part 11

1.8K 226 37
                                    



جیمین....

یەکەم شت کە بینیم دوای ئەوەی چاوەکانم کردەوە تەنها تاریکی بوو، کۆتاجار لەگەڵ یوجین و کچەکەم بووم بەڵام ئێستا...

خێرا هەستام دیارە لەسەر جێگەیەک ڕاکشابووم، بەڵام چاوەکانم هیچیان نەدەدی چونکە زۆر تاریک بوو
دەستم کرد بە هاوار کردن

" هێیی یوجین، کەسی لێیە ؟! "

بۆ ماوەیەک هەر بانگم کرد کەس وەڵامی نەبوو ترس چووە دڵمەوە ئەگەر شتێکیان لێهاتبێ لەوە زیاتر من چی دەکەم لێرە و چی منی هێنا

دەنگی کردنەوەی دەرگا، ڕۆشنا یەکان کرانەوە جام بووم کاتێک دوو پیاوی ڕەش پۆش کە سەروچاوی خۆیان بە ماسکی ڕەش پۆشیبوو لە پێشم دا بوو

" ئێوە کێن، کچەکەم و هاوسەرەکەم لە کوێن ؟! "

بە توڕەیەوە بەرەوە پێشیان چووم بەڵام یەکێکیان چەکەکەی دەرهێناو بەرزی کردەوە بەڕومدا

" هۆپ هۆپ بەهێمنی دانیشە لەویا ! "

بە چەکەکەی دەستی ئاماژەی دابە کورسیەکە بەڵام ئەوە تورەی کردم چۆن هێمن بمەوە لەم حاڵەتەدا

" خێرا دانیشە ! "

چەکەی ڕو لێم کرد و منیش دانیشتم بە تورەیوە

" چیتان دەوێ، هاوسەرم و ....! "

" تەنهاشتێکی بچووک کاتی زۆرت لێ نابەین، بەس واژۆی ئەوە بکە ! "


کاغەزێکی فڕێ دایە پێشم کاتێک هەڵیم گرت هەناسەم لێ برا، ئەوە ئەو پەراوە فرمیە لە لایەن دادگاوە، پەراوی جیابوونەوەی من و یوجین، دەستەکانم لە توڕەیا دەلەرزین دەزانم ئەوە کاری جۆنگکوکە و بەدڵنیاوە خۆی لێرە نییە، کێشام بە سەرو چاوی پیاوەکەداو هاوارم کرد بەسەری

" من هەرگیز ئەوە واژۆ ناکەم، ئەو جۆنگکوکە لە کوێیە ئەو ئێوەی ناردووە دەزانم، بڵێ هەرگیزلە هاوسەرەکەی جیا نابێتەوە ! "

" واژۆی کە هەرئێستا ! "

پیاوەکە توڕە بوو دەمانچەکەی کردە ڕووم ‌منیش پێکەنیم بەدەنگی بەرز

" بم کوژە دەی بم کوژە ! "

چەکەکەی لابرد و بە شێوەیەک سەیرێکی کردم و بە دەستی ئاماژەی بۆ پیاوەکەی تر کرد ئەویش چووە دەرەوە

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن