I

841 74 29
                                    

گەیشتمە کەنار دەریاکە

جانتای لاپتۆپەکەم دانا و تۆزێک زیاتر نزیک بوومەوە لە ئاوەکە تا ئەو ڕادەیەی هەستم کرد قاچەکانم تەڕ بوون

سەرنجم لەسەر ئاسمانەکە بوو
سەرنجی دەورووبەرم نەدابوو

"قسەی دڵمان بۆ کێ بکەین..؟!
ھەندێک کات پێویستە کە بێدەنگ بیت تا کەس نەزانێت لە دڵتا چی گوزەر ئەکات
مرۆڤەکان ھەمووکات نابێت وەک ئاوی ڕوون ئەوەی لە دڵیاندایە لەسەر زمانیان بێت
ئەزانی بۆ چونکە دۆستەکانت لە ئازارەکانت تێدەگەن پێویستیش نیە کە بۆ ناحەزەکانت دڵت بکەیتەوە..!
تۆ لەسەرت ئەرک نیە ھەموو کەسەکان بناسی و بزانی کەسی چۆنن یان بۆ ئەوە ئەبن قسەی دڵت بکەیت
نا ئەوە مەکە چونکە دونیایەک ڕووی جۆرا و جۆر ئەبینی کە تەنھا ھەڵگری ناوی مرۆڤن
مرۆڤە ناخ پاکەکانیشت لێ تێکەڵ ئەبێت
قسەی دڵت لای بەشەکەی ڕۆحت بکە ئەگەر ئەویش گوێگرێکی باش نەبوو بیبە لای خالق ھەموو قسەکانی ناخت بکە لای ئەو
تەنھا لەوە تێبگەیت کە کەس شایەنی ئەوە نیە ھەموو ناخت بزانێت بەسە کەواتە تۆ ھەنگاوێکی گەورەی سەرکەوتنت لە ژیان بڕیوە.."

بە دەنگێکی بەرز قسەکانم بۆ ئاسمان و خۆر کرد و سەیرێکی دەریام کرد و وتم

"هێی هێی خانمی دەریا تۆ ئاسمانت هەیە نازت هەڵگرێ خۆرت هەیە بۆت بسوتێت وە لە هەمووی گرنگتر هەورەکانت هەیە کە بۆت بگرین
زیاتر ناز بکە ناز بکە لە جیات منیش ناز بکە تکایە "

تۆزێک ئارام بوومەوە و لە ئاوەکە هاتمە دەرەوە

لە ناوەڕاستی پایز داین
وەرزە دڵخوازەکەم
جانتاکەم هەڵگرت و سەرنجی سێ کەسم دا کە سەیری منیان دەکرد
لە ڕاستیدا کەمێک ترسام چونکە ڕوخساریان دیار نەبوو

خێراییم زیاتر کرد تا گەیشتمە شەقامە گشتیەکە و هەناسەیەکی ئارامیم کێشا

کردمە گۆرانیە دڵخوازەکەم و گەڕامەوە ماڵ

Alan walker Lily
وەک ناوەکەم تایبەت و ئارام

ئاهـ نامەوێت بگەڕێمەوە دیسان داپیرەم سەرزەنشتم دەکا کە درەنگ گەڕاومەتەوە

لیلی "داپیرە گەڕامەوە"
خاتوو بیۆن "زووە هێشتا زۆۆۆۆۆر زووە"
لیلی لداپیرە جوانەکەم"
خاتوو بیون "بڕۆرەوە ئەو شوێنەی کە لێی هاتویەوە"
لیلی "همم کەواتە ئەڕۆمەوە لای بەڕێز کیم ئێم وا بیر ئەکەمەوە کە زیاتر گرنگیم پێ بدات"
خ.ب "هاهـ؟ لە کوێ بووی؟؟؟؟"
لیلی "داپیرە لەڕاستیدا لای بەڕێز کیم بووم ببورە ئەبوو سەرەتا پێت بڵێم بەڵام لە پڕ پەیوەندی پێوە کردم لە کارەکە وەری گرتم هەتا داپیرە بە تایبەت خۆی پەیوەندی کرد"
خ.ب "دە دەی پۆز لێمەدە"
لیلی "لە ڕاستیدا داپیرە لەسەر مێزەکەی هەندێک وێنەی لێبوو هاوشێوەی وێنەکانی ژوورەکەت بڕوا ناکەی کە زۆر سەرنج ڕاکێش بوو ،، بەڕاستی ئەکرێ کاتی لاوێتی زۆر غیرەت لێی کردبێ"
خ.ب "ئەزانم کچم دڵخۆشم بۆت ،، ئاهـ بیرم مەهێنەرەوە هەموو کات کۆم شەرمەزار ئەکرد بە ڕەفتارەکانم و ئەویش چێژی لێی ئەبینی ،،، دەی بڕۆ خۆت بگۆڕە خواردن ئامادەیە"
لیلی "باشە داپیرە خۆشم دەوێی"

I'm still here | بەردەوامەWo Geschichten leben. Entdecke jetzt