That morning

750 143 55
                                    

Hyona's pov
ھەستم بە شتێکی قورس ئەکرد لەسەر گیانم نەم ئەتوانی بجوڵێم، چاوم کردەوە بەڵام لەبەر ڕووناکیەکە دووبارە داخرایەوە. کە دووبارە چاوم کردەوە سەیرم کرد لە ژوورەکەی خۆم نەبووم. ڕووم وەرگێرا بە لای لایە قورسەکەما، بەڵام چیم بینی؟
جۆنگکووک باوەشی پیا کردبووم! چۆن شتی وا ئەبێ؟ چۆن شتی وام کرد؟ بۆچی من لە ژوورەکەی خۆم نیم؟ بۆچی لەسەر جێگاکەی جۆنگووکم؟ بۆچی جلمان لەبەر نییە؟ ھەزارەھا پرسیار ھاتنە مێشکم بەڵام سەیرکردنی جۆنگکووکیش بەم شێوەیە ئارامی بۆ ڕۆحم ئەھێنێ چی ئەبوو گەر ھەموو بەیانیەک بەم شێوەیە ھەستامایە لە خەو؟ ھیۆنااااا وەرەوە ھۆش خۆت ئێستا کاتی ئەوە نییە تۆ لە کێشەیەکی زۆر زۆر گەورەیایت.
کەمێک جۆنگووکم جوڵاندەوە کەمێک دڵم نەئەھات بە توندی خەبەری کەمەوە.ھەڵنەستایەوە دووبارە جوڵاندمەوە و ئەمجارەش ھەڵنەستا.

"جۆنگکووک ؟" بانگم لێی کرد بە ترسەوە.

"تکایە پێنج خولەک."

"جۆنگکووک ووتم ھەستەوە." بە دەنگێکی بەرز تر و خۆم توڕە دەرخست. کە گوێی لە دەنگم بوو بەو شێوەیە خێرا چاوی کردەوە کە بینی چۆن بەو شێوەیە باوەشی پیا کردووم خێرا ھەستایەوە.

"تۆۆۆ؟؟؟ ھیۆنااااا چی ئەکەی لە جێگەکەی منا؟ جلەکانت لە کوێن؟" جۆنگکووک بە توڕەیی و ھاوارەوە پێی وتم.

"من ئەبێ ئەوە لە تۆ بپرسم چۆن منت ھێنایە ئێرە ؟ چیمان کردوە ؟؟؟." بە گریانەوە ھاوارم بە سەریا کرد.کەمێک سەری خۆی گرت و بە توڕەییوە دوای ماوەیەک سەیری کردم.

"تتۆۆۆ؟؟ تۆ درۆزنی بێڕەوشتتتت , بیرم ھاتەوە تۆ زۆررر بێڕەوشتی، بیرم ھاتەوە کە پێت ووتم منت بە دڵە ماوەی دوو ساڵە منت ھەڵخەڵەتاند بە مەبەست ئەمەت کرد.سۆزانی پیس." ھاتە پێشەوە و زلەیەکی لێیام. لە مناڵیەوە ئەمە یەکەمجارە کەسێک دەستم بەسەردا بەرز بکاتەوە.

"نەکەی دەست لە من بەی من ھیچم نەکردوە." دەستم خستە سەر ڕومەتم.

"خێرا بڕۆ دەرەوە لە ماڵەكەم." ووتی و جلەکانی ھەڵا بەسەر دەمو چاوما."جارێکی تر بوێری ناکەیت بێیتە بەردەمم و بە ھەر کەسێکیش بڵێیت ئەتکوژم تێگەشتیت؟" بە توڕەییەوە دووبارە ھاواری کرد منیش سەرم بە مانای باشە جوڵاند و ئەو ڕۆشتە دەرەوە.
ھەموو کات کە کەسێک لە خۆت گەورەتر ئامۆژگاریەکت ئەکات بۆ باشی تۆیەتی و ئەزموونی ھەیە بۆیە قسەکانی لە گوێ گرە.
خۆم گۆڕی و بە ھێواشی ڕۆشتمە دەرەوە زۆر ھەست بە تاوان ئەکەم نەک لەبەر جۆنگکووک بەڵکو لەبەر ئەوەی نەمتوانی بەڵێنەکەی باوک ببەمە سەر , ھەست بە پیسی خۆم ئەکەم.

"جۆنگ—"

"بڕۆ دەرەوە!" ھاواری کرد بە سەرما و قسەکەی پێ بڕیم. بە بێ دەنگی بەرەو لای دەرگاکە ڕۆشتم."بۆستە، جارێکی تر پێت ئەڵێمەوە ئەمە لە نێوانی ئێمە دەرچێت وات لێئەکەم پەشیمان بیتەوە لە بونت." بە دڵێکی قورسەوە لە ماڵەکە ھاتمە دەرەوە.
چومەوە ماڵەوە باوکمم بینی کە لەسەر قەنەفەکە خەوتوە بێگومانم لەوەی چاوەڕێی ھاتنەوەی منی کردوە ، چاوەڕێی ھاتنەوەی کچە پاک و بێگەردەکەی کردوە بەڵام ئێستا سۆزانیەک،بێڕەوشتێک  ھاتۆتەوە ماڵەوە. کە ڕۆشتمە ژوورەوە بە تەقەی پێڵاوەکانم بە ئاگا ھات.

Second chance"(J.JK)☑️Where stories live. Discover now