کورتە چیرۆک

30 6 3
                                    

♡ژیانی ماڤی♡

~داپیرە~
لەیلا گیانەکەم دەی وەرە با نانی نیوەڕۆ بخۆین

~لەیلا~
باشە داپیرە با دەستەکانم بشۆم...
داپیرە چی دەربارەی باپیرم ئەی خاڵم و خاڵۆژنم بۆچی
ئەمڕۆ لێرە نین؟!

~داپیرە~
ئمم.. بۆچی ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە؟

~لەیلا~
داپیرە تکایە نەڵێیت لەبیرم کردوە؟ خۆت وتت کە هەرگیز لەبیری ناکەی هەم هاوڕێکانیشم بانگ ئەکەیت

~داپیرە~
ههههه بەڕاست من وام وت ئای کچی جوانم... کەواتە دوای تەواو بونت لە خواردن نامەیەکت پێ ئەدەم
وەک دیاری کەسێک

~لەیلا~
بەڕاست! کەواتە خێرا ئەی خۆم

دوای تەواو بوونیان لە خواردن داپیرەی لەیلا ڕۆشتە نزیک دۆڵابەکەی لە ژێر چەند پارچە قوماشێک
نامەیەک هەبوو بەڵام ئایا ئەو نامەیە لەلایەن کێوە بوو؟!

~داپیرە~
لەیلا.. ئای کچی چوانم ئەوەنە بە تامەزرۆی کە هەر لێرە دانیشتوی.. بگرە ئەوەش نامەکە بەباشی بیخوێنەوە
باشە کچە ئاقڵەکەم

~لەیلا~
ئۆهـ! داپیرە ئەوە تەنها نامەیەک نییە زۆری تیایە
بەڵام بێزار نابم لە خوێندنەوە سپاس داپیرە

~داپیرە~
کەواتە من ئەڕۆم کێک دروست دەکەم بۆ شازادە کەم

لەیلا لەیەکەم نامەوە دەستی بە خوێندنەوە کرد

~نامەکە~
کچە جوانەکەم بمبورە کە نەمتوانی لەگەڵتبم بەڵام هەرگیز بەتەنها نیت من و باوکت هەمیشە لەپشت تۆین
خۆ ئەوە ئەزانی باوکت تۆی زۆر خۆش دەویست بەتایبەتی کە زانی ئەبێتە خاوەنی کچێکی جوان وە هەروەها منیش بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم
ویستم بەگەبگرم لەبەر تۆ بەڵام زیاتر نوقمی خەفەت ئەبووم سەرەڕای ئەم هەموو خەفەتە ئەوان وازیان لە قسەکانیان نەهێنا وە هەرگیز واز ناهێنن بۆیە دڵنیابە لەوەی کە ژیانێک ئەژی بێ گوێدان بە قسەکانیان
وەک من ترسنۆک مەبە بەرامبەر بە قسەکانیان
"گرنگیدان بەقسەی خەڵک ڕۆشتنە بەرەو مەرگ"
خۆشم ئەوێی لەیلا

تکایە هەرگیز لەبیری مەکە کە من چۆن ژیام بۆیە بەباشی نامەکانی تر بخوێنەوە

لە لادێیەکی بچووک لە تورکیا ئەژیام وە ماڤی کە ئەوە ناوی منە ڕەنگی قژم سورە هەروەها چاوەکانم ڕەنگیان شینە وە باڵام 171 لە تەمەنی 20 ساڵیەوە ئارەزوی نوسینی یادگاریەکانم هەبووە کە من نەم توانیوە خۆشی و ناخۆشیەکانم بۆ کەسێک باس بکەم
هەر بۆیە پێم وایە
*نوسینی خۆشی و ناخۆشیەکانم وام لێ ئەکا هەست بەوە بکەم کە ئەوەی لە دڵمایە بۆ کەسێکی باس ئەکەم وا ئەکا هەست بە باشبون بکەم*

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Apr 04 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

☆ژیــــــانی مــــــاڤی☆Where stories live. Discover now