای وت یۆنگیش سەیرێکی دایکی کرد و خەندەیەکی بە فیزی نیشانی دا و وتی " بە یارمەتیت باوکە من و ڤێرۆنیا ئەمڕۆ زۆر ماندوو بووین ئەچین پشوو ئەدەین " لەگەڵ ئەم قسەیەی یۆنگی هەمووان شۆک بوون یەکەم لەبەر ئەوەی بۆ یەکەم جار بە پاشای وت باوکە و دووەمیش لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ بە هەموو شێوەیەک سەیر ڕەفتاری لەگەڵ ڤێرۆنیا کردووە سەیری ڕەفتارەکانی بۆباشی ڕەفتارەکانی ئەگەڕێتەوە بەڵام هەرگیز وەکو برایەک نا تەنانەت هاوڕێش نا بەڵکو وەکو خۆشەویست یاخود هاوسەر مامەڵەی کردووە ئەمەش سەیرە وانییە ڤێرۆنیا زۆر زۆر شۆک بوو بە جۆرێک ڕووخساری بێ دەربڕین کە نەتئەزانی دڵ خۆشە یاخود خەمبار بەڵام ئەم هەڵسوکەوتانە پێی ناچێت بە هیچ شێوەیەک خەمباری بکات ئەی وانییە؟ یۆنگی ڕووی سوڕاندەوە بۆلای ڤێرۆنیا و خەندەیەکی پڕ سۆزی بۆی کردوو دەستی بەردا و فرمێسکەکانی بۆی سڕیەوە کە لەلای یۆنگی زۆر زیاتر لە زۆر بە نرخن دووبارە دەستی گرت ویستی بیباتە دەرەوە بەڵام لەو کاتەدا لە دەرگای ژووری پاشا درا هەمووان سەریان سوڕما چونکە گەر شتێکی زۆر زۆر گرنگ ڕوو نەدات هەرگیز پاشا بێزار ناکەن لە کاتی پشوودا لە دوای ڕێگا پێدانی پادشا کەسەکە هاتە ژوورەوە و وتی " ببورە خاوەن شکۆ بەڵام لە کۆشکی جیۆنەوە ئەم نامەیەت بۆ هاتووە " " چی؟ کۆشکی جیۆن واتا براکەم ئەم نامەیەی ناردووە؟ " " خاڵم نامە دەنێرێت ئەی بۆچی خۆیان نەهاتن " هەردوو مارەکە قسەکانی خۆیان کرد و زۆر بە پەرۆش بوون یەکێکیان بۆ ئەوەی کەسێک ئەبێت یارمەتی بدات لە داگیر کردنی ئەم کۆشکە نایابەی فەڕەنسا بەڵێ ئەوە ڕاستە بەڕای تۆ بۆچی ئەبێت ئافرەتێکی جوان هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک بکات کە زیاتر لە 8 ساڵ لە خۆی گەورەترە؟ ئایا لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر چونکە خاتوو ستیڤ شاژنی فەڕەنسا کە هاوکات ئەکاتە خوشکی پاشا جیۆن خاوەنی کۆشکە نایاب و ناوازەکەی کۆریا ئەو تەنانەت بەڕێز ستیڤیشی خۆش ناوێت لە ئێستادا تەنها بۆ ئەوە هاوسەرگیری کردووە تا جەنگی نێوان هەردوو وڵات بوەستێنێت وە وەستاندیشی ... پاشا دەستی کرد بە کردنەوەی نامەکە و سەیرێکی شاژنی کردوو دەستی کرد پاککردنەوەی گەرووی " ئحم .. ڕاستە لەو کاتەوەی خوشکەکەم هاوسەرگیری لەگەڵ کردووی من نە سەردانم کردووی و نە نامەم ناردووە بەڵام ئەمەوێت چیتر ئەم دژایەتیە کۆتایی پێ بێت تەنانەت لێک نزیکتر بینەوە بۆیە بەیانی ئەمەوێت سەردانتان بکەم " پاشا سەری بەرز کردەوە لە ڕووخساری ئەوەندە شۆک هەبوو کە هەرگیز پێوانە نەدەکرا سەیرێکی هەموو ئەوانەی ژوورەکەی کرد و لیزا و شاژنیش لە دڵخۆشیدا باوەشیان بە یەکدا کرد ئەزانیت چەندە هەستێکی تایبەتە کە براکەت ببینیتەوە دوای چەند ساڵێک؟ وە گەر سەیری یۆنگی بکەیت ئەوا ئەبینیت کە هێندە دڵخۆشە گەر پیاو نەبوایە لەوێ لە خۆشیان وەکو منداڵ ئەگریا بەڵام بەداخەوە زۆر بە هێواشیەوە ئاوڕی دایەوە سەیری ڤێرۆنیای کردوو لە باوەشی کرد و وتی " بیستت بەیانی خاڵم دێت بۆ ئێرە من زۆر دڵخۆشم زۆر زۆر من زۆر بیری ئەوم کردووە لە دوای مردنی باوکم من زۆر خووم بەوەوە گرت ئەو بوو بە پاڵپشت بۆ من " ڤێرۆنیاش زیاتر خۆی بۆ نەگیرا و باوەشی لێی دا و وتی " بیستم ئازیزم زۆر باش بیستم وە زۆر دڵخۆشم بۆ تۆ " یۆنگی لە باوەشی هاتە دەرەوە سەیرێکی ڕووخساری ڤێرۆنیای کرد خەندە جوانەکەی بینی دەستی بەرز کردەوە و خستیە سەر ڕوومەتی و مێشکی سەرقاڵ بوو بە بیرکردنەوە لەوەی ئایا ئەو هەموو دڵخۆشیە بۆ منە؟ ئەو زەردەخەنە جوانەی تەنها لەبەر ئەوەی من دڵخۆشم؟ بەڵام شتێکی بیر کەوتەوە و خێرا دەستی لابرد و وتی " پێمەکەنە " " چی؟ " " وتم پێ مەکەنە " " بەڵام .. بۆچی؟ " " چی گەر یەکێکی تر ئەو خەندەیەت ببینێت و ئاشقت بێت سوێند دەخۆم لە پێش چاوەکانت ئەیکوژم بۆیە گەر ناتەوێت ببم بە بکوژ ئەوە پێمەکەنە وە هەم بەیانی کە خاڵم هات بە دڵنیاییەوە کوڕی خاڵیشم دێت گەر ئەو زەردەخەنەیەت ببینێت ئەوە بە دەستی من ئەمرێت " ئەم قسانەی زۆر بە ترسناکی وت بەڵام بۆ ڤێرۆنیا نا ئەوانە هیچ ترسناک نەبوون تەنانەت وای کرد زەردەخەنەکەی زیاتر بێت و بێ گوێدان بە هیچ شتێک باوەشێکی توندی بە یۆنگی دا یۆنگیش شۆک بوو لەم هەڵسوکەوتە لە ناکاوە و وەستا تا گوێی لە ڤێرۆنیا بوو وتی " هەرگیز ئەم زەردەخەنانە تەنها مافی تۆ ئەبن بەڵێن بێت " بەڵێنەکان زۆر جوانن ئەگەر تا سەر بمێنن





.
.
.
.
.
.
.





Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




" ئەمەوێت خۆشت بوێم ... داوای زۆرم کرد وانییە؟ .. ههـ ببورە "





.
.
.





for you LulaGyan8 💞

ئایا چیرۆکەکەمتان بە دڵە؟ تکایە گەر هەڵەیەکی هەیە ئەمەوێت پێم بڵێن سوپاستان ئەکەم ❤

هـێـڵـی شـەمـەنـدەفـەرWhere stories live. Discover now