chapter one

3.8K 236 32
                                    

Don't forget vote and comente..
This story is not mine I just translated into Kurdish

_____________________________________



مانگێک بوو هاوسەرگیریت لەگەڵ جیۆن جۆنگکوکی تەمەن 24 ساڵ کرد
کە خۆشەویستیت لە یەکەم بینیندا بوو

ئەو لە کۆمپانیای باوکت کاری دەکرد و تۆش کارت دەکرد بەڵام پێگەی ئەو بەرزتر بوو
سوپاس بۆ باوکت ئەو کەسە بوو کە هاوسەرگیریەکەت لەگەڵ ڕێکخست


ئەو هەمیشە حەزی لە جۆنگکوک بووە و بەڕاستی لەگەڵیدا نزیک بوو

کاتێک باوکت پرسیاری لە جونگکوکی کرد کە ئایا دەیەوێت هاوسەرگیریت لەگەڵ بکات , وتی
" من ڕازی دەبم , ئەگەر ئەوە ئاواتت بێت "

خەونێک بوو هاتەدی
تۆ پێت وابوو کە ئەویش هەستی بۆ تۆ هەیە و هەر بۆیەش ڕازی بوو

بەڵام نەخێر
10 خولەک پێش ئاهەنگی هاوسەرگیریەکە دانی بە شتێکنا

.........................
-flashback-
.........................

بە جلێکی سپی بریقەدارەوە بە دەمارگیرییەوە چاوەڕێی باشترین ساتت دەکرد لە ژیانتدا
ئەو ڕۆژەی کە دواجار هاوسەرگیریت لەگەڵ جیۆن جۆنگکوک کرد

تۆ دوو جار گوێت دەرگا بوو و تووشی سەرسوڕمان بوویت بە دەرکەوتنی جونگکوک
کە قاتێکی ڕەشی لەبەردایە و ڕوخسارێکی نایاب , کە زۆر دڵڕفێن دەردەکەوێت

بە نەرمی داوای لە هەموو ئەو کچانە کرد کە هاتبوون بۆ ڕازاندنەوەی تۆ کە بڕۆن چونکە شتێکی بەڕاستی گرنگت پێدەڵێت

" جونگکوک ؟ "

بە زەردەخەنەیەکی بێ کەموکوڕیەوە ناوت هێنا

پێش ئەوەی ئاهێکی درێژ هەڵبکێشێت لە تاڵە قژەکەتەوە هەتا نوکی پێت سەیری کردیت
" چی خراپە ؟ "

پرسیت بە نیگەرانییەوە
ئەگەر ئەو جلەی کە لەبەرت کردبوو بەدڵی نەبێت؟!

هێواش هێواش ڕێگەی خۆی بۆ لای تۆ کرد و ڕاست لەبەردەمتدا وەستا
تەنانەت نە زەردەخەنەی دەکرد و نە دڵخۆش دەردەکەوت وەک ئەوەی هەمیشە لە کاتی کارکردندا دەیکات

شتێکی هەلە هەیە لەگەڵ ئەو!!

" دەمەوێت سەرەتا پێت بڵێم , بۆچی ڕازی بووم هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم لە کاتێکدا بەزەحمەت یەکتر دەناسین!!!"
بە تۆنێکی جدی وتی و زیاتر دەمارگیری کردی!!!

" بۆچی ... ؟ "
پرسیارت کرد کاتێک زەردەخەنە وروژاوەکەی تازە ئێستا بە زەردەخەنەیەکی سەرلێشێواو جێگەی گرتەوە

My cruel husband (j.jk)✔️Where stories live. Discover now