part 6

5 0 0
                                    

بەخێرای بەرەو دەرگای ئوتومبێلی دواوە روشت وە لە دواوە کاریس"ی دانا وە روشت ئوو شوێنی لێخورین وە بەرەو ماڵەکەی بەرێ کەوت.....

ئەو تەنیا نازانێت بۆچی یارمەتیدا؟پێویست بۆ بەجێی بێلێت بمرێت...!!

وە ئەم هەڵسوکەوتانە چیە؟ دەیبات بۆ مالی خوی...بۆچی؟

هەموو شتێکی لە مێشکی خوی سریەوە وە وازی لەبیر کردنەوە هێنا بۆ ئەوەی رای خوی نەگۆرێت وە لە سەر شەقام فرێی نەدات.....

داوای ماوەیێک گەیشتە مالەوە وە کاریس"ی لەباوەش کرد وە.....ئارام بویەوە....

ئەندریە:"هێشتا باوەر ناکەم کە بچکولانەیێکی وەکو تۆ لە سەرەتای تەمەنی بیست ساڵیەتی"

بەرەو ژوەرەکەی روشت وە لەسەر جێگا کەی داینا وە ئەویش لە سەر قەنەفەکەی بەرامبەر جێگاکە دانیشت....

تەنیا لە گەلی دەمێنێتەوە تا بەهوش دێتەوە وە دواتر دەری دەکات..بەڵێ ئەمە باشتڕین شتە.....

بەم شێوەیە باوەری  بە خوی هێنا...
-----------------------------

دور لە ئەندریە و کاریس....با بروینە لای ئیڤ...

کە باشبوو هیچ زیانێکی وای بەرنەکەوتوە وە تا ئێستا سەری لە شوێنی خۆیەتی....!!

لورین وە کارولێن بەخێرای ئەویان هەڵگرت وە بە سەختی لە ڕێستورانتەکە دەرچوون وە بەخێرای بەرەو نەخوشخانەوە رویشتن.....

دوای ئەوەی روشتن گوێیان لە دەنگی ئوتومبێلی پولیس بوو بەرەو شوێنی تاون دەچێت...وە بەهۆی خێراییە شێتانەکەی کارولینەوە بەحێرای گەیشتنە نەخوشخانە....

"کاریس...کاریس لە کۆیە؟"

"مەبەستت چیە لەکوێیە؟ئەی لەگەل ئێمە نەبوو؟یان تائێستا لە رێستۆرانتەکەیە؟"

"ن..نازانم...ئەو بەتەواوی لە پشت منەوە بوو نازانم چی لێ بەسەر هات"

کارولین بە ترسەوە وای گووت

"خێرا پێوەندی پێوە بکە دلنیام جانتاکەی لەلای بوو"

جارێک....دووجار...سێ جار.....

کارولین:"لورین ئەو وڵام ناداتەوە"

لەناکاو نامەیێک لە لایەک کاریسەوە بوی هات

"من لە ماڵەوەم"تێیدا نوسرابوو

کارولین:"ها!؟"

لورین:"چی بووە"

کارولین:"کاریس دەلێت کە ئەو لە ماڵەوەیە"

لورین:"چۆن"
-----------------------------
"بێزارکەرینە"
ئەندریە بە بێزاریەوە وای گووت وە موبایلەکەی لە سەر مێزی تەنیشت جێگاکەی دانا........

دوای کاتژێمرێک لە دانیشتن بینی کە خەریکە دەجولێتەوە....

کاریس:"ئاییی سەرم ئازاری هەیە"

The Ginger Girl Where stories live. Discover now