"پارتی ١٥"

457 87 13
                                    

Enjoy 😊
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ـ پۆڤی نووسەر ـ

هیجین هێشتا وەستاوە و سەیری تایهیۆنگ ئەکات کە چۆن ئەگریت!! چ شتێک وای لێ کردووە ئاوا خراپ بێت!
خەریک بوو دڵی لە شوێنی خۆی بێتە دەرەوە بەم دیمەنەی تایهیۆنگ ، ئەو هەرگیز تایهیۆنگی بەمشێوەیە ڕوخاو و خراپ نەبینیوە..

"تایهیۆنگ ئەمترسێنی! چی بووە تکایە!"
نزیکتر بوویەوە لێی و دەستی خستە سەر شانی ، بەچاوە سوورەکانی سەیری هیجینی کرد ئەویش تەنیا بێدەنگە
لەناکاو تایهیۆنگ هیجینی توند لەباوەش گرت! هیجین تۆزێک شۆک بوو بەم ڕەفتارە بەڵام دووری نەخستەوە و ڕێگەی دا بگری لەسەر شانی.. دەستی بەرز کردەوە و بەهێواشی بەپشتی ئەهێنا و پێی ئەگووت باش ئەبێ

...


"ببورە بەڕاستی شەرمەزارکەر بوو کە بەمشێوەیە گریام لەبەردەمت!"
تایهیۆنگ لەکۆتایی قسەی کرد دوایی ماوەیەک بێدەنگی ،هیجین تەنیا سەیری ئەوی کرد و زەردەخەنەیەکی بچووکی بۆ کرد..

"ئاساییە گرینگ ئەوەی ناخت ڕشت ، ئێستا باشتری؟ هەست بەباشتر بوون ئەکەیت؟"
بەدەنگە نەرمەکەی پرسیاری کرد و سەیری ڕوخساری ئەکرد ، تایهیۆنگ دەستی خستە نێو قژی و هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا..
بەهەنگاوە هێواشەکانی ڕۆشت بۆ لای قەنەفەکە و دانیشت ، هیجین تەنیا سەیری ڕەفتارەکانی ئەوی ئەکرد!

"لەوێ ئەوەستی؟"
تایهیۆنگ پرسیاری کرد کاتێک بینی هێشتا هیجین وەستاوە لەشوێنی خۆی ، ئەویش سەری بەمانای نەخێر جوڵاند و ڕۆشت لەتەنیشتی دانیشت..

"چی ڕوویداوە تایهیۆنگ؟"
هیجین پرسیاری کرد بەڵام زوو پەشیمان بوویەوە نەئەبوو پرسیار بکات کاتێک تایهیۆنگ ئاوا خراپ دیارە..

"هیجین داپیرەم کۆچی دوایی کرد!"
تایهیۆنگ دەنگی لەرزی کە وای گووت هیجین بەشۆکەوە سەیری تایهیۆنگی کرد..

"ئەی خوایە ببورە بۆ ئەوە من بەداخم"
بەخەمباری قسەی کرد و دەستی لەسەر دەستی تایهیۆنگ دانا ، تایهیۆنگ سەری نزم کردەوە و هەستی بەدڵی کرد کە چۆن گوشرا کاتێک بیری کەوتەوە کە چۆن لێیان شاردۆتەوە کە ماوەی سێ ڕۆژە داپیرەی مردووە بەڵام ئەو ئێستا ئەزانێت..

"بەڕاستی بەئازارە کاتێک خۆشەویستانت لەدەست ئەدەیت هیجیناا داپیرەم سەرکردەی ژیانم بوو هەمیشە ئەیویست من ببینێ کە گەشتوومە بە خەونەکەم بەڵام ئەوە ڕووینەدا!"
بێدەنگی دووبارە ، هیجین تەنیا گوێی بۆ گرتبوو ئەو باش نیە لەدڵنەوایی کردن بەڵام ئەتوانێ وا بکات کە هەست بەئارامی بکات و لەلای بێت گەر قسەش نەکات...

𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Where stories live. Discover now