𝐄𝐩𝐢𝐬𝐨𝐝𝐞 1

112 23 13
                                    






Writer's P.O.V

"خێراکە~ ئێستا یەکێ دەمانبینێت!" بە شڵەژاویەوە سەری لە دەرگاکە هێنابوە ژوورەوە و پەلەی دەکرد

"وا هاتم~ " دەرگای لۆکەرەکەی داخست و دەستی هاوڕێکەی گرت تا بڕۆن، بەڵام لە بەختی ئەوان یەکێک پێشی لێیان گرت

"کچینە؟ ئێوە چی دەکەن لە بەشی کوڕان؟" کوڕە باڵایێکی مامناوەند و ڕوخسارێکی فریشتەییانەی هەبوو، هەردوکیان چوونە خەیاڵەوە بەڵام هایوون زوو نقورچێکی لەوەی تەنیشتی گرت تا بەئەگا بێتەوە

"ئـێـ- ژوورەکانمان هـ- ھەڵە کردوە. ئێستا دەڕۆین" دەستی یەکتریان توندتر گرت و ڕایان کرد بەوەندە خێراییەی لە توانایاندایە

کوڕەکە بە سەرسوڕمانەوە سەیری وونبونی کچەکانی کرد، زوو ئاسایی بۆوە و چووە ژووری خۆ گۆڕینەکە بەڵام گومانی لە شتێک دروست بوو، لۆکەرێکی کردەوە و خەندەیەکی سەرکەوتنانەی کرد



"کچی شێت خەریک بوو ئاشکرا بین"

"بەڵام سەیری لایەنە باشەکەی بکە هێشتا ئاشکرا نەبووینە"

"هەرگیز جارێکی تر لەگەڵ تۆ نایەمەوە ئەوێ"

"ئەیبینین… ئەیبینین" لەبەرخۆیەوە وتی و خەریک بوو ڕێگاکەیان جیا بکەنەوە

"بای بای مـیھــۆ! بەیانی دەتبینمەوە!"

"بای هایونــی شێت!"

پێکەنی و سەیری بەردەمی خۆی کرد، هەر بەدەم خەیاڵکردنی ئەو شتانەی بەسەری هاتووە و بیرکردنەوەی لە خۆشەویستیەکەی ئەوەندەی زانی گەیشتە ماڵەکە

لە دەرگای ماڵەکەی دا و کەمێ خۆی ڕێکخست، چەند چرکەیەک دواتر ئافرەت و کوڕێکی دە' ساڵان دەرکەوتن

"سڵاو خاتوو مین"

"سڵاو هایون گیان"

"هاتووم هایین ببەمەوە، سوپاس کە چاودێریت کرد"

"ئەوە چ قسەیەکە کچەکەم؟ ئەرکی سەر شانمە"

"کەواتە… دەی هـایـین با بگەڕێینەوە" دەستی درێژ کرد بۆ برا بچووکەکەی. ئەویش کاردانەوەی هەبوو و دەستی هایونــی گرتەوە

"ئــێـ- سوپاس پورێ بۆ ئاگاداربوونی هایـ-یـن" هایین ئەوەی وت و کەمێ چەماوە و لەگەڵ هایوون لە خانوەکە دوورکەوتنەوە

"ئەمڕۆت چۆن تێپەڕی هایین؟"

"هایین زۆر باش بوو، ئەمڕۆ وێنەی جوانی کێشا و خواردنێکی خۆشی خوارد"

"بەڕاستی؟ منیش ئەمڕۆ شتێکی خۆشم خوارد کەواتە وزەمان هەیە تا کار بکەین؟"

"بێگومان… با کار بکەین"

"با وابکەین…" لە لێواری گریان بوو بەڵام بەرگەی گرت. سەرەڕای ئەوەی براکەی ئــۆتــیزمــی هەیە بەڵام هێشتا پڕ وزە و چالاکە!!

~~

"لێرە دابنیشە منیش کەلوپەلەکان ڕێک دەخەم"

"هایین دادەنیشێت"

"برا ئاقڵەکەی خۆم" کەمێ ڕومەتی گوشی و ماچێکی کرد، هەڵساوە تا چاکەت و کڵاوەکەی بپۆشێت و حیساباتی دوکانەکە ڕێک بخات

~~

٤ کاتژمێر تێپەڕی و هایوون دوا موشتەری بەڕێکرد، جلی تایبەت بە کاری لەبەر کردەوە، ماڵئاوایی لە شاگردەکەی تر کرد کە کاتی دەوامی هاتبوو. دەستی هایینـی گرت و ئەمجارە ڕێی ماڵەوەیان گرتە بەر

دوای ٢٥' خولەک گەیشتنەوە، پێڵاوەکانیان داکەند و چوونە ژوورەکەیان کە بەیەکەوە بوو، جلەکانی خۆی و براکەی گۆڕی. سەرەتا ئەوی خەواند پاشان خۆشی پاڵکەوت تا هیلاکی ڕۆژە درێژ و پڕ ماندووبونەکەی نەمینێت

بەڵام وەک ڕۆتینێکێک هەموو کات لەبەر خۆیەوە دەچرپێنی

'ئــایــا ئــەو بــاشــە؟'

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥´

ڤـــۆتـــ💕
ڪۆمــێنــتــ🧚🏻‍♀️
ڕا و ســەرنــجی خـۆتــ🍭
زیــادڪردنـی ڪتـێبەڪەم بــۆ ڕیـدینــگ لیـستتــ🐰
لــە هــەر هەڵــەیەڪم ببــورنــ🌚

Snow | KTH - ڕاگیـراوەWhere stories live. Discover now