𝐄𝐩𝐢𝐬𝐨𝐝𝐞 3

48 11 0
                                    


خوێندنەوەی پاڕتی ڕابردوو کارێکی چاکە بۆ بیرکەوتنەوەی ڕوداوەکان *هەر چەندە زۆر نەڕۆیشتووین* :)


༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺

"بەخێربێیت..... فەرموو داواکاریت چییە"
بە شڵەژانەوە ڕستەکەی تەواو کرد هەر کە ئەوەی بەردەمی بینی، یـان بڵێم ئەوان، جیمین زەردخەنەیەکی کرد و داواکاریەکانی وت پاشان چووە لای ئەوانی تر

هایونیش تەنھا نەیدەتوانی چاوی لەسەریـان هەڵگرێ، لەنێو هەموویاندا ئێستا دڵبەرەکەی لێرەیە، کەمتر لە پێنج مەتر مەودایان ئەوە تەنھا وا دەکات هایوون شڵەژاوتر بێت و لێدانی دڵی خێرا بێت

داواکاریەکانی جیمینی خستە سەر سینیەک کە سێ جۆر قاوەی جیاواز و بەتامبوون، لەگەڵ نزیک بوونەوە لە مێزەکەی جیمین و ئەوان سەری نزم کردەوە و قاوەکانی پێشکەش کرد

جیمین بە وردیەوە لێی دەڕوانی، تایھیۆنگ سەرنجی لەسەر مۆبایلەکەی بوو و جۆنگکووکیش ئاسایی دانیشتبوو بەڵام لەژێر چاوەوە سەیری کچەکەی دەکرد

هایوون گەڕایەوە شوێنی خۆی و موشتەریەکانی تری بەڕێدەکرد لەگەڵ جیۆنگھانی هاوکاری، تـا نیو کاتژمێر تێپەڕی و میوانە تایبەتیەکان ڕۆیشتن، هایوون چیتر هەستی بە دڵخۆشی نەدەکرد و بە ئاسایی بەردەوام بوو لەسەر کارەکەی

Jungkook's POV

گەڕامەوە ماڵەوە و جانتاکەم هەڵدا سەر قەنەفەکە، واھ زۆرم بریسە یاریکردنی زۆر لەگەڵ کوڕەکان ماندووی کردم

ڕۆیشتمە چێشتخانە بینیم خەریکە لەسەر سفرەکە کۆدەبنەوە منیش چووم لەگەڵیـان دانیشتم دوای وتنی 'ئێـوارە بـاش' چەند ساتێک تێپەڕی تا بینیم هایون و هایئین هاتنە سەر سفرەکە، زەردەخەنەیەک لەسەر لێوم نەخشا هەر کە ڕوخسارە فریشتە ئاساکەی هایونم بینی

دەستمان کرد بە نانخواردن بەبێ دەنگی، ئێمە خێزانێکی زۆر گەورەنین، دایک و باوکم، من و خوشکەکەم جۆنگیۆن، ئازیزی دڵم هایون و براکەی. حەز بەو نانخواردنە دەکەم کە قسەی خۆش و گاڵتەی لێدەکرێ نەک ئاوا سارد- هەرچیەک بێت گرنگ نییە ئێمە ڕاهاتووین

پانزە خولەک بە خێرایی تێپەڕی، لەسەر سفرەکە هەڵسامەوە و چوومە ژوورەکەم جلێکی ماڵەوەم پۆشی، ئەوەندە برسی بووم تەنانەت جلی ماڵەوەشم نەپۆشیبوو! هیهی

بەڵام جانتاکەم.... یاھ لە خوارەوە و تاقەتم نییە بچم بیھێنم، نامەم بۆ جۆنگی خوشکم نارد تـا بۆ بھێنێ بەڵام وەڵامی نەداوە، بیرۆکەیەکم بۆهات!

نامەم بۆ هایوون نارد داوام کرد جانتاکەم بۆ بھێنی، هەرچەندە ئەوەندەی من چاوەڕێم کرد گەر خۆم بچووبام ئەوە لەمێژ بوو جانتاکەم هێنابوو

پاش پێنج خولەک یەکێ لە دەرگای ژورەکەمی دا، هایوون دەرکەوت کە جانتاکەمی لابوو

"جانتاکەتم هێنا جۆنگکووک"

لای دەرگاکە داینا ویستی بڕوات بەڵام بەخێرایی هەڵسامەوە و قۆڵیم گرت ڕێگەم لە ڕۆیشتنی گرت کە وایکرد بە دوو چاوی فراوانەوە سەیرم بکا

وا سەیرم مەکە هایونم من بەرگەی ئەو چاوە ئۆقیانوسانەت ناگرم

''جۆنگکووک! چی دەکەیت؟"

"با قسە بکەین"

"بـاشە وا دەکەین تەنھا بەرمبدە"
زۆر نائاسوودە دیار بوو قۆڵیم بەردا بەڵام ئەو هەر لای دەرگاکە ماوە و سەیری دەکردم

بەڵام من هیچ قسەیەکم نییە بۆ وتن تەنھا دەمەوێ بۆ چەند کاتژمێر دابنیشم بێ قسەکردن و ڕابمێنم لە ڕوخساری! وتنی وشەکان بەس نین چونکە ئەو شتـانەی من هەستی پێ دەکەم بەرامبەری زۆر گەورەترە لەوەی بە چەند وشەیەکی کەم دەری بڕم

هەستەکانی من گەورەترن لە وشەی خۆشمدەوێی!

"جۆنگکووک!"
دووبارە ناومی هێنا، هەناسەیەکم هەڵکێشا و سەیرم بەرزکردەوە تـا قسەیەک بدۆزمەوە بەڵام هیچم بە مێشکدا نەهات، سەرنخم خستەوە سەر ئەو

"ئێھ... من بیرم چوو، دەتوانی بڕۆی"

"ئم باشە"

ڕۆیشت و دەرگاکەی لەدواوەی خۆی داخست، ڕۆیشت بەڵام هێشتا بۆنی عەترەکەی لێرە ماوەتەوە!

'❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥╌❥

ئینجا های؟ ئەزانم لەمێژە پاڕتم دانەناوە وابزانم ٢ مانگە بەس لەبەر ئەوە بوو چیڕۆکەکە ناوی بەفرە کوو دەبی لە هاوین دابنرێ؟ 😁 *باوەڕتان کرد؟*

ئۆکەی ببورن بە جددی پاڕت ئامادەبوو بەس لەناو ئیمتیحانی وزاریا بووم و مۆبەکەم تێکچوو حەزم بە نوسین نەما بەس إن شاء اللە بەرەبەرە دەست پێ دەکەمەوە 😮‍💨

ئینجاااا هیوادارم بەدڵتـان بووبێت، بەهیوای کاتێکی خۆش خوێنەرە شیرینەکانم

Snow | KTH - ڕاگیـراوەWhere stories live. Discover now