بینینی ڕووناکی

130 26 7
                                    





ئافرەتە گەنجەکە لە نەخۆشخانەکە لە شوێنی چاوەڕوانی کردنەکە لە سووچێکا دانیشتبوو چاوەڕوان بوو ناوی بگوترێت و بڕواتە ژوورەوە..

لە چاوەڕوانیدا مێشکی کۆچی کرد بۆ جیهانی یادەوەریەکانی..

کاتێک تەمەنی ١٤ ساڵان بوو شەوێکیان لە ژوورە پرشنگدارەکەی وەستابوو لە بەرامبەر ئەو ئاوێنە بچووکەی لە سووچێکی ژوورەکەیا هەڵواسرابوو، بە مەقەستی قژبڕین بە دەستیەوە وەستابوو لە بەرامبەر ئاوێنەکە، بە هەموو باوەڕ بە خۆ بوونەوە دەیویست پەرچەمی ببڕێت، بەرگەی نە دەگرت تا بەیانی دایکی بۆی ببڕێ، دەیویست هەرچی زووە پەرچەمی ببڕێت بۆ سبەینێ بە شێوازە تازەکەیەوە بدرەوشێتەوە لە قوتابخانە، دەیویست هاوڕێکانی دەوری لێ بدەن و بڵێن 'شێوازە تازەکەت لێ هاتووە' هەر بۆیەش بە بێ خۆراگری مەقەستەی قژ بڕینەکەی بەرز کردەوە بە دەستێکی و بە دەستەکەی تریشی جوان ئەو تۆزە قژە ئاوریشمەی گرتبوو، بە هێواشی داینا لەسەر شوێنی مەبەست و ئامادە بوو بۆ بڕین، بەڵام دەترسا، دەترسا قژە ئاوریشمەکەی وێران بکات، بەڵام ئەو لەو جۆرانە بوو قژی بە شتێکی ئاسایی دەزانی لە خۆیدا، تەنها قژێک و هیچی تر، تەنها قژێکی بێزارکەر، هەربۆیەش بێ بیرکردنەوەی زیاتر دەستی کرد بە بڕینی پەرچەمی..
تێبینی نەکردبوو چەنێکی دەبڕی تا ئەو کاتەی بە تەواوی بڕی، بە سەرسووڕماویەوە سەیری خۆی کرد لە ئاوێنە بچووکەکە، بە تەواوی سەرسووڕماو بوو بوو، دەستی کرد بە قاقای پێکەنین بە شێوە هەزەلیەکەی خۆی، کە چەنێک کورت و زیا لە حەد بڕیویەتی، هەر لە پڕ ئەو قاقای پێکەنینە بووبە گریانێکی بە تین و فرمێسکەکان وەک لافاو پرژیان کردن بەسەر ڕووخسارە ناسکەکەیدا، نەیدەزانی قژ چ گرنگیەکی هەیە تا ئەو کاتەی تۆزێک لە قژی زیاد لە حەد بڕی، ئەو شەوەی بە گریانێکی بێ دەنگ بەڕێ کرد لە ترسی ئەوەی ماڵەوەی بە ئاگا بێن بەم شەوە درەنگە..
بۆ بەیانیەکەی کڵاوی لەسەرنا و بە دڵێکی پڕەوە ڕۆیشت بۆ قوتابخانە، بە درەوشاوەیی نەڕۆیشتە قوتابخانە، بە تاریکی و ماتی سەر ڕووخساریەوە ڕۆیشت بۆ قوتابخانە، وە ڕۆژی دەژمارد تا هەرچی زووە ئەو تۆزە قژەی درێژ بێتەوە..

ئێستا..

ئەو هەرزەکارەی بۆ کەمێک قژ گریا..
ئێستا ئافرەتێکی پێگەیشتووە کە لە نەخۆشخانەدا چاوەڕوانە بزانێت کاتی مردنی چەندێکی ماوە ڕووبەڕووی ببێتەوە..
ئەو ئێستا چاوەڕوان نییە قژی درێژ بێتەوە..
چاوەڕوانە کاتی مردنی بێ..
زەردەخەنەی کرد بە بیرهاتنەوەی یادەوەریەکەی کە بۆ ئەو کاتە ناخۆشترین ساتی بوو، ئێستاش لەچکی داوە بەسەریا و خۆی لە نێویدا شاردۆتەوە، بەڵام لە ژێر لەچکەکە کچێکی ئازاو بوێر بوونی هەیە، بە هەموو هێزیەوە ئەیەوێت ڕووبەرووی نەخۆشی شێرپەنجە ببێتەوە..
ئەو نەخۆشیەی زۆربەی ئازیزانی لە یەک کردووە، باوانی بێ ڕۆڵە کردووە، ئاسامانی بێ ڕووناکی کردووە..

مرۆڤەکان نرخی کەس و شتەکان نازانن تا لە دەستی نەدەن..

وە بۆ شتێکی بچووک ئەرووخێن کە لەوە گەورەتر هەیە..

پێویستە بزانین چۆن لە تاریکیدا مانگ و ئەستێرەکان دا بنێین.. پێویستە بزانین چۆن خۆر بێ چێژبینین لێی لە دەست نەدەین..
پێویستە بزانین چۆن نەهێڵین گوڵەکانمان لە سیس بوون بپارێزین..
پێویستە بزانین چۆن خۆمان بپارێزین لە شکان..
پێویستە بزانین چۆن ژیانمان پڕ کەین لە ڕووناکی بەر لە هاتنی تاریکی..


••••••••••••••••

چیرۆکێکی خەمناک بەڵام لەو خەمە خۆشی بدۆزەرەوە، بە هیوام سوودتان لێ وەرگرتبێ🤍

نەخۆشی مەرگ Where stories live. Discover now