"پارتی ١٨"

438 94 48
                                    

🌟 Enjoy 🌟
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

لەتەنیشت جەنگکووک دانیشت لەسەر جێگاکە کە خەریکی مۆبایلەکەی بوو..

"لەم دوایانە قسەت لەگەڵ تایهیۆنگ کردووە؟"
هیجین بەهێواشی پرسیاری کرد و دەستی لەیەکتر ئاڵاند..


"هەفتەی ڕابردوو تەنیا بە نامە ئەو لە تۆی ئەپرسی!"
جەنگکووک وەڵامی دایەوە و مۆبایلەکەی دانا ، سەیری ڕوخساری هیجینی کرد کە خەمبار.. بێزار.. توڕە.. دیارە

"ئەتوانم شتێک بپرسم بەڵام... ڕاستگۆیانە وەڵام بدەوە!"
جەنگکووک گووتی ، هیجین سەری بەرز کردەوە و سەیری ئەوی کرد سەری بۆی لەقاند بەمانای بەڵێ..


"ئـایە تـۆ.. تـایـهـیـۆنــگـت بـەدڵـە؟"
جەنگکووک کە پرسی هیجین تۆزێک شڵەژا..
ئەو هەمیشە ئەو پرسیارە لەخۆی ئەکات بۆچی گرینگی بە تایهیۆنگ ئەدات؟ بۆچی هەمیشە بیری لێ ئەکاتەوە..؟
بۆی ئەگریت و بۆی دڵخۆش ئەبێ... ئایە مانای ئەوەیە تایهیۆنگی بەدڵە؟ ئەو هیچ شتێک سەبارەت بە خۆشەویستی نازانێ..هیچ بیرۆکەیەکی نییە کە ئەوە چۆن دەست پێدەکات و هەستەکان چۆن لێک ئەدرێنەوە! ئەو ئەم هەستانەی تاقی نەکردۆتەوە..بۆیە ئاسایە گەر ئێستا بەمشێوەیە بێت..!


"مـن تـەنـیا نازانـم.. ئەو بۆ من تایبەتە! کاتێک ئەو ئەبینم دڵخۆش ئەبم ئەو وەکو ئارامکەرەوەیەک وایە.. گرینگیپێدانەکەی هەمیشە دڵخۆشم ئەکات..
جەنگکووک من نازانم هەستەکانم بۆ ئەو چۆنە!من.....!!!"
وەستا کاتێک گوێبیستی دەنگی دەرگاکە بوون ، نامجوون ڕۆشتە کار تا درەنگی شەو ناگەڕێتەوە جیمینیش ڕۆشت بۆ چاوپێکەوتنی کار ئێستا کێیە بەم ئێوارەیە؟
*(هیجین تا ڕۆژی دواتر ئێوارەکەی لەلای کوڕەکان مایە)*

جەنگکووک هەڵسا و دەرگاکەی کردەوە ، پیاوێکی تۆزێک بەتەمەنی بینی لەگەڵ چەند پیاوێک لەدواوەی..
هیجین هەڵسا تا بزانێ کێیە بەڵام شۆک بوو بە بینینی باوکی!!!

"ئـەپا"
وای گووت کاتێک لەدەرگاکە نزیک بوویەوە ، جەنگکووک سەیری هیجینی کرد وە دواتر ئەو پیاوە..

بەڕێز لی بەتەنیشت جەنگکووک ڕۆشت و هاتە ژوورەوە ، سەیری ژوورەکەی ئەکرد وە پاسەوانەکانیشی لەبەردەم دەرگاکە وەستابوون لەکاتێک قوتابیەکانی تر لەبەردەم دەرگای ژوورەکە کۆببوونەوە..

"ئـەپا من ـــــ!!!"
نەیتوانی قسەکەی تەواو بکات بەهۆی ئەو شەقەی بەر ڕوومەتی کەوت ، بەئازارەوە دەستی لەسەر ڕوومەتی دانا..
جەنگکووک هەنگاوێک نزیک بوویەوە لەهیجین بەڵام بەڕێز لی یەخەی کراسەکەی گرت

𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Where stories live. Discover now