ڤۆت بکەن پێش خوێندنەوە.𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍𑁍
عزت خۆی بۆمانی باس ئەکات : ☟︎︎︎
دایکم سوور بوو لەسەر ئەو ڤێلایەیی ناوچەی زەمالکی قاهیرە بکڕین چونکە هەتا بڵێی جوان و سەرنجڕاکێش بوو ، ڕووبەری دوو هەزار مەتر بوو وە ناوچەی زەمالک یەکێ بوو
لە ڕاقیترینەکانی قاهیرە .."باوکم ڕازی بوو"
ڤێلاکە چەندەها ساڵ بوو قفڵ"ی لێ درابوو کەسی تیا نەئەژیا ..
'ڤێلاکە..'
هەر لە سەرەتاوە دایکم هەستی بە ناڕەحەتی کرد لە ماڵەکەیا ..
وەک ئەوەی بە تەنیا نەبین دەنگی پێی کەسێک و جوڵانی شتومەکی ناو ماڵەکە و زۆر شتی تر ئەهات ..
باوکم پلەیەکی بەرزی هەبوو لە نێو سوپایا هەمیشە بە دایکمی ئەوت بەو خەیاڵانە سەر لە منداڵەکان مەشێوێنە ، وە باوکم هەموو کات لە ماڵەوە نەبوو
دایکم نەنکمی هێنا تا ماویەک لامان بێت ئەویش بەهەمان شێوە گومانی هەبوو ..
ئەمجار کە باوکم لە ماڵ نەبوو دایکم
خاڵمی هێنا تا لامان بێت
شەوێکیان لەژوورەکەی باوکم
خەریکی سەعیکردن بوو
هیلاکبوو کەمێک دەستی خستە
سەر مێزەکە و سەری خستە سەر ..
پاش کەمێک هەستی بە هەناسەی کەسێک
کرد لە پەنایا و دەستێک لەسەر شانی
کاتێک سەری بەرز کردەوە پیاوێک لە پەنایا وەستا بوو خاڵم لە ترسانا ڕایکردبوو
بۆ ژووری نوستنەکەی دایکم ..
لەبەر ئەوەی ماڵەکە گەورە بوو
مەسافەیەک لە بەینی ژوورەکانا بوو ..
هەتا خاڵم گەیشتە ژوورەکە قژی سپی بوبو هەرچەنە تەمەنی 21 ساڵ بوو بەڵام سەری بە تەواوی سپی بوو..بــــــــەردەوامە....
YOU ARE READING
ʜᴏᴜsᴇ ᵉᶻᶻᵃᵗ ᵃᵇᵒᵘ ᵃᵒᵘᶠ⚥︎.
Actionمـــــاڵەکەی عزت ابو عوف .. ئەو کارەساتە گەورەی تەوقعی نەئەکرد ڕووبدات .. چیرۆکی ژیــــــانێکی ڕاستەقینە .. "ئــــــــــــــەکتەری میصری عزت ابو عوف"