گوڵە بەیبونەکەم

1K 165 70
                                    

بـۆنـت لـە نێرگـز و جـوانیـت لـە بـەیبـوون دزیـوە تـۆ !

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بـۆنـت لـە نێرگـز و جـوانیـت لـە بـەیبـوون دزیـوە تـۆ !





~~~~🌼~~~~

بێزاری ئەو هەستەیە کە لە ئێستادا تەنگی پێ هەڵچنیوە ، دەستی لەسەر دووگمەکانی لاپتۆپەکە لابرد پەنجەکانی سڕ ببوون بەهۆی هێندە داگرتینیان ، پاشان گواستیەوە سەر لاکانی سەری و بە توندیەوە دایدەگرت و مەساجی پێی دەکرد تا کەمێک لەو سەرئێشە بێزارکەرەی توشی بووە کەمبێتەوە

دەی کارکردنی زۆر مرۆڤ هەم ماندوو ، هەم بێزار ، هەم توشی سەرئێشە و هەزار دەرد و بەڵای جەستەیی دەکات ، بە ماندوویی هەستایەوە لەسەر کورسیە چەرمیەکەی و کەمێک خۆی لێک کشاند و باوێشکی دا و پاشان هەناسەیەکی قووڵی هەڵمژی

بەرەو پەنجەرە گەورەکەی ژوورەکەی چوو کە لایەکی تەواوی داگیر کردبوو و دیمەنی بینا کۆنەکەی تەنیشتیان و کۆڵانە پڕ لە فرۆشگا و خەڵکە زۆرەکەی پێشوازیان لێدەکرد هەرکات چووبایە بەردەمی

بەڵام ئەمجار جیاواز لە جارانی دی بوو ، کۆمەڵێک پیاو خەریکبوون کەلوپەلی نۆژەنکردنەوەیان دەردەهێنا لە لە نێو بارهەڵگرە بچوکەکە وا دیارە تەمای نۆژەنکردنەوەی ئەو بینایەیان هەیە

مین یونگی بەڕێوبەری یەکێک لە لقەکانی کۆمپانیایەکی بەناوبانگە کە بۆ ڕێکلام کردن کاردەکەن لە یەکێک لە شارۆچکەکان ، شارۆچکەیەکی جوان و ڕەنگین کە خەڵکەکەی هەمووی دۆست و ناسیاوی یەکدین

زۆرینەی کارەکانی دروستکردنی ڕێکلامە بۆ ئەو فرۆشگا و شوێنانەی کە لە دەوروبەریدان و تابلۆکانیان بۆ دروست دەکەن و لە کەناڵە تایبەتەکانی شارۆچکەکە ڕێکلامێکی باشیان بۆ درووست دەکەن









ــــــــــــــــــــــــــــــ

لە ئۆفیسەکەی بوو دووبارە و دووبارە کار و سەرقاڵی و ماندووبوون تا ئەو کاتەی سکرتێرەکەی لە دەرگای دا تا ئاگاداری بکاتەوە لە هاتنی کەسێک بۆ داواکاری تابلۆی ڕێکلام

گـوڵـە بـەیبـونـەکـەم "M.Y"Where stories live. Discover now