لە ڕاستیەوە وەر گیراوە .
![]()
اوووه! هذه الصورة لا تتبع إرشادات المحتوى الخاصة بنا. لمتابعة النشر، يرجى إزالتها أو تحميل صورة أخرى. : ئەو شتەی كە بەسەرم هات لە ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ بو ئەو كاتە تەمەنم ١٦ ساڵ بوو
برادەرێكم هەبوو زۆر لێك نزیك بوین وە زۆرم خۆش دەویست بەس یەك شتی ناخۆشی هەبوو ئەویش ئەوە بوو غیرەی دەكرد لێم ئەمنیش بە غیرە كردنی برادەرەكەم تێك دەچوم ئێ خۆ خۆشەویستم نیە یان مێردم نیە ئەمن ئەو كاتە كچێكی كۆمەڵایەتی بووم تێكەڵ بە هەموان دەبوم "ئەویش دەیوت نابێت بێجگە لە من كەس تر برادەرت بێت " منیش پێم وت ئەگەر دەتەوێت هاوڕێی من بیت دەبێت ئاوا منت قبوڵ بێت دەنا وازم لێ بێنە ، دواتر وازمان لە هاڕێیەتی كردنی یەكتری هێنا بەس هەموو ڕۆژێك ئەو كچەی برادەرم زۆر بە سەیری تەماشای دەكردم هەتا ئەو ڕۆژەی كارتمان وەر گرتەوە هات بە لامدا تێپەڕی و "وتی دەزانم چیت پێدەكەم" ڕۆی ئاخیر جارم بوو بی بینم
هەفتەیێك دواتر هەر ئەدم بۆ دەهات بە ناوی كوڕێك ناوی ناهێنم یوسەر نەیمەكە بە ناوی خۆیەوە بو لە فێرس نەیمەكەی نوسیبوو ئەدەكەم وەربگرە وە لە بای سێرچ ئەدەكەی ناردبوو ئەو ئەدە هەموو ڕۆژێ دوابارە دەهاتەوە بۆم هەر ئیهمالم دەكرد هەتا ڕۆژێك ناوی فێرس نەیمەكەی گۆڕی بوو ناوی منی نوسیبو شۆك بوم وتم ئەبێ لەكوێ من بناسێ منیش ئەدەكەم وەرگرت گەورەترین هەڵەم بوو لە ژیانم نە دەبوو قەت ئەو ئەدەی ئەو كوڕە وەربگرم ئەو جا نامەم بۆ نارد وتم كێی جەناب. "توتی جارێك سەلامێك بكە " گوتم سەلام لە كەسی بێگانە ناكەم. "گوتی هێمن بەوە ئەزیزم" وتم پێم بڵێ تۆ كێیت . "وتی كوڕێك ئەتۆم خۆش دەوێت خوشكم لە هەمان مەكتەبی تۆیە كە ئەو دەهێنم بۆ مەكتەب تۆم دەبینی" گوتم ناوی خوشكت چیە، و پێی وتم و ناوی باوکیشیم پرسی ئەویشی پێ وتم دواتر وتم ئ ئێستا چیبكەم ، " وتی چی چیبكەی دەبێ ئەتوش ئەمنت خۆشبوێت " گوتم بۆ مەگەر بە زۆریە . " وتی ئەرەوڵا " منیش وتم گەر قسە بێ ماناكانت تەواو بو تا بلۆكت بکەم. " گوتی ڕاوەستە شتێكت بۆ دەنێرم پێش ئەوەی بلۆكم بكەیت " گوتم دەی زوو بینێرە کە ناردی چی دەبینم ئەوە هەموە ڕسمەی منی پێیە لە ڕێی مەکتەبیش ڕسمی گرتبومم ڕێک شۆک لێیدام لە هێندێک لە ڕسمەکاندا ئەو کچەش دەرچوبو کە لەگەڵی دەهاتم و دەچوم. پێم گوت کێ ئەو ڕسمانەی بۆ ناردویت بێ لەوانەی خۆت گرتوتتن. " وتی ئیدی کەسێکە " وتم بەس پێم بڵێ ناوی چیە . "وتی گیانەکەم پەلەت نەبێ ئەوەش دەزانی بەس ئێستا چیدەڵێیت ڕازی دەبیت پێم یان ڕسمت بڵاو بکەمەوە" وتم ناوەڵا ڕازی نابم پێت ئەسڵەن من نازانم سەرو شکڵت چۆنە نەم دیتویت بەس ناوت دەزانم . "گوتی ئ زۆر ئاسایە ئێستا ڕسمی خۆمت بۆ دەنێرم" ڕسمی خۆی نارد وتم ئێستا چیت لێبکەم ئەمن خۆشەویستی ناکەم . "گوتی بەدەست خۆت نیە ڕازی دەبیت سەرچاوم ڕازی نابی ئەو ڕسمانەت هەموی بڵاو دەکەمەوە " وتم زۆر سەیریت ئەگەر منت بەڕاستی خۆشدەوێتم بۆ هەڕەشەم لێدەکەیت ئەوە خۆشەویستی نیە . "گوتی دەزانم کچێکی کەلە ڕەقیت بە ترس نەبێت بە هیچ ڕازی نابیت " هیچم نەوت و ڕێک بلۆکم کرد بەس نەم دەتوانی لە مێشکم بیکەمە دەرێ هەمو کەس لەلای من بۆیە دوژمنم قسەم کەگەڵ هەر کەسێک دەکرد گومانم لێدەکرد چونکا زۆر بە باشی دەم زانی کەسێک ئەو ڕسمانەی بۆ ناردوە

أنت تقرأ
قسە باقو بریقەكانی نێرەكان بۆ كچێك +12
Paranormalقسە باقو بڕیقەكانی نێرەرەكان بۆ بە دەس هێنانی ڕسمی ڕوتی كچێكی ساویلكە و گەمژە خوێنەربن بۆ داهاتوتان گرینگە مـــن ناتـــوانم وشـــەکان تایبـــەت بکـــەم بـــە خـــۆم بـــەڵام ئەتـــوانم ڕستـــەکان تایـــبەت بکـــەم بـــە خـــۆم هەمـــوو مافێکـــی ئ...