Chapter •One•

182 46 15
                                    

Enjoy ✨














بەنێو ڕێڕەوەکە ڕۆشتم لەگەڵ زۆرینەی چاوەکان لەسەرم وە وەکو ئەوە نییە کە بێزارم بکەن من بەتەواوی لەگەڵ ئەوە ڕاهاتووم ، بەڵام ئایە هیچ کارێکی تریان نییە جگە لە چاوتێبڕینی من؟ سەرنجدان لە وردەکارییەکانی جلەکـەم و قژە پڕتەقاڵیەکەم کە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ڕۆژەکـانی تـر.. بەهەرحاڵ ئەوە بـاشە کە لێم ئەترسن و نزیکـم ناکەونەوە چونکە ئەوە تاکە شتە من لە ئەوانم بوێت.

لۆکەرەکەم کـردەوە و کتێبەکانی وانەی داهاتـووم دەرکـرد وە کاتێ خەریکی ئـەوە بـووم هەستم بەو کەسەی تەنیشت دەرگای لۆکەرەکەم کرد تا بەبەهێزی دایخەم و کـوڕە قژ پەمەیەکە بدۆزمەوە لەگەڵ زەردەخەنەیەکی گەورەی گەمژانە لەسەر ڕوخسارە گەمژەکەی.

یوو کانگمین :ـ سـڵـاو بۆهـیـا~~

تەنیا پشتگوێم خست و ڕێم کرد بۆ پۆلەکەم بەڵام وەکو ئەوەی نەزانم کە ئەو هەرگیز وازناهێنێ هەموو ڕۆژێک تەنیا بۆ ئەوەی گوێبیستی وشە ڕەقەکانـم بێ دوامئەکـەوێ وە ئەوە جێگای سەرنجە ئەو هەمیشە بەدوامەوەیە هەرگیز وازناهێنێ تەنانەت کاتێ بەشێوەیەکی ڕاستەوخـۆ پێی ئەڵێم وە ئەوە بێزارکەرترینیانـە..

کانگمین :ـ دوایی قوتابخانە کاتـت هەیـە؟

بۆهی :ـ نەخـێر.

کانگمین :ـ تکـایــــە ئـەمـەوێ یـارمەتیـم بـدەی لـە وانـەی بیرکـاری تۆ لەوەیا زۆر بـاشیـت.

هەندێ کات ڕقم لەو ڕاستیەیە کە من لە بیرکاریا باشم.

بۆهی :ـ تەنیا تێبینیەکانی خۆمت پێدەدەم چیتر بێزارم مەکـە.

سوپاس بۆ خوا لەوکاتەدا زەنگی وانەی داهاتوو لێیدا تا ئەویش خێرا ڕابکات بۆ پۆلەکەی مەبەستم پۆلەکەمان.. ئێمە لەهەمان پۆلین وە ئەم بێزارکەرە لەبەردەم مێزەکەی منـە کە زۆرجار ڕێگەنادات تەرکیز بخەمە سەر وانەکە بەهۆی ئەو جوڵە زۆرانەی..











بۆهـی :ـ گەیشتین بۆیـە وەرە دەرەوە لـەوێ!

ئـاوڕم دایـەوە بۆ ئـەو قژ پەمەیـە کە ئـەم هـەمـوو ڕێگایەیـەی بڕیـوە و دوای من کـەوتـووە ، ئەو بەڕاستی کەلەڕەقـێکـی گەمژەیە لەگەڵ ڕوخسارێکی بێتاوان.

کانگمین :ـ تەنیا بیرت چوو دەفتەری تێبینیەکانـت بـە مـن بـدەی.

هەناسەیەکی قوڵ لێومـی جێهـێشت تـا دووبـارە سـەیـری ئـەو بکـەمـەوە کە بەهێـواشـی هەنگاو دەنێ بۆ لام لەگەڵ بەستنەوەی دەستەکـانـی وەکـو کچـێـکـی شەرمـن ، ئـیو..

بۆهـی :ـ لێـرە چـاوەڕێکـە

بێ ئەوەی چاوەڕێی وەڵامی ئەو بکەم هەنگاوم نا بۆ ماڵەکـەم تـا لە دەرگاکـە بدەم و چاوەڕێی کردنـەوەی بکـەم ، مـاڵـە سـاردەکـەم کە چـیتـر  هەست بە خۆشەویستی ناکەی تێیدا...

دەرگاکە بەڕوومدا بـوویـەوە تـا یەکـێ لە هاوڕێکـانـی بـراکـەم دەرکـەوێ لەگەڵ زەردەخەنەکەی کە هەر کچێکی تربوایە ئەکەوتە داوی بەڵام من نـا.

بۆهـی :ـ هیۆنسوک.

هیۆنسوک :ـ ئەوە بۆ تۆ هیۆنسوک ئووپایـە ئایشش ئەبێ هەمووجارێ ئەوەت بیربخەمـەوە

بۆهی :ـ هەرچیەک بێ

ئەوم پشتگـوێخست دوای لەپێکردنـەوەی پێڵاوەکەم و ڕۆشتمە نێو هۆڵەکە تا زبڵخانەیەک بدۆزمـەوە ، سەرسـام نیم وە تـووڕەش نیم چونکە ئەزانـم دواتـر هەمووی پاک ئەکـاتـەوە ، ئەو منداڵێکی پێگەیشتـووە..

بۆهی :ـ یـااا پاڕک بۆگـووم دووبـارە ـــ

بۆگووم :ـ "دووبارە خەریکی چیت لەگەڵ هاوڕێکانـت؟" دەی ئەوە ڕستەیەکی زۆر دووبارە و بێزارکەرە ، وە وەکـو ئـەوەی کە نەزانیت بۆهیـااا~ ئێمـە تەنیا خۆشی وەردەگریـن.

بۆهی :ـ  هەر نەفرەتیەک بێ.

هیۆنسوک :ـ گووتـم کە چیتر جوێن مەدە لەکاتێکا ئێمـە گـەورەتـریـن لـێرە!

چاوم سووڕاند لێی تا بەرەو پلیکانەکـان هەنگاوبنێم و ئەم دوو پیاوە "پێگەیشتـووە" پشتگـوێ بخـەم بەڵام دەنگی براکەم منی وەستانـد.

بۆهی :ـ چییـە؟

ئاوڕم دایـەوە بۆی تا بینیم شتێکـی لەسـەر مێزەکـە هەڵگرت و بەرەو ئاڕاستەی منی هەڵدا وە خێرابـووم تا بیگرمـەوە و بینـاسمـەوە!

بۆگـووم :ـ ئەوە هـی تـۆیـە؟

سـەیری هەموو بەشێکیم کرد وە دڵنیابوومەوە لـەوەی کە ئەوە هی منـە تەنانـەت هێشتـا ناوەکـەمـی لـەسـەر مـاوە! بـەڵـام چـۆن؟

بۆهی :ـ ئـەوەت لەکـوێ دەسـتکـەوت؟

بۆگـووم :ـ لە باخچەکە دۆزیمەوە ویستم فڕێی بدەم بەڵام کاتێ ناوی تۆم بینی وابیرمکردەوە کە ئەوە گرینگـە.

سەیری لاپەڕەکانـیـم کـرد هێشتا هەنـدێ وێنە و نووسینی تێدامابوویەوە وە شوێنەواری وشک بوونـەوەی ئـاو و دڕاوی بەشێک لە لاپەڕەکـانی زیاتـر مـنی دەتـرسـانـد ، تـ تـەنـیـا چـۆن؟

بۆهی :ـ بەڵـام دووسـاڵ لەمـەوبـەر ئەم دەفتەرە کەوتـە نێـو ڕووبـاری هـان!












ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵقاو گورەکان پارتی یەکەم چۆن بـوو؟ 👽
بڕیار مەدەن لەسەرەتاوە...
ئەزانن مانهوا چۆنە وانییە؟ لێرە بۆهی کچێکی بەبەهرەیە کە لەسەر دەفتەر وێنە ئەکێشـێ وەکو چیڕۆک! نازانم گەر تێبگەن چونکە لە ڕوونکردنـەوە زۆر خراپم 😭
لە پارتەکانی داهاتـوو باشتـر تێدەگەن..
هیوادارم بەدڵتان بـووبـێ بۆ پارتی داهاتـوو 15 ڤۆتی تر ، ڕەنگە هێواش هێواش ڤۆتەکان زیاد بکەم نازانم چۆن ئەبێ دوایی 😬

𝐅𝐮𝐭𝐮𝐫𝐞 𝐏𝐞𝐫𝐟𝐞𝐜𝐭 | ᴇɴʜʏᴘᴇɴ ⤷ Where stories live. Discover now