𝐄𝐩𝐢𝐬𝐨𝐝𝐞 2

60 17 3
                                    

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

Hayeun P.O.V

بەیانی بوو زوو لەخەو هەڵسام و خێرا دەمووچاوم شۆرد و نانی بەیانیەکی سادەم بۆخۆم براکەم ئامادەکرد و بردمە ژوورەکەم، هایینـ'ـم هەڵساند و دەموچاویم شۆرد و جلی تازەم لەبەر کرد

دوای نانخواردنی بەیانی قاپەکانم کۆکردەوە و بردمنەوە چێشتخانە شوشتم، گەڕامەوە ژوورەکە و جلەکانم گۆڕی. چاکەتەکەمم لەبەر کرد و ئەوەی هایینـــیشم هەڵگرت و کردمە بەری، جانتاکەم کردە شان و لە ماڵ دەرچووین

یەکەمجار چوومە ماڵی خاتوو مین یوونجی و هایینـ'ـم لای ئەو جێھێشت خۆشم بەڕێکەوتمە شوێنی کارەکەم کە ٣٠ خولەک بە پاس لێمەوە دوور بوو

~~

"بەیانی باش جیۆنگـھان"

"باشتر بۆ تۆ هایوون"

"تا ئێستا کەس نەهاتووە؟"

"نەخێر بەڵام… تۆ ئامادەبە لەهەر خولەکێکدا بێت چێشتخانەکە پڕ دەبێت"

"باشە"

چوومە ژووری جلگۆڕینەکە و چاکەت و جانتاکەم دانا و جلی تایبەت بە کارم لەبەر کرد، ئەو چێشتخانەیەی کاری لێ دەکەم زۆر بچووک نییە… باشە بەڵام خۆشبەختانە لەسەر ڕێگایەکی گشتیە و قەرەباڵغە، زۆربەی قوتابیەکان یان ئەوانەی دەچنە سەرکار هەر دەبێ سەرێک بەن لێرە…

"هایونـــا~ داواکاری مێزی ژمارە حەوت وەرگرە"

"باشە~"

کەوایە ئاشکرایە کە چی دەکەم وایە؟ لە بەیانیان خەریکی کارکردن دەبم لەم چێشتخانەیە تا براکەشم بە تەنھا لەماڵ نەبێ دەیبە لای دراوسێکەمان کە چەند خانوویەک لێمانەوە دوورە

مەپرسن بۆچی لە ماڵی ماممـ'ـی جێ ناهێڵم

~~

Writer's P.O.V

"هێی تایھیۆنگ! دووبارە کێکەکەت بۆهات؟"

"بەڵێ جۆنگکووک… وەک هەموو کات"

"دەمەوێ بزانم کێ ئەوەندە تۆی بەدڵە تا هەموو هەفتەیەک کێکێکی ئامادەکراوی شلکت بۆ دێنێ"

"منیش دەمەوێ ئەوە بزانم بەڵام… نازانم"

"من بیرۆکەیەکم هەیە! بۆچی کامێرا دانانێیتەوە؟ بەو شێوەیە دەتوانی ڕوخساری ئەو کچە ببینیت"

Snow | KTH - ڕاگیـراوەWhere stories live. Discover now