part 14

1.6K 192 53
                                    

12:30 دوای نیوەی شەو

یوجین...

هەر هەوڵم دا بنوم بەڵام بێ سود بوو ئەو دەنگەی لەدەرەوە گوێم لێی دەبێ دەم ترسێنێ و ڕێگرە لە نوستنم پێم وایە خەیاڵ دەکەم بەڵام زۆر ڕاستەقینە دیارە

دەنگی پێی کەسێک دێت بەڵام نازانم کێییە، بەدڵنیایەوە جۆنگکوک نییە، دیسانەوە چاوەکانم داخست خستمە مێشکی خۆمەوە کە من تەنها خەیاڵ دەکەم

بەڵام زۆری پێنەچوو لەشوێنی خۆم لەترسا داپەڕیم کاتێک کەسێک بردێکی فڕێدایە سەر پەنجەرەکەوە هەستام

دوودڵم نازانم بیکەمەوە یان نا یان جۆنگکوک ئاگاردا بکەمەوە نامەوێ وابزانێ کە ئەو پیاوێکە من متمانەی پێ دەکەم

داچڵەکام دیسانەوە بە دەنگی پەنجەرەکە کە بەردێکی بچوک دیسانەوە کیشرا پێیدا

نزیک بوومەوە بەترسەوە و پەردەکەم بە هێواشی لابرد بەڵام هیچ کەسێک نەبوو کەمێک پەنجەرەکەم کردەوە کەسم نەبینی

" نونا ! "

کەسێک بەدەنگێی نزمەوە بانگی کردم کەبینیم تایهیۆنگە خۆی دەرخست

" تایهیۆنگ چی دەکەی لێرە ؟! "

بەترسەوە تەماشای ئەوناوەم کرد و بەدەنگێکی نزمەوە پرسیارم لێی کرد شتێکی لە گیرفانی دەرهێنا


" نونا کەمێک بچۆ دواوە ! "

" لەبەر چی ؟! "

" دەی تکایە کاتمان نییە ! "

نەمزانی مەبەستی چییە بەڵام ئەوەم کرد کە ویستی بینیم شتەکەی فڕێ داو کەوتە ناو ژوورەوە خێرا هەڵیم گرت بینیم موبایل و کەپسولە

خۆمم نزیک کردەوە لەپەنجەرەکە بە سەرسامیەوە تەماشایم کرد

" ئەوە کەپسولی خەوە بی ڕژێنە ناو خواردنەوەکەی جۆنگکوک  بۆ ئەوەی ڕا بکەی لەدەستی دوای ئەوە ژمارەی خۆمم لەو موبایلە تۆمار کردووە پەیوەندیم پێوە بکە ! "

تەیهیۆنگ تۆ لەبەر چی ئەو شتانە لە پێناوی من دەکەی تۆ ئامادەی لە دژی هاوڕێکەت بوەستی لەپێناوی من بەڵام بۆچی

" تەیهیۆنگ تکایە هەرئێستا بمبە لەگەڵ خۆت ! "

تکایە بم بە دڵم تەنگە لێرە تەنهام و زۆر بیری جیمین و کچەکەم دەکەم

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن