Enjoy 😊
.
.
.
.
.
.
.
.
.
- پۆڤی نووسەر -
هاتە خوارەوە و سەیری چۆڵی و بێدەنگی ماڵەکەی ئەکرد..
سەیری پێنەهات هەمیشە بەمجۆرەیە ، وادیارە ئیۆماش لێرە نییە وە ئەوەش بەسە تا هەست بە تەنیایی بکات..
هەناسەیەکی هەڵکێشا و قژی تێکدا..."قوتابیەکان لەڕۆژانی پشوو لە دەرەوەن لەگەڵ هاوڕێکانیان کات بەسەر ئەبەن منیش لێرە بەتەنیا ئەسوڕێمەوە وەکو جنی ماڵەکە وام ـ_ـ"
بەبێزاری لەبەردەم خۆیەوە وای گووت و خۆی هەڵدایە سەر قەنەفەکە و سەیری سەرەوەی ئەکرد...
لەنێو بیرکردنەوەکانی شتێک بە مێشکی هات و دوودڵ بوو لە کردنی بەڵام لەکۆتاییدا هەڵسا و بڕیاری دا ئەنجامی بدات...
.
.
.
.
.
.
.
دەرەوە سارد بوو وە نزیکی وەرزی زستان بوون ، جینزێک و قەمیسێکی سپی پۆشی لەگەڵ چاکەتێکی درێژی قاوەیی ، قژی ڕێکخستبوو وە جانتاکەشی لەشانی بوو...
"هیوادارم لێرە بیت تایهیۆنگ"
بەهێواشی وای گووت و دەرگاکەی کردەوە..
.
.
.
.
.
"ئەنیۆنگ هاسیۆو~~"
بەدەنگی بەرز وای گووت و بۆ ئاجەشیەکە چەمایەوە..."بەخێرهاتیەوە بچکۆل"
ئاجەشییەکە بەزەردەخەنەوە وای گووت ، ئەوەش بەس بوو تا هیجین بەبێزاری ڕوخساری بەیەکاا بدات.."من بچکۆل نیم!!"
وای گووت و ڕۆشتە لای ڕەفەی کتێبەکان و خۆی دوور گرت لە ئاجەشییەکە..."بۆ خوێندنی کتێب هاتووی؟!"
ئاجەشییەکە وای گووت کاتێک خەریکی خوێندنەوەی کتێبەکەی بەردەمی بوو.."تەنیا ئەو ماوەیە.."
بە کورتی وەڵامی دایەوە و خۆی سەرقاڵ کردەوە بە کتێبەکان...
.
.
.
."ئەنیۆنگ هاسیۆو ئاجەشی~~"
کە گوێبیستی ئەو دەنگە بوو وەستا وەکو سەهۆڵ بەستی ، نەیئەویست ئاوڕ باتەوە و سەیری خاوەن دەنگەکە بکات.."وامزانی منت لەبیرکردووە هەفتەیەکە"
ئاجەشی وەڵامی دایەوە و بەبێزاری سەیری ئەوەی بەرامبەری ئەکرد..."ئااا بەڕاستی ماندووم ئاجەشی خۆت ئەزانی دوێنێ تاقیکردنەوە کۆتایی هات ، بیرم ئەکردی"
بە قشتی وای گووت تا ئاجەشی ڕازی بکات ، ئاجەشی پێکەنی و مستەکۆڵیەکی لە شانی دا.."بڕۆ دانیشە ئەڕۆم خواردن ئەهێنم"
بە زەردەخەنەوە وای گووت و لە کتێبخانە بچوکەکە ڕۆشتە دەرەوە..
ئەوەی تریش شوێنی مستەکۆڵەکەی بە ئازارەوە گرت و خۆی هەڵدایە سەر قەنەفە بچووکەکە...
YOU ARE READING
𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️
Romance📝 | لی هیجین بەچەندین ئازاری جەستەیی و دەروونی تێپەڕئەبێت لەلایەن خێزانەکەی و هاوڕێکانی قوتابخانەی بەهەموو جۆرێک ، تا ڕۆژێک کوڕێکی قوتابی زانکۆ ئەناسێت لە کتێبخانەیەکی بچووک چاویان بەیەکتر ئەکەوێت و بڕیار ئەدەن ببن بە نهێنی یەکتر تەنانەت خۆشیان هەس...