part 36

1.1K 148 53
                                    

خێرا هاتە ژوورەوە و دەرگای ماڵەوەی لەدوای خۆی داخست، نەوەستا بەرەوە سەرەوە بۆ ژوورەکەی ڕۆشت

لەپشتی دەرگاکە وەستا هەر لەشوێنی خۆیەوە جلەکانی فڕێ دایە سەر جێگاکە و دەستی خستە سەر دڵی کە زۆر بەخێرایی لێی دەدا بۆماوەیەک هەناسەی قورس بوو

< تۆ هی کێی >

< هی تۆم >

سەری هاتە ئازار کاتێگ ئەوەی بیرکەوتەوە کە چۆن خیانەتی لە جۆنگکوک کرد ،

" نەخێر...نەخێر من تەنها هی جۆنگکوکم ! "

دەستی خستە ناو پرچی ڕای کێشاوە دواوە بە شڵەژاوی یەکێک لەتاوانە گەورەکانی ئەنجام داوە

تەنانەت ئەگەر جۆنگکوک کاری خراپی ئەنجام داوە بەڵام هەرگیز خیانەتی لێی نەکردوو هیچ کاتێک لەبوونی هیچ ئافرەتێکدا بەشێوەیەکی خراپ تەماشای نەکردووە

بەرەو دەست شۆرەکە ڕۆشت و ئاوە گەرمەکەی کردەوە تاوەکو دوکەڵی لێوە دەردەچوو

دەستی کردە دەموچاو و دان شتن بەشێوەیەک بەهۆی گەرمی ئاوەکە ڕوخسار و دەستەکانی سور هەڵگەڕانەوە وە ئەو هەستی نەدەکرد

دەستی خستە سەر شانی و لەئاوە گەرمەکە دووری خستەوە بەتوڕەیەوە تەماشای کرد

" چی دەکەی ؟! "

ئاوەکەی بەست بەتوندی

" جۆنگکوک ! "

" چی دەکەی دەڵێم ؟! "

پرسیارەکەی دووبارەکردەوە بەکەمێک توڕەیەوە ، لای کردە ئەو لاوە بینی جلێک لەسەر سیسەمەکە کەوتووە لێی نزیک بوویەوە لەنزیکەوە تەماشایەکی کرد

" دەتتوانی بە نیو کاتژمێر هەڵی بژێری کەوایە ئەو هەموو کاتە چیت دەکرد لەدەرەوە

ئەم بارودۆخەت چییە ؟! "

هیچ وەڵامێکی وەرنەگرت تەنها تەماشای زەوی دەکرد چونکە نەیدەزانی چی بڵێ هێشتا بڕواناکات کە خۆیشی ئەو کارەی کردووە

ئەی ئەگەر کەسێک لەدەرەوە ئەوەی بینیبێ و بە جۆنگکوک بڵێ یاخود کەسێک وێنەی گرتبێ

closed hearts ✅حيث تعيش القصص. اكتشف الآن