𝑂𝑛𝑒

5.6K 371 242
                                    


ھـیـچ شـتێـك ھـێنـدەی ئـەوە بـەچـێژ نـییـە
کـەسـێك لـە ھـەسـتەکـانـت تـێ بـگات بـەبـێ ئـەوەی زۆرت لـێ کـردبـێت 🤎

~ ~ ~

دوای دوانـزە سـاڵ لـە خـوێـندن گـەیـشتمـە قـۆنـاغـی کـۆتـایـی ، کـۆتـا سـاڵـم بـە قـورسـی بـەڕێ کـرد بـەھـۆی دەرکـەوتنـی ڤـایـرۆسـێکـی تـازە لـە ھـەمـوو جـیھـان و کـوردستـانیـش بـەنـاوی « کـۆرۆنـا » وایـکرد بـۆ چـەنـد مـانـگێـك خـەڵـکی کـەرەنتـین بـکرێـن ھـەمـووان لـە مـاڵـەوە دانـیشـن تـەواوی شـوێنـە گـشتیـەکـان داخـرێـت

ئـەوە ھـەلـێکـی بـاش بـوو تـوانـیم چـەنـد مـانـگێـك وەرگـرم بـۆ تـاقیـکـردنـەوەی نـیشـتیمـانـی پـۆلـی دوانـزە ، لـە مـانـگی حـەوت تـاقـکـردنـەوەکـان دەسـتیـان پـێکـرد ، مـانـگی ھـەشـت نـمرەکـانم وەرگـرتـەوە تـوانیـم نـمرەیەکـی بـەرز بـەدەسـت بـھـێنـم

1/11/2020 نـاوم ھـاتـەوە لـە کـۆلـێژی یـاسـا زانـکۆی سـلێمـانی

تـوانـیـم بـگەمـە ئـەو بـەشـەی خـەونـم پـێوە ئـەبـینـی

سـەرەتـاکـانـی زانـکۆ زۆر ئـاگـادار نـەبـووم بـەھـۆی خـراپـی دەوام کـردن ، لـەبـەر ئـەوەش مـانـگێکـی خـوێـنـدنـم لـەدەست چـوو ، دوای ئـەوە دەسـتـم کـرد بـە دەوام کـردن و خـوێـنـدنـی وانـەکـانم

چـاوەکـانـی ئـەو ♥︎Where stories live. Discover now