"پارتی ٢"

710 120 30
                                    


Enjoy 🤗
.
.
.
.
.
.

- پۆڤی هیجین -

"ئەی خوایە هیجین گەڕایتەوە!!"
هەر دەرگاکە کرایەوە خاتوو چۆی بە دەنگی بەرز وای گووت...
زانیم چاوەڕێی منیان کردووە نەوەک خەمی منیان بووبێت وەکو هەموو جارێ
.
.
.
.
پێنج خولەک ئەبێت لەبەردەمی وەستاوم وەکو پەیکەرێک ، ئەویش بەهێواشی قاوەکەی ئەخوارد و سەیری ڕاپۆرتەکەی بەردەمی ئەکرد ، دەستەکانم بەتوندی لەیەکتر ئاڵاند.. بۆچی تەنیا قسەناکات و کۆتایی پێبێنێت..!!!

"لەکوێ بوویت تا ئێستا؟!"
دوای بێدەنگیەکی پێنج خولەکی وای گووت و سەیری کردم ، لەسەرەوە بۆ خوارەوە و تێبینی جلە قوڕاویەکانمی کرد..

"پێویستم بە چەند کتێبێک بوو لە کتێبخانەی سیۆول بۆیە درەنگ کەوتم"
ئەوەی بەمێشکم هات گووتم و هەوڵمدا سەیری ئەو نەکەم ناتوانم ڕاستیەکانی پێبڵێم ئەگینا توڕە ئەبێت و پاسەوان بەدوام ئەنێرێت

"بۆچی وەڵامی پەیوەندییەکانت نەدایەوە؟!"
دووبارە پرسیاری کرد و دووبارە بەدوای وەڵامێکی گونجاو ئەگەڕام..

"مۆبایلەکەم وونبووە لە بەیانییەوە"
وا هەست ئەکەم زۆر شارەزام لە
درۆ کردن -_- ئەوانەم چۆن بە مێشک هات!!.
تۆزێک بێدەنگ بوو و بە گومانەوە سەیری ئەکردم ،من ڕێگە پێدراو نیم کە بڕۆمە دەرەوە بۆ هەموو شوێنێک وە بەتەنیا...

"بڕۆ جلەکانت بگۆڕە بۆنێکی زۆر ناخۆشی هەیە ژوورەکەم پڕبووە لە بۆن"
لەناکاو بە قێزەوە وای گووت و پشتی دا بە کورسیەکەیەوە ، بەخێرایی بۆی چەمامەوە و ڕۆشتمە دەرەوە...
بەڵێ ئەوە باوکمە بەڵام هەرگیز خۆی وا نیشان نەداوە وە هیچ گرینگیپێدانێکی بۆم نەبووە تا ئێستا هەم ئەو و هەم دایکم وەکو کچی خۆیان سەیریان نەکردووم...
منیش ئەوانم پشتگوێ خستووە تەنیا ئەبێ بخوێنم تا نمرەیەکی بەرز بهێنم ئەگینا ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتم ئەکەن لەوێ بەتەنیا شێت ئەبم..!!!
.
.
.
.
.
....

بەقووڵی خەریکی خوێندن بووم تا ئەو کوڕەی ئەمڕۆم بیرکەوتەوە..
قەڵەمەکەم لەنێوانی کتێبەکە دانا و بە کورسیە جوڵاوەکەم سوڕامەوە و سەیری جانتاکەم کرد چاکەتەکەی لەوێیە..
جانتاکەم هێنا و چاکەتەکەم دەرکرد سەیرم کرد کە هەمووی پیس بوو پێویستە پاکی بکەمەوە گەر بیبینمەوە پێویستی پێبدەمەوە و سوپاسی بکەم..

دەنگی دەرگاکە منی لەبیرکردنەوە دەرکرد و بەخێرایی چاکەتەکەم لەژێر مێزەکەم داناا..

𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Where stories live. Discover now