𝐄𝐩𝐢𝐬𝐨𝐝𝐞 4

55 12 5
                                    

بەهیوای خوێندنەوەی خۆش ☁️🦋

༻𝙻𝙴𝚃𝚂 𝚂𝚃𝙰𝚁𝚃༺


"قۆڵت کەمێ بنوشتێنەوە وە قاچت ببە دواوە، سەرت بەرز  کەوە ئەوە وا دەکا زیاتر متمانەت بەخۆت بێ، باشە؟"

میھۆ سەری بەبەڵی جوڵاند و هایونیش لە دواوە هەمان شتی کرد کە ڕاهێنەرەکە بە میھۆی هاوڕێی گوت، پاشان جوڵەی داهاتوویان تاقی کردەوە، هەنگاو کە دوای هەنگاو بۆ دوو کاتژمێر بەردەوام بوون

دوای تەواو بوونیـان شاوەرێکی خێرایان کرد و هاتنە دەرەوە، بیست خولەک کات مابوو تـا کاری هایون دەست پێبکا لە فرۆشتگاکە تا ئەو کاتە دەبوو ئەوان جیا ببنەوە

"هـایوون"

"بەڵێ میھۆ"

"شتێک دەڵێم"

"ئێ بیڵێ"

"ئەگەر ژوانن لەگەڵ تایھیۆنگ بەست...."

"هاھ؟ گەمژە مەبە کێ دەڵێ منی بەدڵ دەبێت"

"من وتم 'ئەگەر'"

"باشە... ئینجا؟"

"دەکرێ هاوڕێکەی بۆ من ڕازی بکەی؟"

"کێ؟"

"مەبەستم ئەو کوڕەی ئەو ڕۆژەیە، ئەها باڵایەکی ناوەندی هەبوو و وە لوتی بچووک بوو و لێوی پڕ بوو"

"تۆ مەبەستت پاڕک جیمینە؟"

"بەڵێ ئەو! کە ئێمە لە هۆڵی خۆگۆڕینەکە گرت"

"میھۆی گەمژە ئێوە لە هەمان قوتابخانەن دەتوانی لەوێ قسەی لەگەڵ بکەی"

"بەڵام من شەرم دەکەم"

"بـا من جارێک قسە لەگەڵ تایھیۆنگەکەی خۆم بکەم بیرێک لەوەی تۆش دەکەمەوە"

"ها؟ 'تایھیۆنگەکەم؟' بەهەرحاڵ بڕۆ با دوانەکەوی"

"باشە باشە، بای میھۆ"

"بای هایونی"

ڕێگاکەیان جیا کردەوە، یەکێکیان دەگەڕێتەوە بۆ ماڵە گەرم و گوڕەکەی کە پێشوازی لێ دەکرێ لەلایەن دایک و باوکیەوە، ئەوی تریشیان دەست دەکا بە کارەکەی تری لە فرۆشتگا

نازانم ئەگەر ئەمە ناو بنێم نایەکسانی ژیان یاخود هەر شتێکی تر چونکە ژیان هەرگیز دادپەروەر نەبووە لەگەڵ کەس تا میھرەبانی بنوێنی بەرامبەر هایوون و براکەی.....

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Oct 03, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Snow | KTH - ڕاگیـراوەWhere stories live. Discover now