"پارتی ١٦"

417 81 18
                                    

🌟 Enjoy 🌟
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ـ پۆڤی هیجین ـ

ئەی خوایە!! ئەی خوایــــــە!!!!!
ئەو لەکوێ ئەمە ئەزانێ؟ کەی و چۆن ؟

سەیری کردم کە چۆن وەستاوم وەکو بەرد تۆزێک خۆی دانەواند بۆ ئاستی من ، منیش هێشتا سەیری ئەوم ئەکرد..

"ئەو شەوەی کە سەرخۆش بوویت کاتێک هاتیە داخلی ئەو شەوە باست کرد!"
چییی!!! ئەی ئەبێ هۆسۆک بزانێ؟ من تیاچووم چیم کردووە ئەو شەوە؟!!

"ئـ ئەوە هۆسۆک ئەوە ئەزانێت؟"
بەشڵەژانەوە پرسیارم کرد ئەویش خۆی ڕاست کردەوە و سەری بەمانای نەخێر جوڵاند ، هەناسەیەکی ئاسوودەم هەڵکێشا کۆتا شت کە بمەوێ ڕووبدات ئەوەیە کە هۆسۆک بە هەستەکانم بزانێت...

"لەکەیەوە ئەوت بەدڵە؟"
پرسیاری کرد و دەستمان کردەوە بە ڕۆشتن وە هێشتا دەستم لەناو دەستی بوو! بەڕاستی نازانم چ ناوێک لەو دەست گرتنە بنێم! ئێمە هاوڕێین یان خۆشەویست! یان چی!!! من ئەمشەو بەبیرکردنەوە خۆم ئەکوژم...

"تەنیا ماوەیەک ئەبێت ، من ناتوانم ئەو لەدڵم بهێڵمەوە ئەوە پەیوەندیەکی باش نابێت ، لەکۆتاییدا ئەو خۆشەویستی هەیە"
بەهێواشی وەڵامیم دایەوە و خۆمم دوورخست لە سەیرکردنەکانی ، گوێبیستی هەناسە قوڵەکەی بووم لەتەنیشتم..

"ئەو بەمزووانە ئەڕوا بۆ ئەمریکا لەگەڵ خۆشەویستەکەی هاوسەرگیری ئەکات"
ئەو وەڵامەی وای کرد دڵم بشکێ زۆر بەخراپی ، مامۆستاکەم و کڕەشە نهێنیەکەم ئەڕوا من نامەوێ ئەو بڕوا واز لەهەستەکانم ئەهێنم بۆ ئەو بەڵام نامەوێ ئەو بڕوا ، ئەو کەسێکی خۆشەویستە لە قوتابخانەکەم ئەو تاکە کەسە بمەوێ هەموو ڕۆژێک بیبینم لە قوتابخانە...

هەستم بەتوند بوونی دەستی تایهیۆنگ کرد لەنێو دەستم سەیری ئەوم کرد کە سەیری منی ئەکرد ، چاوەکانی توڕە و بێزار دەرئەکەوت..
چی بوو ئاوا لەناکاو؟ ئایە سەبارەت بە مردنی داپیرەیەتی ئاوا گۆڕا؟

"چی بوو؟"
بەهێواشی پرسیارم کرد بەڵام ئەو هێشتا بەردەوام بوو لە سەیرکردنم بەمشێوەیە!

"تـایهـیـــ!!!!!"
نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم بەهۆی ئەو ڕاکێشانەم بۆ نزیکی و مـــاچ کردنم لەلایەن ئەوەوە!!!!!
چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە و دەستم کرد بە شڵەژان.. بەنەرمی لێوەکانی ئەجوڵاند و چاوەکانی داخستبوو لەکاتێکا من قاچەکانم خەریک بوو بشکێ بەهۆی لەرزینەوە..
ئەو ماچی کردم!!! خوایە ڕەنگە ئەم شەو تەرمەکەم بگەڕێتەوە ماڵەوە!!
نەجوڵام و پاڵم پێیەوە نەنا چونکە هێشتا نازانم چی ڕوودەدات!..


𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Where stories live. Discover now