Charter 1

674 45 5
                                    

ناوم سازانەو دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازی بووم و ماوەیەک بە خۆبەخشی کارم ئەکرد لە نەخۆشخانە بەڵام لەسەر ئەو بریارەی دەرچوو کە خۆبەخشەکان ئەتوانن دەرمانخانە بکەنەوە دارمانخانەیەکم لە ئەوبەری ماڵ خۆمان کردەوە کە شەقامێکمان بەین بوو من لە ناو بازارەکە بووم و زیاتر ئافرەتان روویان لە من ئەکرد چونکە ئافرەت بۆ ئافرەت شەرم نیە
رۆژانە ھەستم ئەکرد کورێک بە دوامیەوە بەڵام گوێم پێ نەدەدا و رۆژێک لە دەرمانخانەکە دانیشتبوم کورێک ھات و سڵاوی لە من کرد و وتی سازان یەکسەر وتم بەرێز لە کوێ ناوی من دەزانن؟ وتی ھیچ ھەست نەکردوە بە درێژای رۆژەکان لە دواتم؟ وتم بەڵێ بەڵام کارت چییە بەرێزم وتی ناونیشانی ماڵتانم ئەوێت وتم ببورە بەڵام بۆ؟ وتی ناوم ئەحمەدە، ئەوە چەند مانگێکە تۆم بینیوەو زۆرم خۆشەوێیت پێکەنینم ئەھات چونکە بەراستی من ئاشقی کەسێکی تر بووم وتم کاکە توخوا برۆ لێرە من نامەوێت، وتی من ناونیشانی ماڵتان ئەزانم بەڵام خێزانەکەت ناناسم وتم ئەرۆیت یان ئەم دوکانانەی ترت لێ ئاگادار کەمەوە؟ ئێوارە گەرامەوە و بینیم ئەو کورەو دایکی ھاتون و قسە ئەکەن ھەر ئەبڵەق بووم و ھۆشم نەما و دایکم بانگی کردم و دواتر قسەمان کرد و ئەوانە ھەر بە راستی ئەو کورە کردبووی بەراست!
بەڵام من ئاشقی دراوسێیەکمان بووم وابزانم خۆشەویستیەکم یەکلایەنە بوو بەڵام بۆستن، ئەو دراوسێیەمان بە چاوی پر لە ئەشقەوە ھەموو کات لە منی ئەروانی من چاوەرێ بووم ئومێدێکم ھەبوو رۆژێک بێت و بێتە داخوازیم بەڵام نەبوو، دایکم و خێزانەکەم ئەحمەدیان پێ باش بوو باوکیشم و براکەشم ھەروا، لە دوای را گۆرینەوە ئەڵقەمان گۆریەوە بەڵام لە ناو مارەبرینەکە کچێک ھەر ئەگریا و زۆر سەرسام بووم
پاش ماوەیەک کچەکە ھاتە لام ووتی ھاتووم بۆ سەردانی خاڵۆزا ژنەکەم
دانیشتین و کە زانی تەنھاین ھاتە تەنیشتم و بە ھەموو ھێزی و بوێری وتی/ سازان؟!!!
وتم بەڵێ زەینەب گیان ، وتی ئادەی ئەتوانم ئەڵقەکەت وەرگرم وتم فەرموو ، ئەڵقەکەم پێدا و یەکسەر لە پەنجەی خست وتی ئەم ئەڵقە ئەبوو ھی من بێت! ئەبوو لە پەنجەی من بێت، حەپەسام بە دیاریەوە وتم بۆ خاتری خوا تەواویت؟! خێرا ئەلقەکەم لە دەستم کردەوە و وتی/ گوێ بگرە سازان، ئەحمەد ھی منە! ئەحمەد ھی منە! ئەحمەد ھی منە! سێ جار لەسەر یەک وتی و دواتر نەکەیت دەستت لێ بات و نازانم چی، گەر نا کارێکت بەسەر ئەھێنم بوێری نەکەیت فرمێسکەکانت بسری
زۆر بە خێرای لەوێ رۆشت
و بە دوای رۆشتم بەڵام لە کۆڵان محەمەدم بینی و کە ئەوم بینی حەزم کرد ئەڵقەکەی دەستم نەبینێ بەڵام ئەو زانیبووی، لەو رۆژەوەی ئەڵقەم گۆریەوە محەمەد ریشی ھێشتبۆوە، چاوە ئێلاییە سەوزەکانی سور ھەلگەرابوون، ھەمیشەش جلێکی رەشی لەبەر بوو، خێرا ئەڵقەکەم شاردەوەو و گەرامەوە ژوورەوە، منیش نەمەویست ھاوسەرگیری بکەم لەگەڵ کەسێکی تر بەڵام بێ ئوومێد بووم کە من گەمژەم و محەمەد کەسێکی تری خۆشەوێت ئیتر بۆچی خۆم وێران بکەم بۆی؟نەمەزانی ئەویش بۆ من وێرانە بۆیەش ھاوسەرگیریم لەگەڵ ئەحمەد کرد بەڵام دڵم ھێشتا لای ئەو بوو گەر ھاوسەرگیریشم نەکردبا ھەموو خێزانەکەم ئەیان وت بۆچی مێرد ناکەیت و کێشەو چیە ھەر کەسێک دێت رەتی ئەکەیتەوە!
ئەو رۆژەم بە ساردی بەرێ کرد
شەو ئەحمەد تەلەفۆنی بۆ کردم بەڵام بە ساردی وەلامم ئەیاوە وتی بۆچی ئاوا قسە ئەکەیت؟ بە دڵی پر و چاوی پر و قورگێکی پر وتم ھیچ نیە ئەھا دەنگم نوساوە بە یەکا نەخۆشم

خیانەتم لێ کرا♥️Where stories live. Discover now