کاتێک غەمگینی لەهەرسوچێکا بڕوانی دڵخۆشی ئەبینی، چ دڵخۆشیەک دەبینی؟ دەبینی هەموویان پێدەکەنن، بریسکەی چاوەکان، ڕووناکیەکان، جوانیەکان، هەموویان دەبینی، تەنھا لەبەر ئەوەی غەمگینی.. سەرەنجام چی؟ تەنھا خۆت و یادگاریەکان وەک مۆتەکەیەک بەدووی یەکدا دەڕۆن، یان جوانتر وێژەی بکەم.. بەدوویەکدا ڕاو دەنێن و دوور دەڕۆن، تاکوو لەقوڵایدا دەنێژرێن. ــ پێموابوو هەمووکەسێک دڵخۆشە تەنها من نەبم، تاکەشتێک بوو.. تەنها ئەو دڵخۆشیەم دەویست! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ـ یەک چاپتەر ـ بەروار:بیست و نۆی ئازاری ٢٠٢٥All Rights Reserved