"پارتی ٣"

628 105 0
                                    

Enjoy 😽
.
.
.
.
.
.
.
.
.

- پۆڤی هیجین -

"چاوەڕێی کەسێک ئەکەی؟!"
ئاوڕم دایەوە و سەیری ئەو ئاجەشیەم کرد ، بۆچی بەردەوام ئەو پرسیارە ئەکات ئایە هەستی کردووە بۆ بینینی ئەو کوڕە هاتووم..!!
بەڵام لەڕاستیدا بۆ بینینی ئەو نەهاتووم هاتووم چاکەتەکەی بۆ بگەڕێنمەوە

"نـ ناا تەنیا ئاوا سەیری ئەوـــ!!!!"
قسەکەی پێم بڕی و بە پەنجەی ئاماژەی بۆم کرد...

"ئۆو تۆم بیرکەوتەوە!! تۆ ئەو کچەی دوێنێ کە لە دەرەوە بووی لەژێر بارانە ڕاستە؟!"
بێدەنگ مامەوە و خۆم دوورگرت لە سەیرکردنەکانی ، دوێنێ تەنیا زۆر خراپ بووم وە دڵنیام ئێستا شێوەم وەکو گەمژەیەک و لاوازێک وابووە...

"وااا بەڕاستی خۆتی هاتووی بۆ لای تایهیۆنگ؟!"
سەرم بەرز کردەوە و سەیری ئاجەشیەکەم کرد کە زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر لێویەتی...
کەواتە ناوی تایهیۆنگە...

"تەنیا هاتووم چاکەتەکەی بۆ بگەڕێنمەوە وە سوپاسی بکەم"
بە مۆنی وام گووت وهەناسەیەکم هەڵکێشا لەکۆتاییدا خۆم کەشف کرد...

"تێگەشتم ، ئەو هەموو ڕۆژێک نایەت بۆ ئێرە بۆیە چاوەڕێ مەکە کاتەکەش درەنگی کردووە"
کە وایگووت سەیری کاتژمێرەکەم کرد ،ئەی خوایە ئێستا شۆفێرەکە لەبەردەم قوتابخانە چاوەڕێمە..
بۆ ئاجەشیەکە چەمامەوە و بەخێرایی ڕۆشتمە دەرەوە لە کتێبخانەکە...
.
.
.
.
.
.
.
.

"ئەمانە زۆر جوانن"
لەبەردەم خۆمەوە وام گووت و سەیری ئەو ملپێچ و کڵاوەم ئەکرد کە ئیۆماا بەدەستی خۆی چنیبووی..

"بەدڵتە؟!"
ئیۆماا وای گووت و لەتەنیشتم دانیشت وەکو هەموو کات زەردەخەنەیەک لەسەر لێوانیەتی

"بەڕاستی زۆر جوانن دڵنیام سوبین بەدڵی ئەبێ"
بە زەردەخەنەیەکەوە وام گووت و کووپە قاوەکەم هەڵگرت..

"تەنیا چاوەڕێم زوو بگەڕێتەوە بیری ئەکەم"
هەستم بەدەنگە خەمبارەکەی کرد ، ئەو بیری کوڕەکەی ئەکات  دەستیم گرت و ئەویش سەیری منی کرد..

"کۆتایی ئەم مانگە کۆتایی بە گەشتەکەی دێت و ئەگەڕێتەوە ئیتر بەیەکتر شادئەبنەوە"
بەدڵخۆشی وام گوت و ئەویش زەردەخەنەیەکی کرد..

"بەڵێ ئەگەڕێتەوە لەکۆتاییدا دوایی دوو ساڵ"
بە دڵخۆشی و تۆزێک خەمەوە وای گووت ، نازانم چۆن هەست ئەکا و چۆن بیر ئەکاتەوە چونکە ئەو دایکە ♡
.
.
.
.
.
.
.

"ڕۆژی ١١ی نۆڤەمبەر"


- پۆڤی نووسەر -

بە ماندویەتی سەری لەسەر مێزەکە دانا و سەیری ئەو کتێبانەی ئەکرد کە ئەبوو تەواوی بکات بۆ بەیانی بۆ تاقیکردنەوەکەی..

"بۆچی وەڵامی پەیوەندییەکانم ناداتەوە!"
بەهێواشی و لەبەردەم خۆیەوە وای گووت و هەناسەیەکی هەڵکێشاا..

"سەیرکەن کیم تایهیۆنگ لێرەیە و منیش ئاگادارنیم!!"
ئاجەشیەکە بەدەنگی بەرز وایگووت و تایهیۆنگی ماندوو سەری لەسەر مێزەکە هەڵگرت و سڵاوی لە ئاجەشیەکە کرد..

"ببورە ئەمڕۆ زوو هاتم بەیانی تاقیکردنەوەم هەیە ڕەنگە ئەمشەو تا درەنگ لێرە بم کێشە نابێ؟!"
پرسیاری کرد و زەردەخەنەیەکی جوانی کرد

"بەدڵنیایەوە ئەتوانی لێرە بیت ئێرە ماڵی تۆیە"
وای گووت و شتەکانی سەر مێزەکەی کۆئەکردەوە ، ئەو شتانەی کە تایهیۆنگ خواردوویەتی و تا ئێستاش کاتی نەبووە کۆیکاتەوە..

"ببورە ئاجەشی خۆم کۆمئەکردەوەــ!!"
وەستا کاتێک ئاجەشی قژی تێکدا و پێکەنی...

"کێشە نییە تەنیا باش بخوێنە ئۆو شتێکم بیرکەوتەوە تایهیۆنگ!!"
ئاجەشی وەستا کاتێک شتێکی بیرکەوتەوە

"هەفتەیەک پێش ئێستا ئەو کچە هات بۆ ئێرە ئەوەی لەژێر بارانەکە بوو وە هاتبوو تا تۆ ببینێت"
تایهیۆنگ بیری ئەکردەوە باسی کامە کچ ئەکات ؟؟ دوایێ تۆزێک بیری کەوتەوە کە باسی کچە قوتابیەکەی ئامادەیی ئەکات..

"بۆچی هاتبوو؟! ئایە حاڵی باشتربوو؟!"
پرسیاری لە ئاجەشی کرد و چاوەڕێی وەڵام بوو

"هاتبوو تاوەکو سوپاست بکا وە تەندروستی باش دیاربوو بە کچە شێتەکەی ئەو ڕۆژە نەدەچوو.."
ئاجەشی وای گووت و گەڕایەوە لای مێزەکەی ، تایهیۆنگیش هەناسەیەکی هەڵکێشا و زەردەخەنەیەکی کرد دڵخۆشبوو کە لیی هیجین باشترە..
.
.
.
.
.
.

"بۆچی وەڵامی پەیوەندییەکان و نامەکانم نادەیتەوە؟!"
نامەیەکی دەنگی نارد و هەستی بەبێزاری ئەکرد کە وەڵامی ناداتەوە تەنانەت لە زانکۆش پشتگوێی ئەخات..

سەری خستەوە سەر کتێبەکانی و خۆی سەرقاڵ کرد بە خوێندن بەڵام ئایە ئەتوانێت سەرنج بخاتە سەر خوێندنەکەی لەکاتێکاا چاوەڕێی وەڵامدانەوەی پەیوەندی کەسێکە!!!
بەدڵنیایەوە نەخێرــــ
.
.
.
.
.
.

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭


چۆن بوو ؟! 🥺
سوبینە درێژ دێتە نێو چیڕۆکەکە وە کەسایەتی جیاواز لەپارتەکانی داهاتوو دەرئەکەون 😻🏋
هیوام بەدڵتان بێت وە ڤۆت لەبیرمەکەن بۆ بەردەوامیم 😽✨
سوپاس بۆ ئەوەی خوێنەر بوویت 🌼

𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Donde viven las historias. Descúbrelo ahora