Chapter •Five•

137 28 176
                                    

Enjoy ✨
.
.
.
.
.
.
.






"یاااا ڕاکـە!"


"سەیری دواوە مەکـە"


"بـۆ کـوێ ئـەڕۆی ئازیزەکـەم؟"


"دەسـتت دووربخـەوە لێی کوانلین!"



"مـن گـووتـم کـە نـاوم ئێدواردە! بۆهی حەزی بەم ناوەیە وانییە شیرینەکـەم؟"



"ئـ ئێدوارد..."



"بـەڵێ"



"ئـێدوارد لەی"



"نـاوم بهێنـە ئازیزەکەم"



"ئـ... ئێدوارد!"




"ئەتبینمـەوە بۆهیا~"











لـەگـەڵ ئـەوە چاوەکـانـی کـردەوە و سەری لەسەر مێزەکـە هەڵگـرت تـا خـۆی بدۆزێتـەوە لـە کتێبخانـەی قوتابخانـەکـەی لەگـەڵ لێدانـە خێراکـانـی دڵـی وە بۆی دەرکـەوت بەهـۆی ماندوبوونەوە خەوی لێکەوتـووە و ئـەوە تەنیا خەونێـک بـوو ، سەیری دەوروبەری خـۆی کـرد تـا کوڕێکی خەوتوو بدۆزێتەوە لەبەرامبەری وە ئەوە یەکێکە لە قوتابیە نوێکـان بەڵام لە قۆناغی یەکـەم واتە بیناکـەی تـر بەڵام بۆچی لێرەیـە؟



قـژە نەرمـە بلۆندەکەی لەناوەڕاستەوە کرابوو بە دوو بەشـەوە وە تۆزێ لوول دەردەکـەوت بەڵام بەتەواوی نایـاب بوو لەگەڵ پێستە گەنمیەکـەی ، لێوێکی پڕ و لووتێکی ڕێک وە زۆر بێتاوان دەردەکـەوت بەو شێوەیەی کە خەوتبـوو.




"بوەستـە لە سـەیرکـردنـم بەمجۆرە بۆهـی نوونـا!"



کچەکە لە بیرکردنـەوەکـانـی هاتـە دەرەوە کـاتـێ زانی لە سەیرکـردن گیرا وە ئەوە کەس نەبـوو جگە لە کـوڕە خەوتووەکـە! بەڵام تەواوی کاتەکـە چاوەکـانی داخـرابـوو چـۆن زانی بۆهی سەیری دەکـات؟




بۆهی :ـ چـۆن نـاوم دەزانـی؟



کوڕەکـە پشتی ڕاستکـردەوە و دەستی لەیەکتر ڕاکێشا بەهۆی جۆری خەوتنەکـەی تەواوی ئێسکـی جەستەی دەنگی دروست دەکـرد ، چاوەکـانـی کـردەوە و چاوە زەردەکـەی بۆهی دۆزیـەوە کـە سەیری دەکـرد بە نامـۆیی کە وای لە کـوڕەکـە کـرد پێبکـەنـێ.



بۆهی :ـ چ شتێ مایـەی پێکەنینـە؟ 



کوڕەکـە سەیری دەوروبەری خـۆیانـی کـرد تـا دەست بخاتـە سەر لێوە پڕەکـەی و ئامـاژە بە بۆهی بدات دەنگی نزم بکـاتـەوە چونکە لە کتێبخانەن ، وە لەگەڵ ئەوە لە شوێنەکەی هەڵسایەوە و بەرەو لای بۆهی هەنگاوی نـا تـا لەتەنیشتی دانیشێ و دەستی لەسەر کورسیەکـەی دابنـێ.




"هەمـوو قوتابیەکـی ئـەم قـوتابخانـەیـە کچـە قـژ پڕتەقاڵیـەکـە دەنـاسـێ!"



وەڵامی پرسیارەکـەی یەکەمی دایەوە تا زەردەخەنەیەکـی تـر لەسەر لێـوی دەرکـەوێ کە وای لە بۆهـی کـرد برۆی گرژ بکـات وە ئەو نزیکیـەیـان بێزاری دەکـرد بەجـۆرێ..



𝐅𝐮𝐭𝐮𝐫𝐞 𝐏𝐞𝐫𝐟𝐞𝐜𝐭 | ᴇɴʜʏᴘᴇɴ ⤷ Where stories live. Discover now