★سەرسەری

908 85 60
                                    

let's have a party mi casa su casa
×××××××××××××

جولیانا: لیلی و میللەر خێرا بێن بۆ ئێرە.

میللەر و لیلی ڪە دەنگی خوشڪە گەورەڪەیان بیست خێرا ڕایان ڪرد

میللەر:بەڵێ نونا.

جولیانا:میللەر؟ تەنها دوو هەفتەیە لە بوسانین ئەم وشانە لە ڪێوە فێر بووی؟

میللەر: لە گوگڵەوە.

جولیانا:هەرچۆنێڪ بێت، ئەمڕۆ دەڕۆم هەندێڪ ڪەلوپەل بۆ بەیانی قوتابخانەم دەڪڕم لەگەڵ پێداویستی ماڵەوە پاسەوانەڪان لێرە ئەبن بەس شۆفێرەڪە ئەبەم لەگەڵ خۆمدا خواردنیش ئامادەیە.

لیلی:ونی..

جولیانا:بەڵێ؟

لیلی:ڪەی دایڪم و باوڪم دێنەوە؟

جولیانا:لەوانەیە بەیانی یان چەند ڕۆژێڪی تر دەی ئاگاداری خۆتان بن.

𝗝𝘂𝗹𝗶𝗮𝗻𝗮 𝗽𝗼𝘃 ིྀ

لە ماڵ دەرچووم و ڕۆشتمە ناو ئۆتۆمبێلەڪە واهـ بەڕاستی بوون بە خوشڪی گەورە سەخترین بەرپرسیارەتیە بەڕاستی وەڪ ئەوە وایە منداڵی خۆم بن

لە منداڵیەوە دایڪم فێری ڪۆری ڪردووم بۆیە ئێستا هیچ قورس نیە بۆم و بەیانی قوتابخانە دەڪرێتەوە و ئەوە بۆ من جیاوازە یانی من وەڪ قوتابیەڪانی تر خەمبار یان بێزار نابم بەوە بەڵڪو خۆشە

یانی وەسفی خۆم ناڪەم بەڵام من هەمیشە یەڪەم بووم نەڪ لە پۆل بەڵڪو لە شارەڪەمدا یاخود وڵاتەڪەم یانی من بە ڕەچەڵەڪ خەڵڪی ئەمریڪای باشورم باوڪم ئەمریڪیە و دایڪم ڪۆریە

سۆو شتەڪە بەم شێوەیەیە یانی تەڪەڵی ڪلتوری ڪۆری و ئەمریڪیم ئەوە سەختە ڪە بە سیستمی ئەمریڪا گەورەبوبێتی و نیوەڪەی تری لە ڪۆریا بەسەر ببەی

لیلی و میللەر بە هەمان شێوەن

باوڪم بازرگانی نەوتە و دایڪیشم شێفێڪی بەناوبانگە...تاڪە شتێڪ دڵتەنگم لە بارەیەوە ئەوەیە دەمەوێت تەنها بم

بەتایبەت ئەمساڵ چونڪە لەم قۆناغەدا هەمووان وەڪ مارن!! و ژەهرەڪەش خۆشەویستیە!

:خانمەڪەم گەیشتین.

جولیانا:باشە تۆ لێرەبە ڪە تەواو بووم پەیوەندیت پێوە دەڪەم.

دابەزیم و بەرەو ناو مارڪێتەڪە ڕۆشتم خەریڪی هەڵبژاردنی پێداویستیەڪان بووم تا گوێم لە دەنگی سەیر سەیر بوو

؟؟:من ئەو ڪارە ناڪەم دڵنیام ئەمجارە ئەچمە زیندانەوە.

؟؟:دەی ڪەواتە سزات دەدەین.

؟؟:ئۆفــ باشە باشە.

ئیتر من گوێم لە هیچ نەبوو تەنها هەستم بە نزیڪی ڪەسێڪ ڪرد تا دوو دەست قوفڵی ڪردم

شۆڪ
شۆڪ
شۆڪ

لە لایەڪ توڕە لە لایەڪ دڵخۆش ،وێ؟

دڵم دەڵێ پوو پا پوو جولیانا ڪوڕ

جولیانا:تۆ ڪێی نەفرەتی؟

؟؟:من ناوم جوگڪووڪە تەنها ئەوە بزانە هەندێ ڪەسی خراپ ئەم ڪارەم پێ دەڪەن وەڪو چاڵنجێڪ.

جولیانا:چی؟

جونگڪووڪ ویستی ماچی جولیانا بڪات بەڵام ئەو زلەیەڪی لێدا

جولیانا:گەمژەی سەرسەری!

جڪ:بەڵام...

جولیانا:شیبالـ!!

جولیانا لەوێ ڕۆشت و جونگڪووڪی بە شۆڪی جێهێشت

:یا جونگڪووڪ ئەمەیان زۆر جیاواز بوو!

جڪ:ئەو پێی وتم گەمژەی سەرسەری و دواتر شیبال!

هاوڕێڪانی جونگڪووڪ دەستیان ڪرد بە پێڪەنین

جولیانا ئەو ڕۆژە پێداویستیەڪانی لە شوێنێڪی دیڪە ڪڕی و گەڕایەوە ماڵەوە

ڕێـــویــــیــــە نــــۆ ڪــلــڪــەڪــە| ᴊ.ᴊᴋ✔Where stories live. Discover now