هاوڕێیان ئەم چیرۆکە وشەکانی کە بەکارم هێناوە گونجاو نین وە هەندێک ڕووداو لەخۆ ئەگرێت باشتر وایە خوار شانزە ساڵ سەیری نەکات♡
Ezabela's pov
بەسەر شەقامە گەورەکەی سۆل دەڕۆشتم بۆ ماڵەوە لە قوتابخانە دەهاتمەوە لە هەموو لایەک ڕیکلام دەکرا بۆ دەنگدانی پەرلەمانتاران هەر کەسەو بەجۆرێک وەسفی خۆی ئەکرد قەرەباڵخیەکی گەورەم بینی لەو بەری شەقامەکەوە ڕۆشتم بۆ ئەو بەری شەقامەکە خەڵکەکە هێندە زۆر بوون نەم دەتوانی بزانم کەچی ڕوویداوە وا ئەو خەڵکە کۆبوونەتەوە لەوێدا سەرم بەرز کردوە بۆ بینینی باڵەخانەیەکی گەورە لە شاشەیەکی گەورە کیم تێهیۆنگی پەرلەمانتاری پیشان ئەدا کە ئەو قەرەباڵخیە بەهۆی ئەوەوە بوو من کارەم بەو شتانە نییە و سەری خۆم هەڵگرتوو بەرەو ماڵەوە ڕێم کرد و ڕۆشتمەوە ماڵەوە باوکم لە ماڵەوە نەبوو خواردنی درووست کردبوو بۆمی دانابوو ڕۆشتبوو بۆ کار
End pov
*** *** ***
No one pov،،،،،،،:ئێمە چۆن متمانە بە تۆ بکەین کیم تێهیۆنگ؟
تێهیۆنگ: چ سودێکتان لە حوکمەت بینی؟ لەوانەیە بڵێن مووچەی پێداون لەسەر کار دایمەزراندوون بەڵام ئایا هەتا ئێستە پشکە زەویتان هەبووە؟ بێگوومان نەخێر هەموو شوێنە سەیرانگاکانی بۆخۆی بردوە بە بیانووی خزمەت بە وڵاتەکەی ئەکات کە هیچمان لێ نەبینیوە تەنها چەند باڵەخانەیەکی سادەی درووست کردوەو هیچی تر پرسیاری دواتر؟
،،،،،،،،:ئەگەر ئەم دەنگدانە سەرکەویت چیمان بۆ دەکەیت؟
تێهیۆنگ: هەر شتێک کە خەڵکەکەم حەزی پێ بکات من تەنها لەبەر خاتری ئێوە ئۆپۆزسیۆنم دامەزراند من کەسێکی هەژار بووم هەر لە منداڵیەوە بەڵام ناهێڵم منداڵی نیشتیمانەکەم بەو جۆرەی کە من گەورە بووم بەو شێوە بێت
هەمووان بە یەک دەنگ دەیان وت چەند جارێک لەسەر یەک "کیم تێهیۆنگ کیم تێهیۆنگ" هەتا وەکوو تێهیۆنگ سەری بۆ دانەواندن وەک ڕێزێک پاشان ڕۆشت بەرەو سەیارەکەی و پێش ئەوەی بڕواتە ناو سەیارەکە سەری دانەواند ئینجا سەرکەوت و ڕۆشت
***************
تێی گو:هاتمەوە
ئێزەبێلا : مردم لە چاوەڕوانی دەرگاکە دابخە لەگەڵ دەستی خۆت (بەهاوارەوە)
تێی گو: کچی خەڵکی کە باوکیان هێتەوە دەچن بۆ لای باوەشی لێ ئەدەن بەڵام ئەوەی من پێم دەڵێ دەرگاکە دابخە
(ڕۆشت بەرەو چێشتخانە)ڕۆشت بەرەو چێشت خانە و ئێزەبێلاش بەدوایدا ڕۆشت
تێی گو: ئەوە خواردنە؟
(بە سەرسامیەوه و دەستی بۆ خواردنەکە درێژ کردبوو)
![](https://img.wattpad.com/cover/339696589-288-k45804.jpg)
YOU ARE READING
16+جـــــــەنــــگی نــــــێـــــوان پــــــــەرلــــەمـــــانــــتـــــاران⚔️
Actionئەگەر من نەدەڕۆشتمە ئەو کۆڵانە ئایا کیم تایهۆنگ منی دەناسی؟ یان ژیان هەر منی بەو دەناساند !؟ هەموو مافێکی ئەم چیرۆکە ئەگەڕێتەوە بۆخۆم کەس بۆی نییه لای خۆیەوە بڵاوی بکاتەوەو لە هیچ کەسێکیشم وەر نەگرتوە هەتا کەس لە من وەر بگرێت نووسەر:کــەژین دەستپێک...