"پارتی ١٩"

417 87 40
                                    

🌟 Enjoy 🌟
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەی ئەکرد ، دیمەنەکە ناوازە بوو بەجۆرێک وای لێ ئەکردی زەردەخەنە بکەیت...
لێرەوە لەم بەرزایە ئەتوانی دیمەنە جوانەکەی سیۆول بەتەواوی ببینی هەست بەئارامی و جوانی شارەکە بکەی

ئەم ئارامەیە تێک شکا کاتێک دەرگاکە بوویەوە و کچێکی هاروهاج و دەنگ دروستکەر هاتە ژوورەوە لەگەڵ قیژە بەرزەکانی ـ_ـ

"تای قبوڵیان کردم!! سەیرکە ئەبم بە مۆدێل"
بەدڵخۆشی گووتی و بەرەو ئەو ڕۆشت مۆبایلەکەی ئاڕاستەی ئەو کرد ، تایهیۆنگ زەردەخەنەیەکی بۆ کرد و قژی تێکدا...


"ئـەمزانی ئەتوانی ئەوە بکەی"
بەدڵنیایەوە گووتی لەسەر قەنەفە جلدە ڕەشەکە دانیشت ، ئەوەی تریش لەتەنیشتی دانیشت و بەردەوام بوو لەسەیرکردنی شاشەی مۆبایلەکەی بە دڵخۆشییەوە بەدڵنیایەوە دڵخۆش ئەبێ خەونی چەندین ساڵەی و تێکۆشانەکانی هاتە دی...

"ئـەمەوێ ئاهەنگ بگێڕین ئەم ئێوارەیە تۆش کوڕەکان بانگهێشت بکە"
کچەکە بەدڵخۆشی گووتی و سەیری ئەوەی تری کرد کە مات و بێدەنگە وە دووبارە چۆتەوە خەیاڵ...


"یااا من قسە بۆ تۆ ئەکەم!"
بەبێزاری گووتی و پشتی گەڕاندەوە دواوە ئەوەی تریش لەخەیاڵ هاتە دەرەوە و سەیری ئەوی کرد کە چۆن ڕوخساری گرژکردووە وەکو منداڵێک کە وای کرد پێبکەنێت

"ببورە باسی چیت ئەکرد؟"
گووتی و لەهەوڵی ئەوەدا بوو ئاشتی بکاتەوە ئەوەی تر بەمۆنی سەیری کرد

"باسی ئەوەم ئەکرد دووبارە خەیاڵت بۆ کوێ ڕۆشت؟"
دەستی لەیەکتر ئاڵاند و سەیری ئەوی کرد ئەویش زەردەخەنەیەکی هێمنی کرد...

"بوەستە با خۆم بیڵێم بۆ کوێ!"
کچەکە بەبێزاری گووتی پێش ئەوەی تایهیۆنگ قسە بکات وە کاتێک ویستی دووبارە قسەبکاتەوە دەرگاکە بوویەوە و بچوکترین هاتە ژوورەوە لەگەڵ زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر لێوەکانی..

"یــــوریـــــی وەرگیرایت؟"
جەنگکووکی منداڵ گووتی تا کچەکە هەڵسایەوە و ڕۆشتە پێشی بەدڵخۆشیەکی زۆر دەستی خستە نێو دەستی ئەوەوە و بەیەکەوە دەستیان کرد بەبازدان...


"بەڵێ بەڵێ کووکی وەرگیرام خەونەکەم بوو بەڕاستی ئەمەوێ بگریم لەخۆشیا"
دەنگە بەرزەکانی ئەوان ژوورەکەی پڕکردبوویەوە کە وای لە کوڕە بێدەنگەکەی ژوورەکە کردبوو زەردەخەنەیان بۆ بکات...

"ئـەمـشـەو ئاهەنگ ئەگێڕین"
یوری بەهاوارەوە گووتی و بەڕاکردن لەگەڵ جەنگکووک لە ژوورەکە ڕۆشتنە دەرەوە...

𝐄𝐚𝐜𝐡 𝐎𝐭𝐡𝐞𝐫 𝐒𝐞𝐜𝐫𝐞𝐭 | ᴋ.ᴛʜ ☑️Where stories live. Discover now