هەڵەی نەگەڕاوە

19 2 3
                                    

شاوێکی ساردی پاییز ، پەپولەیەك لەو دیو پەنجەرەی مناڵێکەوە هات و ، تك!تك!تك!

مناڵ زۆر سەری گەرم بوو ، هات و بینی پپولەیەکی جوان لەو دیو پەنجەرەوە وەستاوە!

پەپولە بە جۆش و خرۆشەوە وتی:دەمەوێ ببمە
هاوڕێت ، تکایە پەنجەرەکەم بۆ بکەرەوە.

بەڵام مناڵەکە بە نادڵیەوە وڵامی دایەوە
وتی: نابێت چونکە تۆ پەپولەیت!

پەپولە بە شەرمەزاریەوە سەری داخست و
بەدەنگێکی لەرزۆکەوە وتی:
تکایە پەنجەرەکەم بۆ بکەرەوە ، هەوا
لێرە گەلێك ساردە!

مناڵەکە گوێی پێنەدا و وتی:
لێرە بڕۆ بێزارم مەکە!

پەپولەکە بە خەم و پەژارەوە بەجێی هێشت.

مناڵەکە بۆ سبەینێ لەم ڕەفتارەی خۆی
پەشیمان بویەوە بەخۆی وت:
بۆ یەکەمجار کەسێک داوای هاوڕێیەتی
لێکردم بەڵام من گوێم پێنەدا!

دوبارە بەخۆی وت:
لەوانەیە ئەم پەپولەیە بگەڕێتەوە ئەم
جارە دەبم بە هاوڕێی.

ئەمجارە پەنجەرەی خستە سەر پشت و
ماوەیێک بەدیاریەوە دانیشت ،
پەپولەی زۆری بینی بەڵام پەپولەی ئەو شەوەی
دەبینیەوە ؛!

ماندو بوو لە چاوەڕوانی ، مناڵەکە
چو بۆلای دانایێک و ڕوداوەکەی بۆ گێڕایەوە

دانا وتی:
کوڕی خۆشەویستم تەمەنی پەپولەکاتن زیاتر لە ڕوژێک و دوو ڕۆژ نیە!

مناڵەکە لەو ڕۆژە بەدواوە هەمیشە فەرامۆشی
نەکرد بۆ هاوڕێیەتی و خۆشەویستی
فرسەتی کورتیان هەیە
((نابێ بچوکترین فرسەت بفەوتێنین))

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Feb 02, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

فرسەتێکی کورتWhere stories live. Discover now