"پارتی ٦"

524 95 3
                                    

Enjoy 😊

.
.
.
.
.
.
.
.

"گەڕانەوە بۆ ڕابردوو"


"تۆ زۆر گرینۆکی!!"
کوڕە بچکۆلانەکە بەبێزاری وای گووت لە بەردەمی دانیشت..

"ئەوە ئازاری هەیە ئووپاا"
بە گریانەوە وای گووت و سەیری ئەژنۆی کردەوە کە تۆزێک خوێنی لێ هاتووە..
کوڕە بچکۆلانەکە زەردەخەنەی کرد و لەبەردەمی گۆرانی ئەگووت و دانسی ئەکرد و هەوڵی ئەدا ئازارەکەی لەبیربباتەوە..

"سەیرکە کێ لێرەیە هو هو هو~~
من پاڵەوانەکەی تۆم هو هو هو~~
پێویست بە دڵتەنگی ناکات
پاڵەوانەکەت چارەسەرت ئەکات
پێویست بە گریان ناکات من فریشتەی ڕزگاری تۆم~~"
کوڕە بچکۆلانەکە بە پێکەنینەوە کۆتایی بە گۆرانیەکەی هێنا و چاوەڕێی کاردانەوەی گرینۆکەکە بوو...
ئەوەی تر پێکەنی و دەستی کرد بە چەپڵە لێدان بۆی..

"وااا ئووپا بەڕاستی  تۆ باشترینی لە گۆرانی گووتن"
بە دڵخۆشیەوە وای گووت و بەتەواوی ئازاری ئەژنۆیی لەبیرکردبوو..

"بەدڵنیایەوە من هەموو کات باشترینم"
بە پۆزە منداڵانەیەکەوە وای گووت و هەردووکیان پێکەنین..

"دەی با بگەڕێینەوە پێش ئەوەی دایکت بزانێ لە ماڵ هاتووینەتە دەرەوە"
کوڕە بچکۆلانەکەمان وای گووت و هەڵسا و لە دواوەشی گرینۆکەکەمان..

"ئووپا ئەی گەر دایکم پرسی ئەو برینەی ئەژنۆم چییە؟!"
بە خەمباری و ترسەوە وای گووت ، دایکی بزانێ ڕۆشتووە بۆ دەرەوە زۆر توڕە ئەبێت ئینجا گەر بزانێ بریندار بوو ڕێگە نادات جارێکی تر بڕواتەوە بۆ دەرەوە نەوەک خەمی کچەکەی بێت بەڵکو لەبەر ناوبانگ و کێشەی خۆی...

"یااا خۆت ئەزانی ئوومای من کێشەکەمان بۆ چارە ئەکات"
بە دڵخۆشیەوە وای گووت ودەستی گرینۆکی گرت ..

"گەر وابێت کەواتە ئەو پاڵەوانە نەوەکو تۆ"
گرینۆک بە پێکەنینەوە وای گووت و زمانی لەوەی تر دەرکرد و بەشەلەشەل ڕای کرد..

"نەخێر من فریشتەی ڕزگارکەری تۆم لیی هیجین"
بە پێکەنینەوە وای گووت و بەدوای ئەو ڕای کرد
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

"گەڕانەوە بۆ ئێستا"


"یاا یاا تۆزێک هێواش لووتم ئازاری هەیە"
هیجین بە ئازار و بێزاریەوە وای گووت ، کاتێک ئەوەی تر ڕوخساری بۆ ئەشووشت لەبەردەم بەلوعەکەی باخچەی قوتابخانە..

"تۆ تەنیا بێدەنگبە با خوێنبەربوونەکەی لووتت بوەستێ بەهۆی زۆربڵێیت خۆشم نازانم چی ئەکەم!!"
ئەوەی تر بەبێزاری وای گووت ، چەناگەی هیجینی گرت و وای کرد سەری بەرز بکاتەوە بۆ سەرەوە تا خوێنەکە بوەستێ...

"هەر بەڕاستی کەی گەڕایتەوە؟! وە چۆن هاتیە ئێرە ؟! بوەستە بۆچی جلی قوتابخانەکەی منت پۆشیوە؟!"
هیجین پرسیارەکانی بەسەریەکەوە کرد و چاوەڕێی وەڵام بوو لەوەی تر...
ئەویش پێکەنی و خاولیەکەی بۆ ڕوخساری هەڵدا...

"سەرەتا ڕوخسارت وشک بکەوە"
ڕۆشت و پرسیارەکانی هیجینی پشتگوێ خست ، هیجین بەبێزاری و توڕەیی بەدوای کەوت...

"یااا چۆی سوبین بۆچی وەڵامم نادەیتەوە؟!"
بەدەنگی بەرز وای گووت و بەدوای ڕۆشت ، سوبینیش بەردەوام بوو لە پشتگوێ خستنی..

"یااا من قسە لەگەڵ تۆ ئەکەم!!"
وەستا و بەبێزاری سەیری ئەو درێژەی ئەکرد کە چۆن ڕۆشت و ئەوی پشتگوێ خست...

"ئەوە ڕۆشت یاااا چۆی سوبین!!!"
بە قیژەوە وای گووت و ڕایکرد...

.
.
.
.
.
.
.
.
.

لە شوێنەکەی خۆی دانیشت و هەناسەیەکی هەڵکێشا بیری ئەکردەوە کە سوبین بۆ کوێ ڕۆشت ؟! بەتەواوی وون بوو...
ئایە تەنیا بۆ بینینی هیجین هاتبوو ؟!
وازی لەبیرکردنەوە هێنا کاتێک مامۆستا هاتە پۆلەوە..
بینی قەیتانی پێڵاوەکەی بۆتەوە *(بەهەولێری قەیتانە نازانم لای ئێوە چی پێ ئەڵێن ، ئەوەی کالەت پێ دادەخەی 😑😹)*
خۆی چەماندەوە و خەریکی بەستنی قەیتانەکەی بوو...

"قوتابیان ئەمڕۆ هاوپۆلێکتان بۆ زیاد ئەبێت هیوادارم ڕێزی بگرن و یارمەتی بدەن لە وانەکان و ببن بە هاوڕێیەکی باش ، فەرموو خۆت بناسێنە"
لە کۆتایی قسەکەی ڕووی کردە قوتابیە نوێیەکە...

"سڵاو من چۆی سوبین قوتابی نوێ هیوادارم بەیەکەوە ساڵێکی خۆش بەسەربەرین"
هەر کە وای گووت هیجین سەری لە مێزەکە دا و بەئازارەوە سەری گرت و سەری لەژێر مێزەکەی دەرهێنااا...
بەشۆکەوە سەیری سوبینی ئەکرد کە ئەویش بە زەردەخەنەوە سەیری هیجینی ئەکرد...

"چۆی سوبین بەتەواوی گەڕاوەتەوە وە بۆتە هاوپۆلم!!!!!"

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

پارتێکی تریش پۆست ئەکەم و ئیتر تا پاش ئیمتەحان هیچ پۆستێک ناکەم
ئیمتەحانم لە ١٠-٤ و پۆلی شەشم 🥺💔
ڤۆت لەبیرمەکە و هاوڕێکانت تاگ بکە ❣

𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Where stories live. Discover now