"پارتی ١٣"

426 86 0
                                    

Enjoy 😚
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ـ پۆڤی هیجین ـ

"دڵخۆشم کە ئێستا باشتری"
زەردەخەنەم بەڕووی جەنگکووک کرد ، ئەوان هەموویان لێرەن دووبارە دڵخۆشبووم بە بینینی ئەوان لێرە..

"سوپاس بۆ هاتنتان کوڕینە دڵخۆشم کە لێرە ئەتانبینم"
جیمین زەردەخەنەی بۆم کرد و لەسەر قەنەفەکە دانیشت..
یۆنگی بێدەنگ و سارد دەردەکەوت وەکو جاری پێشوو هەمیشە بەمجۆرەیە؟!

"کە هۆسۆک گووتی سێ ڕۆژە نایەتە قوتابخانە و نەخۆشە دڵگران بووم بۆیە بەیەکەوە لەگەڵ کوڕەکان هاتین ، دەرمانەکانت بەباشی بخۆ تاوەکو بگەڕێیتەوە ماڵەوە"
تایهیۆنگ بە خەمخۆری قسەی کرد و زەردەخەنەیەکی بچووکم بۆی کرد ، ئەوان کەسانی زۆر باشن تەنانەت یەکجار چاومان بەیەک کەوت ئێستا لێرەن تا لەحاڵم دڵنیا ببنەوە..

"بۆچی بەتەنیا لێرەیت؟! ئەی دایک و باوکت؟!"
سەیری یۆنگیم کرد کاتێک پرسیاری کرد ، سەرم نزم کردەوە و سەیری گوڵەکانی نێو باوەشم کرد..
ئێستا ئەبێ بڵێم ئەوان لێرە نین ئەوان لەکارن لەکاتێکا کچەکەیان لەنەخۆشخانەیە ، تەنیا خاتوو چۆی سەردانم ئەکات و بەردەوام ئاگادارمە .
دایکم هێشتا لە گەشتی کارەکەیەتی بەدڵنیایەوە ئێستا ئەزانێ لە نەخۆشخانەم بەڵام تەنانەت جارێکیش پەیوەندی نەکردوە تا بزانێت چۆنم!!
وە ڕەنگە کردبێتی °_°

"ئەوان لێرە نین ، دایکم لە گەشتی کارە وە باوکم بەهۆی سەرقاڵی کۆمپانیا ناتوانێ..."
هەناسەیەکم هەڵکێشا و سەرم بەرز کردەوە ، سەیری بێدەنگی ژوورەکەم ئەکرد تایهیۆنگ چاوی لەسەر یۆنگی بوو وەکو ئەوەی بڵێی بە چاوەکانیان قسە ئەکەن وە ئەوانی تر تەنیا سەیری ئەوانیان ئەکرد..

"هیجین گوڵەکانت بەلاوە چۆنە ؟! من هەڵمبژاردووە؟!"
جەنگکووک خێرا بێدەنگیەکەی شکاند و لەتەنیشتم لەسەر جێگاکە دانیشت لەگەڵ زەردەخەنە کیوتەکەی .

"زۆر جوانن  حەزم بە بۆنەکەیەتی"
زەردەخەنەی کرد و ویستی وەڵام باتەوە بەڵام دەرگاکە کرایەوە و پەرستارەکە و خاتوو چۆی هاتنە ژوورەوە..

"ئۆو وادیارە میوانت هاتووە!؟"
خاتوو چۆی کە کوڕەکانی بینی زەردەخەنەی کرد بەڕوویاندا
سەرم بۆی لەقاند

"بەخێرهاتن"
بەلەسەرخۆیی وای گووت و کوڕەکانی بۆی چەمانەوە و سڵاویان لێی کرد..

"هیجین ئەی تۆ نەتگوت کە دایکت لە گەشتی کارە؟!"
جیمین پرسیاری کرد و سەیری خاتوو چۆی ئەکرد  و ژوورەکە دووبارە بێدەنگ بوویەوە ، سەیری خاتوو چۆیم کرد بە زەردەخەنەوە..

𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Where stories live. Discover now