_shukyyy_

‎ دەمەوێت دوبارە بکەومە خۆشەویستیەکی قوڵەوە لەگەڵ تۆ، هێندە قوڵ لە کانگای ڕۆحمەوە سەرچاوە بگرێت، نامەوێت قودرەتی هیچ شتێک ئێمە لە یەکتر دووربخاتەوە، بەڵام لێرە دووریمان لە هەموو شتێک زیاتر لێمانەوە نزیکە، تۆم هێندە شاردەوە لە ڕۆحما ئێستا بە هەموو گیانمەوە تەنانەت ڕۆشتنیشمەوە دیاریت، دووریت و بیرکردنت هێندە ماندوویان کردم دەترسم گەر بشتبینم ماندوێتیم دەرنەچێت، لە ماندوێتیا بێدەنگی سەریدا لە لێوم و ڕێگا نادات باسی ئەم ئیشتاقە پڕ بەسۆیەت بۆ بکەم، من و تۆ هاوشێوەی منداڵانی گەرەک لە چاوشارکێداین جیاوازی ئەوان و ئێمە ئەوەیە ئەوان لە دوای گەڕان یەکدی دەدۆزنەوە کەچی ئێمە یەک هەواش هەڵبمژین هەر بەدوای یەکدا وێڵین وەها یەکمان لێ وونبووە، ترسم هەیە لە خۆشما بگەڕێم بۆت هەر نەتدۆزمەوە، ئەی تۆ چی؟! ناترسیت وەها بێباک بم ئیتر لە مەراقدا ئاوڕ بۆ هیچ کاروانێک و ڕێبوارێک نەدەمەوە؟ هەر یەکجار دڵنیابم لەوەی کە ئیدی ئەم دییە ماندووەی من ئەو سیما مانگ ئاسایەت نابینێت، دەبێ ڕێگا چارەیەکی تر بدۆزمەوە ئەمجارە بە چاوی ڕووخسار ناا، بە چاوی ڕۆحە ژاکاوەکەم بۆ ڕۆحە هەڵاتووەکەت دەگەڕێم….
          	<شوکی>

taravkook75

@_shukyyy_ 
          	  قسەکانت بە شێوەیەک جوانن بە وەسف کردنیش ڕون ناکرێتەوە
          	  
Reply

riokun54

هەمیشە یان ڕۆژانە یان زۆر کات دێمە ئێرە دڵخۆش دەبم کە ناگەڕێیتەوە ڕابردوو هیوادارم باش بیت ، هیوام وابوو دەست بکەیتەوە بە نوسین چونکە بەهرەی ئەوەت تێدا بوو نەک وەک پێشتر بەڵکو بە شێوەیەکی جیاواز و بەشێوەیەک کە سروشتی و هەستبزوێن چونکە پێم وایە دەتوانی چیرۆک بنوسی کە دەست بدات لە رۆحی خوێنەر بێت بتوانیت ئەوە بگەیەنیت کە لە مێشکتدایە ، هیوام وایە بیر لەوە بکەیتەوە 

min13yoong1

شووکی تکایە یەکجار چیرۆکەکانت دانێوە با بیخوێنمەوە دەیی (گریان)
           زۆر بیریان دەکەم تکایەە 

min13yoong1

@_shukyyy_ 
            darkn_essx13
            
            فۆڵۆم کردیی
Reply

_shukyyy_

@min13yoong1     mikaereh.sh
            
            لە ئینستا مەسج بکە بۆم 
Reply

min13yoong1

@_shukyyy_ 
            خۆت دانەیەکەم بۆ دابنێ تکایە
Reply

vian18kim

ئەرێ تۆ ئەو نورسەرە نەبویت پێشتر چیرۆکی یۆنمین و تایکوکت دەنوسی؟! 

vian18kim

@_shukyyy_ 
            ئەی نازانی تەقریبەن کەی بوو دیار نەما لە واتپاد ؟
             یان کۆتا جار چی وت پێش ئەوەی  دیار نەمێنێت ؟ یان هاوڕێیەکی نزیکی تری ناناسیت؟
Reply

_shukyyy_

@vian18kim  وەڵای نازانم گولەکەم منیش هەوالم لێ نییە
Reply

vian18kim

@_shukyyy_ ئەوە بە دوا نورسەرێک ئەگەڕام پێشتر لەگەڵ تۆ و زەین زۆر هاوڕێ بوو خاوەنی چیرۆکی دزێکی درۆزن و گاڵتەجارەکەم و چەن  چیرۆکێکی تر بوو . پێیان دەوت ڤیڤی ئایە دەزانی لە کوێیە ئێستا تکایە ؟! زۆر پێویستمە 
Reply

TK_BELLA_YM

کەس سیقیە بەو شوکیەی نەکااااا ئەوەی بیکا دەیکوژم

lkjhgf28

@_shukyyy_ 
            کەواتە جارێ بۆستە تا دوای ویزاری ئەوکات دایانبنێەوە جارێ سەعی دەستی گرتووین (دڵی شکاو)
Reply

Niliiyy

بۆ هەمیشە دایان مەنێوە بەس ئەمڕۆ کتێبی وەنشۆتەکە دانێوە :) بەس ئەمڕۆ لە خەتم ئیتر ئەبێ سەعی وزاری کەم (ئیمۆجی گریان ) 
Reply

_shukyyy_

@lkjhgf28  ئاخر بۆ هەمیشەی دای نانێمەوەەەە