part 20

1.4K 199 102
                                    

کاتژمێر 2:00 دوای نیوەی شەو

  یوجین...

بە خێرای ڕام کردە ژوری کچەکەم کاتێک گوێم لە دەنگی بو دە گریا بەخراپی کە دەرگەی ژوورەکەم کردەوە تەماشام کرد دەموچاوی سور بۆتەوە چاوەکانی وەکو تاڤگە فرمێسک دەڕێژن

لەباوەشیم گرت ماچیم کرد و لاواندمەوە دەستم هێنایە سەر پشتی

" گیانەکەم دایە لێرەیە، تەواو مەگری ڕۆڵەکەم همم چیبووە گیانەکەم ؟! "

بەو شیوەیە قسەم بۆی دەکرد کەمێک هێور بویەوە بەڵام دەنگی نزم وتی

" باوە ! "

دیسانەوە دەستی کردە گریان و هەر داوای باوکی دەکرد ، تۆ تەنها کەس نیت کەباوکتت دەوێ منیش دەمەوێ...

بینیم جۆنگوک لەپێش دەرگاکە  وەستاوە چاوەکانی پڕ خەون و باوێشک دەدات بەدەنگی یوسین هەستاوە

" چی بووە بەم نیوەی شەوە ؟! "

بەڵام بێ ئەوەی من شتێک بڵێم یوسین وەڵامی دایەوە بە باوە باوەکردنی و شێوازی گریانی

دیارە جۆنگکوک بێزار بوو بەوە نازانم بەچی بەهۆی هەستانەوە بەم کاتە یان بەناو هێنانی جیمین

" یوجین تکایە بێدەنگی کە ! "

بەشێوەیەکی سەیر تەماشایم کرد، تورە بووم لە شیوازی دەربڕینی قسەکەی زۆر بەبێزاریەوە وتی

" چی بێدەنگی کەم ؟ منداڵە دەگری داوای باوکی دەکات...لەکوێ بۆی بێنم ؟! "

" بۆ نای بەی بۆلای باوکی باشتر ؟! "

" بەو شێوەیە قسە مەکە تاوانی ئەو منداڵە لەسەر شانی تۆیە ! "

هاوارم کرد بەسەریدا ئەوەش وای لە یوسین کرد خراپتر بگری خێرا هەستم بە هەڵەی خۆم کرد دەستم هێنایە سەری و ماچیم کردەوە

چاوێکم لە جۆنگکوک تیژ کرد گوێی نەدا چووە دەرەوە منیش چیتر خەریکی کچەکەم بووم

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن