ئارتەمیس

1.5K 124 151
                                    






ڕۆمانی گۆتیکی چاپکراوی ئارتەمیس

نووسەر: سایە نوری اسماعیل.






پــێشنیاری موزیک (لە پلاتفۆرمی یوتوب)/

The coven - peter Gundry
Forever and never - Peter Gundry
The shadow's bride - Peter Gundry
If the creek don't rise
Silver lining - Tom Ameen
Ludovico einaudi - Corale
Dimitri Stöckl - Leave Me

بۆ کاتی خوێندنەوە














چــــــــــــاپتەر ١


ســــــاڵی ١٧٤٥ز، ١٢'ی مانگی نیسان.
وڵاتی ڕوسیا~ نــاوەندی ھەرێمی ئەوروپی.
کۆشکــی بــنەماڵەی ئــیڤانۆڤ.




ڕەشەبای بێھێز ئەو ڕۆژە تەنھا وەک گورگێکی ترسنۆک پەلاماری لقی درەختەکانی دەوروبەری کۆشکەکەی ئــیڤانۆڤ'ی دەدا،
جریکە جریکی باڵندە خۆشەویستەکان کپ دەنگیان دەھات بەھۆی لورە لوری جاروباری ڕەشەبا، خۆر بە ڕەنگی پرتەقاڵی خەمناک ماڵئاوایی لە ئاسمان دەکرد لە نزیک دۆڵەکان،
وە لێرە شــازادە ئارتەمیس لە ژێر سێبەری درەختە دار بەڕووەکە بەردەوام بوو لە خوێندنەوەی کتێبە مێژووییەکەی.
لە تەنیشتییەوە کاتینا، (کە وەک دایەنێک لە تەمەنی چوار ساڵانی ئارتەمیس بەخێوی دەکرد)
چاودێری دەکرد و لەسەر پێیەکانی ڕاوەستابوو، ھەر شتێکی پێویست بووایە بۆی جێبەجێ دەکرد.
"خــانمەکەم، کات درەنگی کردووە و کاتی ئەوەیە بچینە کۆشک، نانی ئێوارەت بۆ ئامادە بکرێت."
ئارتەمیس ھەناسەیەکی قوڵی دایەوە،
نیازی وابوو سەردانێکی پاشاکە بکات پێش خۆر ئاوا بوون،
بەڵام ئێستا کات تێپەڕ بووە و پێویستە بڕواتە ناو کۆشکەکە.
بــرا گەورەکەی شازادە ئارتەمیس، ڤیکتۆر ئیڤانۆڤ،
کە لەسەر تەختی پاشایەتییە، نەخۆشی و پەتای گرتووە و لە ڕووی تەندروستی ھیچ ھەست بە باشی ناکات،
ئەمەش دەبێتە مەترسییەک بۆ وڵاتەکە.
ئارتەمیس کتێبەکەی داخست و لە شوێنی خۆی ھەڵدەستێت، قژە ڕەشە بریقەدارەکەی لەسەر لایەکی شانی لادەبات و عەزیــیە ئاوریشمەکەی ڕێک دەخاتەوە پێش ئەوەی لەگەڵ کــاتینا بچنە ژوورەوە.

***




ئـارتەمیس دوای خواردنی کەمێک لە ژەمی ئێوارە،
مێزی نانخواردنەکەی جێھێشت و ڕۆیشت وانەکانی بخوێنێتەوە پێش ئەوەی بخەوێت، ئەمە ھەموو بەرنامەی شەوانەیەتی کە تا ئێستا ھیچ شتێکی نوێ و جیاوازی تیا نەبووە.
بـەڵام، ئـەو شەوە شــەوێکی جیاواز بوو، کاتێک نزیکەی کاتژمێر ٢'ی شەو بە ئاگا ھێنرا لەلایەن کاتینا...
"خـانمەکەم، خانمەکەم!"
ئارتەمیس لەسەر پێخەفەکەی داچڵەکی و خێرا جەستەی خۆی بە بالیفە سپییەکە داپۆشی، دیمەنی بەرچاوەکانی تەڵخاوی ببوو.
"کـاتینا؟ چــی لە ئارادایە؟" ئارتەمیس بە پەشۆکاوی دەپرسێت، دەنگی دەیـبڕێت.
کاتینا چەند ھەناسەیەکی خێرا ھەڵدەمژێت و دەیداتەوە پێش ئەوەی دەست بکات بە پێگەیاندنی ھەواڵەکە:
"پــاشاکەمان حـاڵی ھیچ باش نییە،
خــودا ڕێـگر بێت،
لـەوانـەیە ئەمشەو کۆتا شەوی بێت."
ئارتەمیس مووچڕکە بە تەواوی گیانیدا ھات و چاوەکانی دوا ئاست کرانەوە،
"ئەوە چ قسەیەکە! کاتینا!
ھیچ کەسێک نابێت پێشبینی لە مردنی پاشایەک بکات!" ئارتەمیس بە توڕەیی وتی.
ئــەو برایەی کە لە ساڵێکدا تەنھا ٦ جار سەردانی یەکتریان دەکرد... ئێستا حاڵی تەندروستی باش نییە.
کاتینا سەری خۆی نزم کردەوە:
"لێم خۆشبە خانمەکەم"
پـاشای وڵات تاکە خێزانی ئارتەمیس بوو
دوای مردنی باوکی و زڕ دایکە دڵـسۆزەکەی.

✔️ || ئارتەمیس ||    (چاپکراوە)Where stories live. Discover now