Part 7

257 66 172
                                    

سێ ڕۆژ تێپەڕی بەسەر دۆزینەوەی شازادە جۆنگکووک

کۆشکی شاھانە ئاھەنگێکی ڕێکخست بەبۆنەی دۆزینەوەی شازادە ، ھەموو کۆشک خەریکی ئامادەکاری بوون بۆ ئاھەنگ کە بڕیار بوو لەدوای خوانی ئێوارە بەڕێوەبچێت

جۆنگکووک  بەناو ڕێڕەوەکانی کۆشک پیاسەی دەکردو بەدوای شازادە تایھیۆنگدا دەگەڕا




پاسەوانێکی بینی و لێی پرسی
"شازادە تایھیۆنگ  لە کوێیە ؟ ئەمڕۆ لە کۆشک نەمبینیوە"













پاسەوان
"شازادە تایھیۆنگ  چووە بۆ دەرەوەی کۆشک لە دوێنێوە نەگەڕاوەتەوە"










جۆنگکووک 
" بۆ کوێ چووە ؟"












پاسەوان
"وتی کە کارێکی تایبەتی ھەیە و لەوانەیە چەند ڕۆژێکی پئ بچێت
بە کەسی نەگووت کە بۆ کوێ و بۆچی دەڕوات"










جۆنگکووک 
"چۆن دەبێ کەس نەزانێت ئەی ئەگەر شتێکی بەسەر ھات ؟"













پاسەوان
"شازادە ئێوە خەمتان نەبێ چەند سەربازێکی لەگەڵ خۆی بردووە
ئێوە بیرتان ناکەوێتەوە ، شازادە تایھیۆنگ ئەم چوونەدەرەوانەی زۆرە ھەرگیز ھیچی بەسەر نەھاتوە ئەو جەنگاوەرێکی بەھێزە"













جۆنگکووک 
"باشە کە گەڕایەوە ئاگادارم بکەنەوە "












پاسەوان
"فەرمانتە شازادە "





ئێوارە ھاتو ئاھەنگی شاھانە دەستی پێکرد ھەرچی خانەدان و خاوەن دەسەڵاتی شانشین ھەبوو ھەمووی لە کۆشک ئامادە بوون پاشا لەسەر کورسیەکەی دانیشتبوولە لای ڕاستی شاژن و لەلای چەپیشی جۆنگکووک  دانیشتبوون

ڕووخسارەکەیترم ✔️Where stories live. Discover now