"پارتی ١٢"

490 84 2
                                    

Enjoy 🤗
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ـ پۆڤی هیجین ـ


بە ئازارەوە چاوەکانم کردەوە و سەیری سەقفەکەم ئەکرد ، بوەستە!!!
ئێرە ژوورەکەی خۆم نییە بەخێرایی هەڵسام و سەیری ژوورەکەم ئەکرد...
ئێرە ماڵەوە نییە بەڵکو ئێرە ماڵی سوبینە کەی هاتوومە بۆ ئێرە؟! ئەی بۆچی هیچ شتێکم بیرنایەتەوە!!
سەرم زۆر ژان ئەکات تۆ بڵێی لەبەر خواردنەوەکە بێت!!

هەناسەیەکم هەڵکێشا و سەیری کاتژمێری ژوورەکەم کرد ١١:١٥ی بەیانی بوو وادیارە ئەمڕۆ قوتابخانەم لەدەست چووە بەڵام هەرخۆی نەمئەویست ئەمڕۆ بڕۆم دوایی ئەو شتانەی کە دوێنێ ڕوویدا لە قوتابخانە لەبەردەم ئەو هەموو قوتابیە.!

سەیری ژوورەکەم کردەوە و زانیم ئێرە ژووری سوبینە سەیری لای ڕاستیم کرد لەسەر مێزە بچووکەکەی وێنەی خۆی و دایکی بەیەکەوە لەگەڵ زەردەخەنە جوانەکەیان دانابوو منیش کە وێنەکەم بینی زەردەخەنەم کرد و سەیری وێنەکەم ئەکرد ئەوان خێزانێکی زۆر جوانن هەرچەندە خێزانێکی ناتەواون بەهۆی باوکی سووبینەوە بەڵام هەرنەبێ دڵخۆشن... من خێزانێکی تەواوم هەیە بەڵام دڵخۆش نییم تشش یەکێ نەزانێ ئێمە خێزانین ئەوان گرینگی بەهیچ نادەن تەنیا کارەکانیان وە ناوبانگیان هیچ کۆبوونەوەیەکی خێزانیم نەبینیوە تا ئێستا لەنێو خۆمان بەڕاستی بێزارکەرە کە بیری لێ ئەکەمەوە...

وێنەکەم لەشوێنی خۆی داناوە و بڕیارم دا بگەڕێمەوە ماڵەوە هیوادارم باوکم لەماڵ نەبێ ، نامەوێ ڕوخساری ببینم...
دەرگای ژوورەکەم کردەوە و ڕۆشتمە هۆڵەکە وادیارە ئیۆماا لێرە نییە ماڵەکە بەتەواوی چۆڵە وە بێدەنگە منیش وەکو هەموو جار خۆم بەدز و جنۆکە دێتە پێش چاو ـ_ـ

بۆ دەقەیەک

تەنیا دەقەیەک هەموو شتێک لەبەردەمم دەستی کرد بەجوڵە وە وێنەی زۆر دروستبوون لەبەردەمم ،خۆم بەنزیکترین شتەوە گرت و هەوڵم دا بوەستم..

چـ چی ڕوودەدات؟!
چاوەکانم داخست و هەوڵم دا تۆزێک خۆم ئارام بکەمەوە بەڵام تا ئەهات سەرئێشەکە زیاتر ئەبوو وە زیاتر هەناسەم کەم ئەبوویەوە..
ئەژنۆکانم دەستیان کرد بەلەرزین و نەمتوانی خۆم بگرم و کەوتمە سەر زەویەکە

دەستم لەسەر سینگم دانا و هەوڵم دا هەناسەدانم ڕێک بخەمەوە بەڵام خراپترئەبووم تا چیتر بەرگەی ئەو ئازارەم نەگرت و فرمێسک لەچاوەکانم کەوت..
بەئازارەوە خۆم لەباوەش گرت لەسەر زەویەکە چاوەکانم داخست ئیتر نازانم دوایی ئەمە چی ڕوویدا!!


ـ پۆڤی نووسەر ـ

بەڕێز لی و سوبین و خاتوو چۆی چاوەڕێی دکتۆرەکە بوون تا بێتە دەرەوە و لەحاڵی هیجین دڵنیاببنەوە..
سوبین بەخەمخۆری لەلای دایکی وەستابوو چونکە خاتوو چۆی زۆر خراپبوو کاتێک هیجینی بەمشێوەیە بینی لەسەر زەویەکە وە بەڕێز لی تەنیا لەبەردەم ژوورەکە ئەسوڕایەوە و ماوە ماوە ئاخ و ئۆفێکی هەڵئەکێشا...

𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang