Chapter •Six•

104 20 15
                                    

Enjoy ✨
.
.
.
.
.
.









چـاوەکـانـی کـردەوە کـاتێ هەستی بەو گەرمیەی جەستـەی کـرد تـا سەقفێکـی نەناسـراو و نـوێ بدۆزێتـەوە کە وای لێکـرد چاوەکـانـی زەق بکـاتـەوە و لـەسـەر جێگاکـە بەخێرایی هەڵسـێ ، خۆی بینیـەوە لەژوورێکی نەناسراو کە هیچ بیرۆکەیەکی نییە کوێیە و خاوەنەکـەی کێیـە! خێرا دەستی لەلای هەردوو شـانـی دانـا تـا بەچاوەکانی خۆی بپشکنێ و سەیری جلەکـانـی بکـات وە هەناسەیەکی ئاسـوودەیی هەڵکـێشـا کاتێ زانی هێشتـا هەمـان جـلـی لەبـەردایـە تەنیا چاکەتەکـەی نەبـێ کە لەسەر کورسیەکـەی تەنیشت جێگاکـە دانـراوە لەگەڵ جانتاکـەی..

دەستی لەلای ڕاستی سەری دانـا تـا بیرکـردنـەوەکـانی ڕێکبخـات و بزانێ کەی و چۆن هاتـۆتـە ئێرە بەڵام هیچ شتێک بەبیری نەهات ، سەیری لای پەنجەرەی ژوورەکـە کـرد کە ژوورەکـەی ڕووناک کردبوویـەوە تا بەهێواشی هەنگاوبنـێ و سـەیری دەورەوەی بکـات وە هەموو ئـەوەی ئەو بینی دارە لق بەرزەکـان بـوون! وە بۆی دەرکـەوت کە ئەم خانـووە لەناو دارستـانـە؟


خێرا بەرەو کەلوپەلەکـانی ڕۆشت تا چاکەتەکـەی لەبەربکـاتـەوە و جانتاکەی بخاتە شانی وە بەرەو دەرگای ژوورەکـە ڕۆیشت تا بەهێواشی دەسکی دەرگاکە بگرێ و بیسوڕێنێ وە سەرسـام بـوو کە قفڵ نەکـرابـوو!


بۆهی :ـ کەواتـە مـن نەڕفێنراوم؟ ئەی خوایە بۆچی دەرگاکەیان قفڵ نەکـردووە؟ ئەوە زۆر لـەوە ترسناکتـرە کە قفڵیان نەکـردووە!


لەو ساتـەدا هەستی بە ترس و شڵەژان دەکـرد وە بیری بۆ زۆرینەی شتە خراپەکان دەڕۆشت کە ئەگەری ڕوودانی هەیە لەهەر کاتێکـا بـێ ، لەگەڵ ئەو بیرکردنـەوە ئاڵۆزانەی خۆی لە نهۆمی یەکەم دۆزیەوە وە بێدەنگی ماڵەکـە هیچ یارمەتیدەر نەبوو تەنیا ترسەکـەی زیاتـر دەکـرد.

بەنامۆیی لەناوەڕاستی شوێنەکـە وەستابوو وە سەیری هەموو کوچەیەکی ماڵەکـەی دەکـرد تا دەرگای سەرەکـی بدۆزێتـەوە و لێی بڕواتـە دەرەوە تا لەناکاو گوێبیستی ناڵەیەک بـوو کە تەزووی بە بڕبڕەی پشتی کچەکـە هێنـا..


بۆهی :ـ کـ.. کـێ لـێرەیـە؟

نزیکترین شتـی لەخۆیـەوە هەڵگـرت کە لەوساتـەدا داری هۆکی بوو کە بە دیوارەکـەوە هەڵواسرابـوو ، بەتوندی بەشی خوارەوەی دارەکەی گرتبـوو وە ئامـادەبـوو بۆ هـەر هێرشـی تـا هەستی بە جوڵەکـرد لە دواوەی بەدیاریکـراوی قـژی! هەناسەی وەستا کـاتـێ زانی کەسێ لەدواوەیەتی وە بێ دوودڵی ئاوڕی دایەوە و بە دارەکەی دەستی هێرشی کـرد لەگەڵ چاوە داخراوەکـانی تا گوێبیستی دەنگێکـی نـاسراو بـوو کە وای لێکـرد بەخێرایـی چاوەکـانی بکـاتـەوە و کـوڕە باڵابەرزە قـژ بلۆندەکـە بدۆزێتـەوە!



بۆهی :ـ نـ... نـیکـی؟؟

ئاگاداری ئەوە نەبوو کە چەندە بەبەرزی ناوی کوڕەکەی هێنـا کە وای لێکـرد ئازاری سەری زۆرتـر بـێ.



𝐅𝐮𝐭𝐮𝐫𝐞 𝐏𝐞𝐫𝐟𝐞𝐜𝐭 | ᴇɴʜʏᴘᴇɴ ⤷ Où les histoires vivent. Découvrez maintenant