"پارتی ١"

1.6K 143 13
                                    

Enjoy 😊

.
.
.
.
.
.
.
.

- پۆڤی نووسەر -

لەسەر زەویەکە دانیشتووە بەبێ هەستی وە ئەوەی تەنیا ئەو هەستی پێئەکرد دەنگی قوتابیەکانی بەردەمی بوو..

"بیر لە چی ئەکەیتەوە شێتی نەخۆش؟!"

"وازی لێبێنن بەڕاستی بێزارکەرە ئاوا کاتی خۆمان لەگەڵی بەفیڕۆ ئەدەین"

"بەڵام ئەوە دڵخۆشکەرە بەلامەوە"

کە گوێبیستی قسەکانیان بوو بە گاڵتەوە پێکەنی لەژێر لێوەوە ، دەستەکانی بەشێوەی مشتەکۆڵە کردبوو وە توڕە و بێزار و خەمبار بوو..
ئەژنۆی بریندار ببوو وە ڕوومەتی ڕوشا بوو... ئەوە شتێکی نوێ نییە بۆ ئەو چەندین جار لەلایەن قوتابیەکانەوە ئازار ئەدرێت وە ئەویش تەنیا بێدەنگ ئەبێ چونکە ناتوانێ هیچ شتێک بکات..
لە قوتابخانەکەی بە کچێکی جوان و زیرەک و دەوڵەمەند ناسراوە بەڵام ئەوە تاکە هۆکارە قوتابیەکان ئازاری ئەدەن و ڕقیان لێیە هەموو ساڵێک بەرزترین نمرەی قوتابخانەکەی هی ئەو بووە...

"جێنا ئەوەندە بەسە با بڕۆین کاتە بەنرخەکانت بەوە بەفیڕۆ مەیە"

"تەواو تەنیا تۆ لێرە وونبە و بمرە"
جێنا کە یەکێک بوو لە جوانترینەکان وای گووت و سەیری ئەوەی بەرامبەری کرد..
بە پێکەنینەوە شوێنەکانیان جێهێشت بێدەنگی دەستی بەسەر شوێنەکەیا گرت..

"بمرە"
.
.
ئەوەی دووبارە کردەوە و هەناسەیەکی هەڵکێشا ، بەهێواشی سەری بەرزکردەوە و بینی ئاسمان خەریکە بەرگی ڕەش ئەپۆشێت و ئەبێت بەباران..

"ئەگەر ئەوەندە ئاسان بووایە زۆر لەمێژ بوو مردبووم"
لەبەردەم خۆیەوە وای گووت تۆزێک پێکەنی بە حاڵی خۆی
.
.
.
.
.
....

لەبەردەم دەرگای سەرەکی وەستاو و سەیری بارانە بەخوڕەکەی ئەکرد ، بیری ئەکردەوە ئاسمان دڵی زۆر پڕبووە و ئێستا ئەگریت ئەوەی ناخی بەتاڵ ئەکاتەوە..
زەنگی مۆبایلەکەی ئەوەی لەبیرکردنەوە دەرکرد و سەیری ئەوەی ئەکرد کە پەیوەندی کرد..
.
.
.

"باوکە"
بەهێواشی ناوەکەی خوێندەوە ، نەیئەزانی وەڵام بەداتەوە یان ناا... دەستی ئەلەرزی وە دوودڵ بوو..

"ئەتوانم چی بکەم ئێستا!!"
پێکەنی و پەیوەندییەکەی پشتگوێ خست ، مۆبایلەکەی بەبێ گرینگیپێدان فڕێدایە ئەو تەنەکە خۆڵەی نزیکی و بەخێرایی دەستی کرد بە ڕاکردن و دوورکەوتنەوە لەو شوێنەی کە پێی ئەڵێن قوتابخانە..
ڕەنگە بڵێن تۆزێک بە شێت ئەچێت!!!
.
.
.
.
.
.
....

𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Where stories live. Discover now