"پارتی ١٧"

386 83 36
                                    

🌟 Enjoy 🌟
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.


ـ پۆڤی نووسەر ـ

بێدەنگی تاکە شت بـوو لەسەر مێزەکە هەستی پێئەکرا.. باوکی لەکاتی خواردنەکەی خەریکی سەیرکردنی هەواڵی ڕۆژانە بوو دایکیشی تەنیا سەیرکردنی ئەو و دواتر سەیرکردنی مۆبایلەکەی..

"ئەگەڕێمەوە ژوورەکەم"
بەبێزاری و ساردی وای گووت و هەڵسا چونکە گەر دوو دەقەی تر لێرە بوایە ئەوا هەمووشتێکی تێکئەشکاند بەهۆی ئەوانەوە..

"دانیشە پێویستە قسەبکەین!"
بەڕێز لی قسەی کرد بێ ئەوەی سەیری کچەکەی بکات.. هەناسەیەکی هەڵکێشا و دووبارە لەشوێنەکەی دانیشت..

"دوێنێ ڕۆشتی بۆ کوێ؟"
پرسیاری کرد و سەیری هیجینی کرد بەجدییەوە.. هیجینی دوێنێ ڕۆشتە دەرەوە لەکاتێکا ئەبوو بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی بخوێنێ ئەو خەریکە گرینگی بەوانەکانی نادات..
وە گەر ئەپرسن بۆ کوێ ؟ ڕۆشت بۆ کتێبخانەکە بەوهیوایەی تایهیۆنگ ببینێت بەڵام ئەو لەوێ نەبوو! تایهیۆنگ گەڕاوەتەوە دایگۆ!..

"پێویستم بە کتێبێک بوو لە کتێبخانە ڕۆشتم بۆ ئەوێ!"
وەڵامی دایەوە و سەیری چاوەکانی باوکی ئەکرد لەکاتێکا دایکی تەنیا سەیری ئەو مشتومڕە ئەکات..

"بۆچی ئەو کتێبخانە بچووکە؟ ئایە شوێنێکی باشتر نەبوو بۆی بچیت؟"
کە بەڕێز لی وای گووت هیجین زوو زانی کە باوکی چاودێری ئەکات وە زانی بەکتێبخانە بچووکەکەی زانیوە..

"ئەوێ شوێنێکی ئارامە وە هەموو کەس بۆی ناچێت"
بەهێواشی وەڵامی دایەوە بەڵام لەناکاو باوکی بەتوندی دەستی بەمێزەکە کێشا وای لەهیجین کرد لەترسا ڕاچەڵەکێت..

"ئەی بۆچی ناڵێیت کە چاوەڕێی کەسێک ئەکەیت لەوێ؟ کێیە ئەو کەسە؟ خۆشەویستت دۆزیوەتەوە لەوێ؟"
بەڕێز لی بەتوڕەیی قسەی کرد.. دەستەکانی هیجین دەستی کرد بە ئارەقەکردن وە شڵەژان بەئاشکرا بە ڕوخسارییەوە دیاربوو..

"هیچ شتێکی ئاوا نییە! گەر هەشبێ ئایە ڕێگەپێنەدراوە ناتوانم کەسێکم خۆشبوێ؟"
هیجین بەدەنگێکی بەرز نزیکەی هاوارەوە قسەی کرد..

"ئازیزەکەم ئارامبەوە!"
خاتوو لی هەوڵی دا هاوسەرەکەی ئارامبکاتەوە چونکە زۆر توڕە دەردەکەوت و شتێکی هەڵەی ئەکرد..

"پێم بڵێ کێیە منیش لەم جیهانە ئەیسڕمەوە! تۆ بۆت نییە بەمشێوەیە ئازاد بیت تۆ هیچ شتێک سەبارەت بەم جیهانە پیسە نازانیت من چاکەی تۆم ئەوێ"
سەرەتا بەهاوارەوە قسەی کرد دواتر دەنگی نزم بوویەوە هەوڵی ئەیا خۆی ئارام بکاتەوە.. ئەو باوکێکی ئەوەندە خراپ نییە ئەو تەنیا نایەوێ کچەکەی تووشی کێشەیەک بێت

𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum