smeraldo

746 71 81
                                    


kim taehyung...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کوڕە سەیرەکە دوبارە بە بێزاری چاوەکانی کردەوە

وە دووبارە پێش هەموو شتێک ڕۆشتە لای پەنجەرەی ژوورە چۆڵە تاریکەکەی کە پەنجەرەکەش بەتەواوی بە تەختە دار شاردرابوەوە و دەرەوەت نەدەدیت بەڵام ئەو شوێنێکی بچوکی دۆزیبوەوە لە نێوان دارەکان و سەیری باخچە دڵڕفێن و جوانەکەی کۆشکە گەورەی دەکرد

دوای سەیر کردنی گوڵەکان و باخچەکەی ڕوتینی بەیانیانی کرد

ئەو بەتەنها دەژی چونکە هەمووان پێی دەڵێن ناشیرین و لێی دووردەکەونەوە و لێی دەترسن

تاکە شت کە دڵی پێی خۆش بێت باخچەکەی و گوڵەکانیەتی

؟؟؟pov :

دووبارە ڕۆژێکی نوێیە وە ئازارێکی نوێ ترە

هەمووان لێم دەترسن و پێم دەڵێن ناشیرین بۆیە ماوەیەی چەند ساڵێکی زۆرە خۆمم لەم قەڵایە بەند کردووە تێکەڵی کەس نابم تاکە شت کە دەیزانم ناوم تایهۆنگە وە کەسیش خۆشی ناوێم منیش تاکە شت کە گرینگە لە ژیانمدا باخچەی قەڵاکەم و گوڵەکانە

and taehyung pov...

تایهۆنگ دووبارە وەک کاری ڕۆژانەی پێویست بوو بڕواتە باخچەکە و گوڵەکان ئاوبدات بەڵام شتێکی جیاواز هەیە کاتێک ئەو دەڕوات بۆ لای گوڵەکان ئەویش ئەوەیە ئەو بەدڵخۆشی دەڕوات بۆ لای گوڵەکانی هەمووکات بەڵام کاتەکانی تری بە ئازار و خەمباری بەسەر دەبات

هەر بەڕاستی گوڵەکانی زۆر خۆشدەوێت ئەو زۆریش لەلای تایبەتە

بەدڵخۆشی بەڕێکەوت بۆ ناو باخچەکەی بەڵام زوو خۆی لەلایەکی دیوارەکە شاردەوە چونکە کچێک بەلای باخچەکەدا ڕۆشت و دواتر هاتە ناو باخچەکە سەرەتا کچەکە بە هێمنی و زەردەخەنەیەکی جوان سەیری گوڵەکانی دەکرد دواتر دەستی کرد بە لێ کردنەوەیان بەشێوەیەکی جوان و ڕێک

ئەم گوڵانە جۆرێکی تایبەت و بەناوبانگن ناوی
گوڵەکەش smeraldo مانای ناوی گوڵەکە یانی : ئەم ڕاستیەی نەوترا یان ئەم ڕاستیەی نەتوانرا بوترێت.

تایهۆنگ تەنها لەدوورەوە سەیری ئەم کچەی دەکرد کە چۆن گوڵەکان لێ دەکاتەوە دەیویست بڕواتە لای و پێی بڵێت لێیان نەکاتەوە و باخچەکەی تێک نەدات بەڵام پەشیمان بوەوە ئەی ئەگەر کچەکەی دوای ئەوەی ئەوی بینی لێی بترسێت و وەک هەمووان پێی بڵێت ناشیرین

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 10, 2021 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

𝚜𝚖𝚎𝚛𝚊𝚕𝚍𝚘 { 𝕥𝕒𝕖𝕙𝕪𝕦𝕟𝕘 }Where stories live. Discover now