بەشی یەکەم

85 8 14
                                    


کاتێک مناڵ بووم بیرمنایە لەکەیەوە دایکم منی لێرەداناوە!

لە ناویەکێک لە گەڕەکە مامناوەندەکانی ئیستەنبووڵ.

کەسم نەئەبینی
نە باوکم
نە نەنک و باپیرم
یان پور و مامەکانم یان خاڵەکانم
جگەلەوەش تەنانەت هاوڕێشم نەبوو.

نەک هاوڕێ بگرە تائێستا تەنها چەنجارێکی کەم میوانمان هاتووە یانیش باشتر وایە بڵێم چەن کەسيکی کەم ناو ماڵەکەی ئێمەیان بینیوە کە ئەوانیش بریتین لە :- چاک کەرەوەی کەلو پەلەکانی ناو ماڵ یان کار گوزاری کۆمپانیاکان)بەدڵنیاییشەوە گەر  کەلوپەلەکە بەدەستی خۆی چاک نەبایە و شتێکی وەک قەنەفە یان کەوەنتەرمان بکڕیبایە چونکە دایکم توانای ئەوانی نەبوو بەو هۆیەوە کەسانی تر ناو ماڵەکەی ئێمەیان ئەبینی.

هەرکاتێکیش لە هۆکاری ئەوانەی سەرەوەم بپرسیبایە بە پەرۆشەوە ئەوا وەڵامەکەی دایکم وەک بەنزینێک ئەڕژایە سەر  پەرۆشیەکەی  من کە وەک ئاگرێک وابوو و ئاگرەکەی خۆشتر ئەکرد!ئەویش ئەوەبوو:-

              "هێشتا کاتی ماوە تاوەکو بزانیت"
                  ئەمپرسی ئەی ئەو کاتە کەیە؟
لەجیاتی دایکم بزەیەکی ساردی سەر لێوەکانی بەچرپە ئەیان وت "هێشتا ماویەتی"

گەورەتر بووم ........

کاتێک سەیری فیلم کارتۆنەکانم ئەکرد شتێکم ئەبینی کە هاوشێوەی دیمەنە خەیاڵییەکان چاوەکانم لێیانی ئەڕوانی و مێشکم لێکدانەوەی بۆیان ئەکرد.

ئەویش (خێزان)بوو .

وام ئەزانی چۆن دایکم پێی وتبووم قسەکردنی ئاژەڵ یاخود کەلوپەل ڕاستەقینەنین بەهەمان شێوە خێزانیش ڕاستەقینە نین.

وام ئەزانی باوک و خوشکوبرا ئەفسانەن
پور مام خاڵیش هەمانشت،
من چۆن بمزانیایە ئەوانە ڕاستەیەکن کە چوار دیوار ڕێگەی بینینیانی لێم گرتووە؟

منێک کە جگە لە چوار دیوارەکەی دەورووبەرم یادگاریەکانی مێشکم بەهەموو جۆرێک خاڵین لە تۆمارکردنی سەیران و سەفەر یان هەر یادگارییەکی تری خۆش.

ژیانم بریتی بوو لە فێربوونی پیتەکان و ژمارەکان.

جارجارە باسیکردنی چیرۆکێکیش کە تێگەشتن لێی ئەستەم بوو بۆ ئەوکاتەم

ئەوچیرۆکەی ڕستە بە ڕستەی رەگەکانی لەهەزارەها پرسیار دەئاڵاند.

بەڵام هیچیانم لەدایکم نەدەپرسی
نازانم بۆچی

ڕاستییەکەی لەوانەیە نەمزانیبێ لەکامەیانەوە دەسپێکەم.

ئەمە ئەودوشمەبوو کە دایکم ئەیوتەوە لەدوای باسکردنی چیرۆکە خەیاڵییەکە،کە هەڵبەتە من وام ئەزانی خەیاڵییە!

ئەیوت:-ئەوکاتەی کە ڕاستییەکان دەردەکەون ژیانی تۆش ئەگۆڕێ و جوانتر لەم قسانەم تێدەگەی!

Vous avez atteint le dernier des chapitres publiés.

⏰ Dernière mise à jour : Aug 13, 2021 ⏰

Ajoutez cette histoire à votre Bibliothèque pour être informé des nouveaux chapitres !

وەسێتی وێرانکەرOù les histoires vivent. Découvrez maintenant